ئاشكرایه ڕه‌وتی گه‌شه‌كردن و بالاَكردنی مێژووی مرۆڤایه‌تی به‌چه‌ندین قۆناغ و سه‌رده‌می جیاوازدا تێپه‌ڕبوه تاگه‌یشتۆته ئه‌م قۆناغ و سه‌رده‌مه‌ی ئێستامان و هه‌ر قۆناغه‌ش سیما و داهێنان و گۆڕانكاری تایبه‌ت به‌خۆی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه و كۆمه‌ڵگا مرۆڤایه‌تیه‌كانیش به ئه‌زمونی خۆیان سوود و كه‌ڵكیان لێوه‌رگرتوه و چه‌ندان بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوف و توێژه‌ر و ئه‌كادیمی هه‌ڵكه‌وتوو توانیویانه هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاریانه بخه‌نه چوارچێوه‌ی فه‌لسه‌فه و ڕێبازی دیاریكراوه و میكانیزمی گونجاویان بۆ دیاریبكه‌ن بۆ پراكتیزه‌كردنی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا به‌قازانجی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و هه‌نگاو یان قۆناغێكی نوێتر و بالاَتر به‌رنه پێشه‌وه، ئاشكراشه له‌گه‌ڵ كۆتایهاتنی هه‌ر قۆناغێك و سه‌رهه‌ڵدانی قۆناغێكی نوێتردا كۆمهڵَێك گۆڕانكاری گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێناوه و زۆرێك له‌بنه‌ما فكری و ئایدیا و ڕێباز وتێڕوانینه كۆنه‌كانیان وه‌لاناوه و بهڕێتم و تێگه‌یشتنێكی نوێی سه‌رده‌می دیارده و گۆڕانكاریه‌كانیان لێكداوه‌ته‌وه و ڕاڤه و شرۆڤه‌یان كردوه به قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی به‌رده‌وامیدان به‌كاروانی گه‌شه‌كردن و بالاَكردنی مێژووی مرۆڤایه‌تی.
ده‌كرێت مێژووی مرۆڤایه‌تی بكرێته 5 قۆناغ و سه‌رده‌می جیاوازه‌وه له‌وانه:
قۆناغی پێش مێژوو: زاراوه‌یه‌كه به‌و قۆناغه ده‌وترێت كه ده‌كه‌وێته پێش داهێنانی نوسینه‌وه له سۆمه‌ر له عێراق. ئاشكرایه نوسین له عێراق((میزۆپۆتامیا یان ولاَتی نێوان دووڕووبار))له 3200-3400 پێش زاین داهێنراوه.
قۆناغی مێژووی كۆن: به ئینگلیزی پێی ده‌وترێت Ancient history) ) بریتیه له‌و ماوه‌یه‌ی كه له‌دوای قۆناغی پێش مێژوه‌وه دێت،واته له ده‌ستپێكی هه‌زاره‌ی چوارهه‌می پێش زاینه‌وه و تا سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست ده‌گرێته‌وه .
قۆناغی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست Middle Ages: به‌و ماوه كاتیه ده‌وترێت له مێژووی ئه‌وروپادا كه درێژده‌بێته‌وه له سه‌ده‌ی پێنجه‌وه بۆ پانزههمی زاینی.كاتێك ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆمانی ڕۆژئاوا ڕووخاو به‌رده‌وام بوو تا سه‌ده‌ی هه‌ستانه‌وه و دۆزینه‌وه نوێكان.
قۆناغی سه‌ده‌ی نوێ Modern history: ئه‌م قۆناغه له‌دوای قۆناغی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه دێت، ده‌توانرێت سه‌ده‌ی نوێ دابه‌شبكرێت بۆ سه‌ره‌تا و كۆتای سه‌ده‌ی نوێ له‌دوای شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا و شۆڕشی پیشه‌سازی.مێژووی هاوچه‌رخ یان نوێ زۆرێك له‌و ڕووداوانه ده‌گرێته خۆ كه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به ئێستاوه هه‌یه، ئه‌م قۆناغه به‌نزیكه‌یی له سه‌ده‌ی 16 هه‌مه‌وه ده‌ستیپێكردوه.
قۆناغی سه‌ده‌ی دوای سه‌ده‌ی نوێ Postmodernism: ئه‌م زاراوه‌یه بۆ یه‌كه‌م جار له سالاَنی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی نۆزدهههموه به‌كارهێنراو و دواتریش به‌درێژایی سه‌ده‌ی بیست و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م له ئه‌ده‌بیات و نوسینه‌كانی بیرمه‌ند و ڕۆشنبیران و ئه‌كادیمیه‌كاندا خۆی سه‌پاند و خۆی كرده قۆناغێكی نوێ له‌دوای قۆناغی نوێگه‌رایی.
به‌م شێوه‌یه ده‌توانرێت هه‌ر قۆناغه له قۆناغی پێشخۆی جیابكرێته‌وه به‌وه‌ی كه قۆناغی و سه‌رده‌می نوێ لهپێشخۆی جیاده‌كرێته‌وه به:
دۆزینه‌وه زانستیه سهرسوڕێهێنهرهكان
بهمهكینهكردنی پیشه‌سازیه‌كان
كه به‌هۆی ئه‌م دووهۆكارهوه هه‌میشه كاروان و ڕه‌وتی مێژووی مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵگاكان به‌ره‌و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی زیاتر هه‌ڵكشاون وله‌گه‌ڵ خۆشیاندا ده‌یان و سه‌دان گۆڕانكاری گه‌وره و بچوكیان له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئابوری و كۆمهلاَیهتی و ئه‌منی و فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و ...هتد.هێناوه.
چه‌مكی نوێگه‌رایی:
به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ساده و ساكار نوێگه‌رایی بریتیه له‌نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كۆن و كلاسیكیه،وه بریتیه له كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری سیاسی و ئابوری و كۆمهلاَیهتی و فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی و...هتد.ئه‌م ڕه‌وت و ڕێبازه له‌سه‌ده نوێكانی ئه‌وروپاوه سه‌ریهه‌ڵداوه.
مێژووی نوێگه‌رای
ئه‌م ڕه‌وت و ڕێباز و فه‌لسه‌فه‌ی كاركردنه له كۆتایی سه‌ده‌ی 15 و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 16وه له ئه‌وروپا سه‌ریهه‌ڵداوه،ئه‌وه‌تا بۆ یه‌كه‌م جار له‌ساڵی 1436ز له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدان و داهێنانی چاپه‌وه له‌لایه‌ن گۆتهنبهرگی ئه‌ڵمانیه‌وه دیاریده‌كه‌ن.هه‌ندێكی تر ساڵی 1520ز له‌گه‌ڵ شۆڕشی لۆسه‌ر كینگ دژی دهسهلاَتی كه‌مینه دیاریده‌كه‌ن.و هه‌ندێكی تر ساڵی 1648ز له‌گه‌ڵ كۆتایی جه‌نگی 30 ساڵه‌دا دیاریده‌كه‌ن و هه‌ندێكی تریش پێیان وایه كه له ساڵی 1789ز په‌یوه‌ست به شۆڕشی فه‌ڕه‌نساوه یان شۆڕشی ئه‌مریكاوه له ساڵی 1776دا سه‌ریهه‌ڵداوه. هه‌ندێكی كه‌متریش ده‌ڵێن له‌ساڵی 1895ز وه له‌گه‌ڵ كتێبه‌كه‌ی فرۆید ((ڕاڤه‌كردنی خهونهكان)) سه‌ریهه‌ڵداوه.
بنه‌ماكانی ڕێباز و ڕه‌وتی نوێگه‌رایی:
ئه‌م ڕه‌وت و ڕێبازه له‌سه‌ر پێنج بنه‌مای سه‌ره‌كی دامه‌زراوه وه‌ك:
زانست
به‌رهه‌م
به‌كارهێنان
هێزی سه‌ربازی
هزری جولاَنهوه ڕۆشنگه‌ریه ئه‌وروپیه‌كان
به‌مشێوه‌یه پڕۆسه‌ی نوێگه‌رایی له ئه‌وروپای سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه و دوای جه‌نگ و ململانێ خوێناویه‌كانی نێوان دین و عیلمانیه‌ت و دهسهلاَته دونیاییه‌كانی سه‌رده‌م و دوای ململانێ توندوتیژه‌كانی نێوان چین وتوێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌و كاتی ئه‌وروپا له نێوان ده‌ره‌به‌گ و بنه‌ماڵه و نهبیلهكان و پادشاودهسهلاَتدارهكان و له‌گه‌ڵ چینی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و جوتیار و كرێكاراندا،و به‌تێپه‌ڕبوونی كات و به‌گه‌یشتن به‌و ڕاستیانه‌ی كه ناكرێت ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه هه‌روا به كۆنه‌پارێزی و داخراوی بمێننه‌وه و ملبده‌ن بۆ ڕه‌وت و بڕیاره‌كانی كڵێسا و كه‌نیسه‌و پیاوانی ئاینی له قه‌شه و پاپاكان و ناكرێت دهسهلاَتی ڕه‌ها له‌لای پیاوانی ئاینی بێت و به ئاره‌زو و مه‌رامی خۆیان سنور و هێڵی سوور و تابۆكان بكێشن به‌ده‌وری هه‌موو بیر و هزر و كار و گوتار و داهێنانه نوێكاندا كه له‌گه‌ڵ عه‌قڵه‌یه‌تی چه‌قبه‌ستوی ئه‌واندا نایه‌ته‌وه و ناگونجێن، هه‌ربۆیه له زۆرێك له ولاَتانی ئه‌وروپا له ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ...هتد. ژماره‌یه‌ك له بزوتنه‌وه سیاسی و ئابوری و كۆمهلاَیهتی و ته‌نانه‌ت ئاینیه‌كانیش سه‌ریانهه‌ڵدا و هه‌موانیان داواكاری گۆڕانكاریان ده‌كرد له بواری سیاسی و ئابوری و كۆمهلاَیهتی و ئاین و فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و هونه‌رو..هتد.
داوای چاكسازی و ڕیفۆرمیان ده‌كرد،داوای به‌ره‌وپێشبردن و پێشكه‌وتن و ئازدای و سیسته‌مێكی حكومڕانی دیموكراسیان ده‌كرد ،داوای نه‌هێشتنی جیاوازی و چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تیان ده‌كرد ،داوای یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری كۆمهلاَیهتیان ده‌كرد.بۆیه توانرا له‌دوای ململانێیه‌كی دوورودرێژ و ته‌نانه‌ت توندوتیژیش بگه‌نه ئامانج و خواسته ڕه‌واكانیان و ڕه‌وڕه‌وی مێژووی مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و پێش به‌رن وقۆناغێكی نوێی گۆڕانكاری و چاكسازی وه‌دیبێنن.جا ئه‌م قۆناغ و ڕێبازی نوێگه‌راییه له‌سه‌ر ڕاستی ئه‌و پێنج بنه‌مایه كه‌وته خۆ بۆ بهئاواتگهیشتنی كۆتاییان له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی دهسهلاَتی كه‌مینه ی پیاوانی لایه‌نگری حوكمی پاشایه‌تی و ئاینی و ئه‌رستۆكرات و نهبیلهكانی ناو كۆمه‌ڵگا و له‌به‌رامبه‌ردا ڕۆڵی گه‌وره و میحوهریاندا به تاك،جا تاك له‌م قۆناغ و له‌ناو كۆمه‌ڵگای نوێگه‌راییه‌دا ئه‌ركی گه‌وره‌ی كه‌وته ئه‌ستۆ له‌وانه:
1.بوژاندنه‌وه و هوشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا به گیانی تاكگه‌رایی و گرنگی و كاریگه‌ری ئه‌و ڕۆحیه‌ته له پێشخستنی كۆمه‌ڵگا و وه‌دیهێنانی پێشكه‌وتن و گه‌شه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان.
2. ئازادی: له كۆمه‌ڵگای تاكگه‌راییدا،هه‌میشه ئازادیه‌كان ڕۆڵ و كاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌یه له بڕیاردان و داهێنان و به‌خششی زیاتر به قازانجی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا مرۆڤایه‌تیه‌كان،چونكه ته‌نها تاكی ئازاد ده‌توانێت ببه‌خشێت و سوود و كه‌ڵكی گه‌وره بۆ خۆی و كۆمه‌ڵگا وه‌دیبهێنێت.بۆیه چه‌نده تاك ئازاد بێت له‌بیركردنه‌وه و مامه‌ڵه و گوتار و كرداریدا ئه‌وه‌نده‌ش ده‌توانێت ببێته تاكێكی به‌خشنده و داهێنه‌ر.مرۆڤ به‌بێ ئازادی هیچ مانایه‌كی نیه له بون و ژیانیدا و هه‌رگیز مرۆڤی كۆیله و ژێر ده‌سته ناتوانێت گۆڕانكاری و داهێنان بكات.
3.توێژینه‌وه‌ی زانستی: تاكی داهێنه‌ر پێویستی بهكهشوههوایهكی ئازاد و فراوان و خاوێن هه‌یه كه دووربێت له بارگاویبوون به ململانێ ناڕه‌واكانی چینایه‌تی و دهسهلاَت و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ڕووبه‌ری هزر و بیركردنه‌وه،تاكی زانستخواز پێویستی به دیاریكردنی سنوره تابۆكان نیه له‌لایه‌ن سه‌ركرده و حیزب و بنه‌ماڵه‌كانه‌وه،بۆیه هه‌رتاكێكی نوێخواز گه‌ره‌كێتی له ڕێگه‌ی توێژینه‌وه ولێكۆڵینه‌وه زانستیه‌كانه‌وه بگاته داهێنانی نوێ له‌پێناو گه‌شه‌و پێشكه‌وتن و خزمه‌تی زیاتر به‌كۆمه‌ڵگا مرۆڤایه‌تیه‌كان.بۆیه ئه‌و تاك و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه گرنگی زۆر ده‌ده‌نه زانست و زانستخوازان و وزانكۆ و په‌یمانگاكان له‌ڕێگه‌ی توێژینه‌وه زانسیتیهكانهوه و دابینكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ كاره‌كانیان هه‌میشه تاك و كۆمه‌ڵگایه‌كی داهێنه‌ر و پێشكه‌وتوو بوون و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كۆمهڵگاو تاكێكی به‌رخۆر و بێبه‌رهه‌م ماونه‌ته‌وه.
4.به‌سه‌رداچونه‌وه و لێپرسینه‌وه‌ی خود: له‌م خاڵه‌دا تاك و كۆمه‌ڵگا هه‌میشه له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌یه‌كی نوێبونه‌وه‌ی جدی و گهرموگوڕدان و ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی به‌ردوامی هه‌بێت و خۆی له هه‌ڵه و كه‌موكوڕی و نهزعه كه‌سیه‌كان به‌دووربگرێت و دووربكه‌وێته‌وه له خودپه‌رستی و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی و كه‌سی و حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی و ...هتد. پێویستی به‌وه‌یه كه به‌به‌رده‌وامی به‌سه‌رداچوونه‌وه به‌كار و كرده‌وه و گوتار و مامه‌ڵه و دیدگا و تێڕاونینهكانی خۆیدا بكاته‌وه و لێپرسینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ خودی خۆیدا بكات،چونكه به‌بێ ئه‌م پڕۆسه‌یه نه تاك نهكۆمهڵگا نهگروپ و ڕێكخراوه پیشه‌یی و مه‌ده‌نیه‌كان ناتوانن به‌ره‌و پێش بچن و گیانی داهێنان ببوژێنه‌وه و تاك بكه‌نه میحوه‌ر و پاڵنه‌ری گۆڕانكاریه‌كان،جا ئه‌م پڕۆسه‌ی به‌سه‌رداچونه‌وه و لێپرسینه‌وه‌ی خوده له‌سه‌ر هه‌موو ئاست و ئۆرگانه‌كانی دهسهلاَت و حكومه‌ت و حیزب و ڕێكخراوه‌كان پێویسته و نابێت پشتگوێ بخرێن.چونكه هه‌موو دواكه‌وتن و پشتگوێخستنێك ده‌بێته هۆی كه‌ڵه‌كه‌بونی كێشه و گرفتی زیاتر و نوێ كه چاره‌سه‌ركردنیان به‌تێپه‌ڕبوونی كات ئاسته‌م و زه‌حه‌مه‌ت ده‌بێت.جا چه‌نده خودی تاكاكان پاكوخاوێن و ساغڵه‌م و ته‌ندروست بن و دووربن له گه‌نده‌ڵی و مشه‌خۆری و پاوانخوازی و خۆسه‌پاندن و دووربن له خۆشه‌ویستی پۆست و پله و ئیمتیازاته‌كانی دهسهلاَت و ببنه تاك و كۆمه‌ڵگایه‌كی دهسهلاَت نه‌ویست هێنده‌ش كۆمه‌ڵگایه‌كی نوێگه‌را دێته بون و به‌رهه‌م.
5.پاراستنی ژینگه:خۆشبه‌ختانه له‌م قۆناغی نوێگه‌راییه‌دا بنه‌مایه‌كی زۆر مرۆڤدۆستانه هاتۆته ناو كایه‌ی گفتوگۆ‌و مشتومڕه‌كانی نێوان سه‌ركرده و ولاَتان و كۆمه‌ڵگا و تاكه‌كانیش ،چونكه دوای ڕشتن و فڕێدانی سه‌دان و هه‌زاران ته‌ن له خۆڵ و خاشاك و پاشماوه و پاشه‌ڕۆ ژه‌هراوی و تیشكده‌ره‌كان خستنیان بۆ ناو هه‌وا و ئاو و خاكه‌وه له‌لایه‌ن كارگه گه‌وره پیشه‌سازیه‌كانه‌وه ژینگه‌ی زه‌وی و مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و پیسبوون و له‌ناوچوون و زیانگه‌یاندنی گه‌وره چووه،بۆیه ئه‌م قۆناغه واده‌خوازێت و ئه‌وه‌شی كردۆته بنه‌ماو چه‌سپاندویه‌تی كه كۆمه‌ڵگای نوێگه‌را پێویسته ڕێز له پاكوخاوێنی ژینگه‌ی مرۆڤایه‌تی بگرێت و هه‌ریه‌كه به قه‌واره و گاریگه‌ری و ڕۆڵی خۆی هه‌ستێت به پارێزگاریكردن و پاگڕاگرتنی ئه‌و ژینگه مرۆڤایه‌تیه،چونكه تا ژینگه‌ی زه‌وی پاك و خاوێن نه‌بێت و دوور نه‌بێت له پیسوون و ژه‌هراویبوون ئه‌وا تاكی ساغڵه‌م و ته‌ندروستیش نایه‌ته بوون.
به‌م شێوه‌یه كۆمه‌ڵگای مۆدێرنێته و نوێگه‌رایی سه‌ره‌ڕای پێنج بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كه‌ی خۆی گرنگی ته‌واوی داوه به ڕۆڵ و كاریگه‌ری تاك و ئه‌ركه‌كانی بۆ دیاریكردوه.له پێناو وه‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری كۆمهلاَیهتی و نه‌هێشتنی جیاوازی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و چینایه‌تی كه قوتابخانه‌كانی شیوعیه‌كان و ماركسیه‌كان و ئیشتراكیه‌كان به‌رزیان كردۆته‌وه و هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن.
بیرمه‌نده‌كانی نوێگه‌رایی
ڕێباز و فه‌لسه‌فه‌ی نوێگه‌رایی له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی ژیان له سیاسی و ئابوری و كۆمهلاَیهتی و زانستی و ...هتد. گه‌لێك بیرمه‌ند ڕابه‌رایه‌تیان كردوه و تێكۆشاون بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماو ئامانج و تێڕاونینهكانیان بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕبكه‌ن له‌وانه:
دیكارت و كۆسمۆپۆلس كه ڕابه‌رایه‌تی ڕه‌وتێكی میسالیان ده‌كرد.
فردیناند نۆتیز و ئه‌میل دوراكاهیم و ماكس ڤایبه‌ر،ڕابه‌رایه‌تی ڕه‌وتی زانستی دهرووننانسی و كۆمهلاَیهتیان ده‌كرد.
ئادام سمیس و ماركسی و شیوعیه‌كانیش ،ڕابه‌رایه‌تی ودواكاری ئابوری نوێگهراییان ده‌كرد له سه‌رمایه‌داری و بازاڕی ئازاد و بازرگانی.
میكیاڤیللی و هۆبز و بودان ڕابه‌رایه‌تی بیری نوێگه‌رایی سیاسیان ده‌كرد.له‌پاڵ جانجاك ڕۆسۆ و مۆنتسیكۆ و جۆن لۆك دا.
قۆناغی دوایی نوێگه‌رایی ((پۆست مۆدێرنێته))
بریتیه له‌و قۆناغه‌ی دوا نوێگه‌رایی له‌ڕۆژئاوادا كه توشی ڕۆچوون و دڵشكاویی و بێئومێدی بوون به‌هۆی شكستی نوێگه‌راییه‌وه و ئه‌وان پێیان وایه كه نوێگه‌رایی له‌سایه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری خۆسه‌پێن و به‌هه‌ژموون و به‌رخۆر و بچووكردنه‌وه‌ی دونیا وه‌كو گوندێكی بچوك له‌سایه‌ی به‌جیهانیبووندا و نه‌هێشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆڵی تاك و گرنگیدانی زیاتر به كارگه پیشه‌سازیه‌كان و كۆمپانیا گه‌وره و زه‌به‌لاح و فره ڕه‌گه‌زه‌كان هێنده‌ی تر ژیان و گوزه‌ران و خۆشگوزه‌رانی تاك و كۆمه‌ڵگانی شێواندوه، ونه‌یتوانیوه ته‌واوی ئامانج و خواستی تاك و كۆمه‌ڵگاكان وه‌دیبهێنێت و شكستی هێناوه ،هه‌ربۆیه ئه‌مان ڕه‌خنه بارانی نوێگه‌رایی ده‌كه‌ن و له‌هه‌وڵی گه‌ڕاندان به‌دوای ڕێگاچاره‌ی نوێتردا و ئه‌م قۆناغه‌ش كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر زۆر بواردا. ئه‌م ڕه‌وتی پۆست مۆدێرنێته له كۆتایی سه‌ده‌ی بیست و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست ویه‌كدا سه‌ریهه‌ڵداوه.
فریدرێك جه‌یمسۆن،فه‌یله‌سوف و ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی ده‌ڵێت (( لۆژیكی ڕۆشنبیری خۆسه‌پێنی قۆناغی كۆتایی سه‌رمایه‌داریه)) كه له ئێستادا ناوده‌برێت به به‌جیهانیبوون یان سه‌رمایه‌داری دارایی یان له‌دوای شۆڕشی پیشه‌سازی یان سه‌رمایه‌داری به‌رخۆر.
له ئێستاشدا قۆناغی دوای پۆست مۆدێرنه‌ته‌ش سه‌ریهه‌ڵداوه و ڕه‌خه‌نه له‌هه‌ردوو قۆناغی مۆدێرنێته و پۆست مۆدێرنێتهش ده‌گرن و ئه‌مانیش گوتار و دیدگای خۆیان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگاكان و تاكه‌كان و هه‌ردوو قۆناغی پێش خۆی به شكستخواردوو وهصفدهكهن و له‌و پێناوه‌شدا چه‌ندین بیرمه‌ند و كه‌سایه‌تی و بیرۆكه‌ی نوێ ڕابه‌رایه‌تی ئه‌م ڕه‌وته‌ش ده‌كه‌ن.
ده‌توانرێت پۆست مۆدێرنێته به‌وه تێبگه‌یه‌نرێت كه بریتیه له په‌رچه‌كردارێك دژی نوێگه‌رایی،له‌دوای ئه‌و كاولكاریانه‌ی كه به‌ر فاشیه‌ت و جه‌نگی دووه‌می جیهانی و هۆلۆكۆست كه‌وت، زۆرێك له ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانی ئه‌وروپا متمانه به نوێگه‌رایی سیاسی و ئابوری و هه‌موو جوانیه‌كانی پڕۆژه‌كه ناكه‌ن، له‌كاتێكدا كه نوێگه‌رایی له‌زۆر كاتدا په‌یوه‌سته به شوناس و یه‌كێتی و دهسهلاَت و بڕوابوونی ته‌واو، و ...هتد.بهلاَم پۆست مۆدێرنێته زۆرجاران په‌یوه‌سته به جیاوازیه‌كان و جیابونه‌وه و ده‌قێتی و گومانكردن و ...هتد.
له‌كۆتایدا ،ده‌پرسین ،ئه‌رێ تاك و كۆمه‌ڵگای كوردهواری له‌كوێی ئه‌م هه‌موو قۆناغی پێشكه‌وتن و داهێنانهدان؟ئه‌و قۆناغ و سه‌رده‌مانه چ كاریگه‌ریه‌كه‌یان هه‌بوه به‌سه‌ر هزر و بیر و ئه‌ندێشه و گوتار و كرداری تاك و كۆمه‌ڵگای كوردهواری دا؟ئه‌رێ تاك و كۆمه‌ڵگای كوردهواری پێویستی به قۆناغه‌كانی نوێگه‌رایی و دوای نوێگهرایش نیه كه تاك ڕۆڵ وكاریگه‌ری هه‌بێت له پڕۆسه‌ی پێشخستن و داهێنان و به‌خشین و به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگادا له‌ڕووی سیاسی و ئابوری و كۆمهلاَیهتی و ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگه‌وه وڕۆڵی خۆی ببینێت ؟
ئایا له‌سایه‌ی تێڕوانینه كۆنه‌پارێزه‌كانه‌وه ده‌توانرێت كۆمه‌ڵگا و تاك و سیسته‌مێكی حوكمڕانی ته‌ندروست و ساغڵه‌م پێكه‌وه بنێین و هه‌نگاو به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر و خۆشگوزه‌رانتر و پڕ ڕهفاهتر بنێین؟ یان ده‌بێت خۆمان بگونجێنین له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی مۆدێرنێته و پۆست مۆدێرنێته‌دا بۆئه‌وه‌ی لانی كه‌م زۆر دوانه‌كه‌وین و كه‌م تازۆر له‌گه‌ڵ ڕه‌وته باو و زاڵه‌كه‌ی دونیای سه‌رده‌مدا بگوزه‌رێین و به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێین.ئه‌گینا چ له سه‌ر ئاستی تاك یان له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگاش به چه‌قبه‌ستوویی و داخراوی و كۆنه پارێزی ده‌مێنینه‌وه و هێنده‌ی تر ڕه‌وڕه‌وی پێشكه‌وتن و داهێنانه‌كانی مێژوو لێمان دوورده‌كه‌ونه‌وه، گه‌رچی به‌هۆی ئه‌م داهێنانه ته‌كنه‌لۆجیا نوێیانه‌ی سه‌رده‌مه‌وه تاڕاده‌یه‌ك هاوكار و به‌شدار و سوودمه‌ندبووین له پێشكه‌وتن و نوێكاری و تاكگهراییهكاندا ،بهلاَم هێشتاش قۆناغی زۆرمان له‌پێش ماوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی له كۆت و به‌نده باو و سواوه‌كان ڕزگارمان بێت،ئه‌مه‌ش هه‌وڵ و تێكۆشان و بیرمه‌ند و تاك و كۆمه‌ڵگای هوشیار و ئازادی پێویسته نه‌ك كۆیله و ده‌سته‌مۆ و عه‌قڵ به‌ستووه‌كان.
سه‌رچاوه‌كان:
https://ar.wikipedia.org/wiki
https://mawdoo3.com2.
https://www.alhurra.com/a/what-is-modernity
https://elaph.com