گه‌ر به‌راوردێ، له‌نێوان ژماره‌ی په‌رسگه جیاوازه‌کانی ئایینه‌کان، له ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌کان و ده‌وڵه‌ته نائیسلامییه‌کاندا بکه‌ین، زۆر به ڕوونی بۆمان ده‌رده‌که‌وێ، ئازادی ئایینی، له کام ده‌وڵه‌ت و لای کام ئایین، زۆرتر و به‌ربڵاوتره. له کاتێکدا ئایینه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک (فه‌له، جوو، زه‌رده‌شتی، یه‌زدی، کاکه‌یی ...)، له وڵاته ئیسلامییه‌کان، زۆر که‌م یا به‌ده‌گمه‌ن، په‌رسگه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه. که‌چی له وڵاته (ئه‌ورووپایی)ه‌کان، ژمارەیەکی زۆر مزگەوت هەیە. بۆ نموونه:
بەپێی ئەو داتایانەی، لە لاپەڕەکانی ئینتەرنێتدا هەیە، له‌نێوان ساڵانی (2008-2010)دا، له (ئه‌ڵمان 2806، فرنسه 2200، ئیتالیا 700، نه‌مسا 87، بریتانیا 130) مزگه‌وت و شوێنی په‌رستنی گه‌وره و گچکه هه‌بوو! بەڵام ساڵی (2021) واتە لە ماوەی (11) ساڵدا، ژمارەی مزگەوتەکان زیادیانکردووە. بۆ نموونە: له (ئه‌ڵمان 3230، فڕنسه 2260، بریتانیا 1500) مزگەوت هەیە!
با لێره‌دا، وڵاتێکی وه‌ک (سوید)، به نموونه وه‌رگرین. (44) مزگه‌وتی گه‌وره‌ی تێدا هه‌یه. له هه‌ر گه‌ره‌کێکیش، گه‌ر ژماره‌یه موسوڵمانی تێدا بژی، ده‌توانن، نامه‌یه بنووسن، ناو و واژۆکانیان کۆکه‌نه‌وه، بۆ فه‌رمانگه‌ی دیاریکراوی خۆی بنێرن، له هۆڵێکی گه‌وره‌ی چه‌ن ژووری‌دا، مزگه‌وتێکی تایبه‌تییان بۆ ده‌که‌نه‌وه، ده‌وڵه‌تیش یارمه‌تیانده‌دا. ئه‌مه نه‌ک هه‌ر له (ستۆکهۆڵم)ی پایته‌خت وایه، به‌ڵکوو له هه‌ر شوێنێکی (سوید) بیگری، موسوڵمانی لێ بێ و خۆیان داوابکه‌ن، مزگه‌وتیان بۆ ده‌که‌نه‌وه و یارمەتییەکی زۆریشیان دەدەن، تا بەئازادی کاروبارەکانی ئایینی خۆیان جێبەجێبکەن.
کاربه‌ڕێکه‌ره‌کانیشیان، له‌سه‌ر حسابی باج و بژێوی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی کارده‌که‌ن، پاره‌یه‌کی مفتومۆڵ و خۆڕایی، له ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرن. بۆ خۆیان ده‌خۆن و ده‌نوون، بێ ئه‌وه‌ی جگه له زیان، هیچ جۆره که‌ڵکێکیان، بۆ ئه‌م وڵاته هه‌بێ!
جا سه‌یر ئه‌وه‌یه، هێندێکیان به سه‌رێکی تاشراو، به ڕیشێکی درێژ، به کراسێکی سپی و به جووتێ نه‌عله‌وه ده‌گه‌ڕێن، له ده‌رگه‌ی ماڵه موسوڵمانه‌کان ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ، ڕێنماییه‌کانی ئایینی ئیسلامی‌یان فێرکه‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێسته‌ش، سه‌رده‌می بانگه‌وازی ئیسلامی بێ و له نیوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌ب، ڕێی ڕاستی خواپه‌رستی، پیشانی گاوره‌کانی (قوڕه‌یش) بده‌ن، ئه‌و خه‌ڵکه خۆی موسوڵمان و خوێنده‌وار نه‌بێ!
ئه‌م موسوڵمانه دواکه‌وتووانه، ئه‌و هه‌موو ئازادی قسه‌کردن و چالاکییه‌یان هه‌یه، که‌س لێیان ناپرسێته‌وه و چاویان لێ سوورناکاته‌وه، که‌چی هێشتا هه‌ر ئه‌وان ناڕازین، خه‌ڵک و ده‌وڵه‌تی (سوید)، به گاور ده‌زانن و بە (بلاد ئەلکەفەرە)، ناوی وڵاتەکە دەبەن. خۆپیشاندان سازده‌که‌ن، دژی ده‌سه‌ڵات ده‌قیڕێنن، داوای یاسای ئیسلامی ده‌که‌ن و ئاڵای ده‌وڵه‌تیش ده‌سووتێنن، پشگیری ڕێکخراوێکی تیرۆریستی وه‌ک (داعش) ده‌که‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی له وڵاته‌کانی خۆیانه‌وه، له ترسان ڕایان نه‌کردبێ، ڕەنگوڕوویان له برسان ڕه‌قهه‌ڵنه‌گه‌ڕابێ، په‌نایان بۆ ئه‌م گاورانه نه‌هێنابێ و به پاره‌ی (حه‌رام) نه‌ژین!
به‌پێی ڕاپۆرتێکی (ئیحسان باغبی)، مامۆستای کۆڵینه‌وه‌ی ئیسلامی له زانکۆی (که‌نتاکی)، له وڵاتیکی سه‌رمایه‌داری فه‌له‌ی وه‌ک (وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مێریکا)، که موسوڵمانه‌کان به ئه‌هریمه‌نی گه‌وره‌ی سه‌ر زه‌وی ناوی ده‌به‌ن! ته‌نیا ساڵی (2011)، ژماره‌ی مزگه‌وته‌کان (2106) بوو. له‌چاو ساڵی (2000)دا، به ڕێژه‌ی له (74%) زیادیکردووه. ئاخۆ ئێسته، له ماوه‌ی ئه‌م (4) ساڵەشدا، چه‌ند مزگه‌وتی دیکه درووستکرابن؟! پرسیاره‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایا له به‌رانبه‌ر ژماره‌ی ئه‌م مزگه‌وت و پهرستگایانهی ئه‌م وڵاته فه‌لانه‌دا، چه‌ن کڵێسه، کنێشته و په‌رسگه‌ی ئایینه‌کانی دیکه، له وڵاته ئیسلامییه‌کان هه‌ن؟!! سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، که زۆر که‌من، هێشتا فه‌له و جووه‌کان ده‌رده‌که‌ن، تیرۆریانده‌که‌ن و شوێنه پیرۆزه ئایینییه‌کانیشیان ده‌سووتێنن و ده‌ته‌قێننه‌وه؟! ئایا ئه‌مه‌یه، ئاشتی و ئازادی ئیسلامیزم؟!!
لێره‌دا ده‌بێ، ئه‌وه‌ش بڵێم: ئه‌م ئازادی ئایینی و مزگه‌وتانه‌ی، له وڵاته‌کانی (ئه‌ورووپا) و (ئه‌مێریکا) هه‌ن، له سایه‌ی سیستێمی دێمۆکراسی و باوه‌ڕی سیکیۆلاریزمدا سه‌ریانهه‌ڵداوه. چونکه سیکیۆلاریزم ئه‌وه نییه، که موسوڵمانه‌کان لێی تۆقیون، به‌تایبه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ڕامیاری (کوردستان)، به (کفر)ی ده‌زانن، دژایه‌تیده‌که‌ن و داواده‌که‌ن، (شه‌ریعه‌تی ئیسلام) بچه‌سپێنرێ، له ژیانی ڕۆژانه‌ی گه‌لی باشووری (کوردستان)دا، ڕۆڵی سه‌ره‌کی ببینێ و له ده‌ستووردا جێگیربکرێ!
ئاخر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هێنده‌ی له هه‌رێمی (کوردستان)، مزگه‌وت و پیاوانی ئایینی بێ به‌رهه‌م هه‌ن، باوه‌ڕناکه‌م، له هیچ وڵاتێکی دیکه‌ی ئیسلامی، هێنده هه‌بێ، گه‌ر ژماره‌ی دانیشتووان و ڕووبه‌ری وڵاته‌کان، له‌به‌رچاوبگرین. به‌پێی زانیارییه‌کانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی به‌شی سه‌رژمێری له شالیارگه‌ی (ئه‌وقاف)، تا ڕۆژی (13. 5. 2010،) نزیکه‌ی (4300) مزگه‌وت هه‌یه. هەروەها بەپێێ ئەو داتایانەی، لە فەرمانگەی (ئه‌وقاف)ی پارێزگەی (سولەیمانی) وەرمگرتووە، هەر لە سنووری ئەوقافی پارێزگەی (سولەیمانی)، بڕی (705) مزگەوت و تەنیا لەنێو شاری (سولەیمانی)ش، (330) مزگه‌وت هه‌یه.
هەڵبەتە، به هه‌زاران موچه‌خۆری ئیسلامی و (50) ڕێکخراوی ئیسلامی، سه‌ر به پارته‌کانیش هه‌ن، موچه و یارمه‌تی، له میری هه‌رێم وه‌رده‌گرن. ئه‌مه بۆ وایه؟ ئه‌م هه‌موو مزگه‌وت و کارمه‌نده ئایینییه مشه‌خۆرانه، به‌که‌ڵکی چی دێن؟ به‌رهه‌میان چییه؟ له کاتێکدا هه‌رێم، به گرفتێکی دارایی گه‌وره‌دا تێپه‌ڕده‌بێ، ژماره‌ی ماڵی پیر و په‌ککه‌وته، نه‌خۆشخانه، دایه‌نگه، خوێندنگه‌کانیش، زۆر که‌من و پێویسترن!
با لێرەدا باسێکی ئەزموونی (تاجیکستان) بکەین. لە وڵاتێکی وەک (تاجیکستان)، بەهەزاران مزگەوت هەبوو. بەڵام (4-5) ساڵ لەمەوبەر، سەرۆک کۆمار (ئیمام عەلی رەحمان)، سەبارەت بە ئایین و مزگەوتەکان، کۆمەڵێ بڕیاری بوێرانەی دەرکرد و جێبەجێشکرا. یەکێ لە ئەو بڕیارە گرنگانە ئەوەبوو، لە سەرانسەری وڵاتەکەدا، بە هەزاران مزگەوتی کرد بە دایەنگە، خوێندنی مناڵان، بەشی نێوخۆیی خوێندکاران، ناوەندی فێرکردنی هونەری موزیکژەنین ...) ئیدی بە ئەو شێوەیە توانی، ئەو کەموکوڕیی و گرفتانەی، تووشی خوێندن و بزووتنەوەی ڕووناک‌بیری بووبوون، چارەسەریانبکا، گۆڕانکارییەکی گرنگ، لە ئەو بوارانەدا بکا، بێ ئەوەی ئایینەکەش، تووشی زیان بووبێ.
تێبینی:
گاور: لەنێو کۆمەڵی کوردەواریدا وا باوە، بە مەسیحییەکان دەوترێ. بەڵام لە ڕاستیدا، گاور وشەیەکی کوردی پەتییە و بە واتای (کافر)ی عەرەبی دێ. بەڵام مەسیحییەکان بە کوردی بە (فەلە) یا بە (دیان) دێ و گاور نین.
ئەم وتارە، بەشێکە لە بەرهەمێکی دیکەی نوێم بە ناونیشانی (پەتای بیانیپەرستی و دێوجامەی ئایین)، لە (176) لاپەرە پێکهاتووە و لە ئاییندەیەکی نزیکدا بڵاویدەکەمەوە.