دیدار
ئهم دیداره، له ڕادیۆی (دهنگی گهلی کوردستان)، ڕۆژی سێشهممهی ڕێککهوتی (18. 7. 2017)، واتە (2) مانگ و (7) ڕۆژ، پێش گشتپرسەکە تۆمارکراوه. لێپرسراوی دۆسییهکه کاک (ئهمیر)، دهمهتهقێیهکی ڕاستهوخۆی، لهسهر (کۆنگرهی نهتهوهیی و ڕیفراندهم)، بۆ سازکردین، من له ستودێو و بهڕێز دوکتۆر (مهحموود عوسمان)یش لە (هەولێر)ەوە به تێلیفۆن، بهشداریمان تێدا کرد. پوختەی بۆچوونەکانم ئەمەبوو: پێش ئەوەی گشتپرسی بکەین، پێویستە، چەن خاڵێکی گرنگ لەبەرچاوبگرین:
ڕیزەکانی گەل یەکگرتووبێ. ئاشکرایە، ئێمە یەکگرتوونین، ناکۆکیی و دووبەرەکی، لە نێوان پارتەکاندا هەیە.
ئابوورییەکی بەهێزی هەبێ. بەڵام ڕەوشی ئابووری هەرێم، لاواز و دواکەتووە. گەر چوار دەوڵەتە داگیرکەرەکە، دەرگەی سنوورەکانیان لێ داخستین، بەلانی کەمەوە دەبێ، یەک ساڵ بەرگەبگرین و بژیویی خۆمان دابینکەین.
خەباتی دیپلۆماسیی. پێویستە، هەڵمەتێکی دیپلۆماسیی باش بەڕێوەبەرین.
بڕیاری گشتپرسی دەبێ، لە پەرلەمان، میریی هەرێم یا بەرەی گەلەوە بدرێ، نەک پارتێکی دیاریکراو، یا سەرکردەی پارتێ، بە تەنیا بڕیاری لەسەر بدا.
چۆن ئەم گشتپرسە سازکرا؟!
بڕیاربوو، ساڵی (2014) گشتپرسی سەربەخۆیی بکرێ، چونکە ناکۆکیی و دەمەتەقێیەکی زۆر، لەنێوان دەسەڵاتی هەرێم و (بەغدا) هەبوو. بەڵام لەبەرئەوەی (داعش) دەرکەوت و هێندێ شوێنی گرنگی وەک (مووسڵ)ی داگیرکرد، هێزەکانی (عێراق)یش، لە هێندێ نێوچە پاشەکشەیانکرد و هێزی پێشمەرگە دەسیبەسەراگرت. پڕۆسەکە دواخرا، پاشان هێزەکانی پێشمەرگە، لەگەڵ سوپای (عێراق)، بەشدارییان لە ڕزگارکردنی (مووسڵ)دا کرد.
لە مانگی (4)ی ساڵی (2017)دا، هەردوو پارتی سەرەکی (پارتیی) و (یەکێتیی) ڕێککەوتن و ڕایانگەیاند، گشتپرسی دەکەن و گشتپرسەکەش، بۆ سەربەخۆیی هەرێم دەبێ! لەبەرئەوە (مەسعوود بارزانی)، ڕۆژی (7. 6. 2017)، جگە لە بزووتنەوەی (گۆڕان)، کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ (8) پارتی کوردستانیی، (3) لیست و پارتی توورکمانیی، (3) لیست و بزووتنەوەی ڕامیاری ئەرمەنیی، ئاسووریی و کلدانیی سازکرد. واتە (14) پارت و بزووتنەوەی ڕامیاری بەشدارییانتێداکرد. هەموو پارتەکانی هەرێم (سیکیۆلار و ئیسلامی)، لەگەڵ پارتەکانی دیکەی کەمەنەتەوەییەکان، جگە لە (بەرەی توورکمانی عێراق) ڕازیبوون، گشتپرس بکرێ. لە کۆبوونەوەکەدا (مەسعوود بارزانی)، کاتی گشتپرسەکەی دیاریکرد و بڕیاریاندا، ڕۆژی (25. 9. 2017)، گشتپرسەکە لە هەموو نێوچەکانی باشووری (کوردستان) بکرێ. هەڵمەتی پڕوپاگەندەکردنی گشتپرسەکەش، ڕۆژی (5. 9) دەسیپێکرد.
دەنگدەران دەیانتوانی، بە زمانەکانی (کوردی، عەرەبی، توورکمانیی و سریانی) دەنگبدەن. لەسەر کارتی دەنگدانەکەش، ئەم پرسیارە نووسرابوو: (ئایا دەتەوێ، هەرێمی کوردستان و نێوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟)
لە سەردەمی (بەعس)دا، لە هەموو ئەو نێوچانەی بە عەرەبکرابوون و لە باشووری (کوردستان) دابڕابوون، وەک (کەرکووک، شەنگال، خانەقین و بەعشیقە)، دەسەڵاتدارانی هەرێم بڕیایاندا، دانیشتووانی ئەو نێوچانەش، لە گشتپرسەکەدا بەشداربن. ئەوەبوو، تەنیا پارێزگەی (کەرکووک) نەبێ، لە (41) ئەندامی ئەنجوومەنی پاریزگەکە، (23) ئەندامیان دەنگیاندا، بەشداری لە پڕۆسەکەدا بکەن. ئەو (18) ئەندامەی دیکەی بەشداری دەنگدانیان نەکرد، عەرەب و توورکمانەکان بوون. یەک ئەندامیش بە دژ دەنگیدا.
بۆچی (مەسعوود بارزانیی)، گشپرسییی کرد؟!
لە ڕاستیدا، دوو هۆ پاڵی بە (مەسعوود بارزانی)یەوە نا، پەنا بۆ گشتپرسی بەرێ.
کاتێ هێزەکانی (داعش)، مانگی (8)ی ساڵی (2014)، دەسیان بەسەر زۆربەی نێوچەکانی خۆراوا و باکووری (عێراق)دا گرت، بەتایبەتی شاری (مووسڵ)یان داگیرکرد، ئیدی دەوڵەتی (عیراق)، دەسەڵاتی لە ئەو نێوچانەدا نەما. هێزەکانی پێشمەرگەش هەلیان قواستەوە، هەموو نێوچە بەعەرەبکراوەکانی سەردەمی (بەعس)یان رزگارکرد. گرنگترین شوێنیش (کەرکووک) بوو. ئەوەبوو، ڕۆژی (1. 7. 1914)، سەرۆکی هەرێم (مەسعوود بارزانی) ڕایگەیاند، گشتپرس دەکەین و هەرێم سەربەخۆدەبێ!
یەکێ لە ئەو هۆ گرنگانەی، سەرکردایەتی لەسەر گشتپرسەکە سووربوو، پتر هەڵوێست و کارە شۆڤێنیستییەکانی (نووری مالکی) بوو. چونکە زۆر دژایەتی هەرێمی دەکرد. تەنانەت مانگی (6)ی ساڵی (2014)، لەسەر پێشنیازی (عادل موراد) ئەندامی پەلیتبیرۆی (ی. ن. ک.)، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بڕی! بەلام (مالکی) مانگی (9)ی ساڵی (1914) لابرا و (حەیدەر عەبادی) دەسەڵاتی وەرگرت. سەرکردایەتی هەرێمێش قایلبوون، گشتپرسەکە دوابخەن و هەموو هەوڵەکانیان بۆ لەنێوبردنی (داعش) بەگەربخەن.
کاردانەوەی نێودەوڵەتی پێش دەنگدان
بێگومان، کۆمەڵێ دەوڵەتی گەورە و گچکە، چوار دەوڵەتە داگیرکەرەکەی (کوردستان) و دۆستەکانیشمان، هەر یەکەیان بەپێی بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان، دید و بۆچوونی جیاوازیان لەسەر گشتپرسەکە دەربڕی.
هێندێکیان دژبوون، وەک (توورکیا، ئێران، عێراق، سعوودیە، سپان، ئەمێریکا ...). هەرچەندە وەک دەڵێن: (سعوودیە) بە نهێنی پشگیرییکردووە!
ڕۆژی (16. 8. 2017)، جیگری سەرۆکی بەڕێوەبەری ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران (موحەممەد باقری) و سەرۆک کۆماری توورکیا (ڕەجەب تەیب ئۆردووگان) کۆبوونەوە و چەن دانیشتنێکی گرنگیان کرد. لە ئەنجامدا بڕیاریاندا، بە هەموو شێوەیە، دژایەتی گشتپرسەکە بکەن.
هێندێکی دیکەیان دژنەبوون، وەک (بەلچیکا، سوید، کەنەدە، گرێکلاند، ئیتالیا، پۆڵەند، ئەمارات، ئیسرایل ...).
هێندێکی دیکەشیان میانڕەوبوون، پتر ئامۆژگاریی و پێشنیازیان کردووە، وەک (رووسیا، چین، بریتانیا، فڕەنسە، هۆڵەند، بولگاریا، ئووردوون ...). ئەم گرووپە پێیان وابوو: کاتەکەی لەبار نییە. چونکە:
* جەنگی (داعەش) لە ئارادایە. پێویستە هەموو تواناکان یەکخرێ، دژی ئەو جەنگە بووەستنەوە.
* سەرکردایەتی هەرێم، پرسی بە (عێراق) نەکردووە.
* نەتەوە یەکگرتووەکان قایل نەبوون و چاودیری نێودەوڵەتی نانێرن، تا سەرپەرشتی پڕۆسەکە بکەن.
ئەنجامی گشتپرسەکە
هەرچەندە ئەم مەرجانە ڕەچاونەکرابوو، بەڵام هەرچی چۆنێ بوو، ڕۆژی (25. 9. 2017)، گشتپرسەکە کرا. ئەمەش ئەنجامەکەیەتی:
ذەنگەکان %
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ژمارەی دەنگدەران 925. 305. 3 100.00
ژمارەی هاوبەشیکردن 255. 581. 4 16. 72
ژمارەی کاغەزە سپییەکان و 219. 990 56. 6
ژمارەی دەنگدەران بە بەڵێ 2. 861. 471 73. 92
ژمارەی دەنگدەران بە نەخیر 224. 464 27. 7
دەنگە ڕاستەکان 3. 085. 935 35. 93
هەر دوای گشتپرسەکە، سەرکردایەتی هەرێم گوتیان: ئێمە دەمانەوێ، سەبارەت بە ئەنجامی گشتپرسەکە، گفتوگۆ لەگەڵ لێپرسراوانی دەوڵەتی (عێراق) بکەین. بەڵام دەسەڵاتدارانی دەوڵەت، ئەنجامی گشتپرسەکەیان ڕەتکردەوە و دەرگەی گفتوگۆشیان داخست! *
* * *
کاردانەوەی نێودەوڵەتی دوای دەنگدان
هەموو ئەم دەوڵەتانە، (ئێران، توورکیا، عێراق، پاکستان، ئەمێریکا، بریتانیا، میسر)، هەروەها (مەرجەعییەی باڵای ئایینیی شیعەکان، حیزبوڵڵای لوبنانیی و زانکۆی ئەزهەر)، بە شێوەیە لە شێوەکان، دید و بۆچوونی خۆیان دەربڕی، دژی ئەنجامەکانی گشتپرسەکە وەستانەوە و سزای هەرێمیان دا. بۆ نموونە:
(ئێران) لەسەر داوای دەوڵەتی (عێراق)، گەشتی ئاسمانی لە (کوردستان)ەوە و بۆ (کوردستان) وەستاند. (توورکیا) خاڵە سنوورییەکانی داخست، هەناردەکردنی نەوتی وەستان. بزووتنەوەی فڕۆکەوانی ڕاگرت. لەسەر سنوورەکانی نزیک (کوردستان)، لەگەڵ سوپای (عێراق)، دەسیان بە جموجۆڵکرد. بەڵام هەڵوێستی (بریتانیا)، لە هەموویان باشتربوو، چونکە ئامادەیی وڵاتەکەیانی دەربڕی، گفتوگۆ لەنێوان (عێراق) و هەرێمدا سازکەن.
لەنێو کوردیشدا، تەنیا هەر کوردێکی عێراقچی (رابوون مەعرووف)، ئەندامی پەرلەمانی (عێراق) داوایکرد: ئەنجامی گشتپرسەکە پشگویبخرێ!
تەنانەت دوکتۆر (فوواد مەعسووم)، سەرۆک کۆماری (عێراق)یش گوتی: گشتپرسەکە پرۆسەیەکی دەستوورییە، بەڵام جیابوونەوە دەستووری نییە!
بە شێوەیەکی گشتی، ئەو کارانەی (عێراق) و هێندێ دەوڵەتی نێوچەکە، دژی ئەنجامی گشتپرسەکە کردیان، ئەمانە بوون:
هەستان و فڕینی فڕۆکەیان قەدەغەکرد.
ناردنی نەوت بۆ دەرەوەی وڵاتیان ڕاوەستاند.
گەلەکۆمەکەی سەربازی لەسەر سنوورەکانی باشووری (کوردستان) کرا.
ئەندامێتی ئەندامانی لیستە کوردییەکانی پەرلەمانی (بەغدا)یان هەڵواسی.
کاروباری پارەیان ڕاوستان.
پەرلەمانی (عێراق)، داوای لە دەسەڵاتی دەوڵەت کرد، لێپرسراوانی بەڕێوەبردنی گشتپرسەکە بە گشتیی و (مەسعوود بارزانی) بە تایبەتی، ڕەوانەی دادگە بکەن و دادگاییانبکەن.
گفتوگۆ
وشیار زیباری)، ئەندامی پەلیبیرۆی (پارتی)، هەر زوو و پێش گشتپرسەکە گوتی: گشتپرس دەکەین، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێ، بە شێوەیەکی فەرمیی و یەکسەر سەربەخۆیی هەرێم رابگەیەنین! لەبەرئەوە (مەسعوود بارزانی)، بە شێوەیەکی فەرمی، داوای لە دەوڵەتی (عێراق) کرد، گفتوگۆ دەسپێبکەن. بەڵام (عەبادی) قایل نەبوو، گوتی: پێویستە، بە شێوەیەکی فەرمی، ئەنجامی گشتپرسەکە هەڵوەشێننەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، (عەلی سیستانی) دەسەڵاتداری باڵای شیعەکانی (عێراق)، داوای لێ کردن، گفتوگۆ دەسپێبکەن!
لەنێو گێژاوی ئەم دژایەتیکردن و سووربوونەی (بەغدا)، لەسەر پاشگەزبوونەوە لە ئەنجامی گشتپرسەکە، میریی هەرێم ڕۆژی (25. 10. 2017)، بڵاوکراوەیەکی دەرکرد، دژی سڕینەوەی ئەنجامی گشتپرسەکە بوو، لە هەمان کاتیشدا، پێشنیازیکردبوو، ئەنجامەکە سڕبکرێ. جەنگ لە هەموو بەرەکان بووەستینرێ و گفتوگۆیەکی کراوە، لەگەڵ دەوڵەتی (عێراق)، بەپێی دەستوور بکری. بەڵام (عەبادی) ئەمەشی ڕەتکردەوە و پەسەندی نەکرد. کەچی وتەبێژێکی (توورکیا) گوتی: بڕیارێکی باشە، بەڵام هەر هێندە بەس نییە!
ڕۆژی (20. 11. 2017)، دادگەی فیدراڵی بەرزی (عێراق)، ئەم بڕیارەی دەرکرد: گشتپرسەکە دەستووری نەبوو، لەبەرئەوە ئەنجامەکەی پەسەند نییە.
لە کۆتایی ئەم باسە گرنگەشدا، منیش وەک کوردێکی نەتەوەیی نیشتمانپەروەر، کە دەنگم بۆ سەربەخۆیی (کوردستان) داوە، لەگەڵ (وەلید جونبوڵات)، سەرۆکی (حیزبی ئەللقائی دێمۆکراسی لوبنان) دەڵێم: (ئەنجامی گشتپرسەکە، بە بڕیارێکی دادگەی فیدراڵی هەڵ ناوەشێتەوە.) پاشان گوتوویەتی: باشتروایە، ڕێککەوتنێکی ڕامیاری، لەنێوان (بەغدا) و هەرێمدا بکری، بۆئەوەی چارەسەرێکی گونجاو بدۆزنەوە و بەئەوە ڕازیبن، گشتپرسێکی دیکە بکرێ، ئەنجامی گشتپرسەکەی یەکەم رەتکاتەوە. جەخت لەسەر شێوەی عێراقێکی فیدراڵی یەکگرتوو بکا.)
* * *
سەرنج و تێبینی
گەرچی کاتی گشتپرسەکە، زۆر گونجاو نەبوو، چونکە ئامادەکارییەکی باش و پێویستی بۆ نەکرابوو. ڕەوشی نێوچەکە و جیهانیش، زۆر لەبارنەبوو. چونکە گەر دەسەڵاتدارانی هەرێم، پلانێکی ستراتیژیی باشیان بۆ سەربەخۆیی باشووری (کوردستان) هەبووایە، باشترین هەلێ بۆ کورد هەڵکەوتبێ، ساڵی (2003) بوو، کاتێ ڕژێمی (بەعس) ڕوخا، گشتپرسەکەیان بکردایە، یا یەکسەر داوای سەربەخۆیی (کوردستان)یان بکردایە. بەڵام هەلە مێژووییەکەیان لەباربرد. لەگەڵ ئەوەشدا، زۆر سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو. ئەنجامی دەنگەکانیش ئەوەی سەلماند، لە (73. 92%) ڕۆڵەکانی گەل، بە خۆشیی و هەستێکی قووڵی پیرۆزی کوردانەوە، بە دەم داواکارییەکەوە چوون، وەک ئەرکێکی نەتەوەیی سەرشانی خۆیان، بەشدارییان لە پڕۆسەکەدا کرد و دەنگیان بۆ سەربەخۆیی نیشتمانەکەیان دا. گەر ئەمەش شتێ بسەلمێنێ، تەنیا هەر ئەوەیە: ڕۆڵەکانی گەلی باشووری (کوردستان)، زۆر بەتەنگ گشتپرسەکەوە بوون، دوای نزیکەی (100) ساڵ داگیرکردنی باشووری (کوردستان)، هێشتا خۆیان بە (عێراقیی) نازانن! بۆیە بەپەرۆشەوە، باوەشی دڵسۆزییان، بۆ سەربەخۆیی نیشتمانەکەیان کردەوە، هەر لە (زاخۆ)وە تا (خانەقین)، ڕیزەکانی گەلی یەکخست، گوتاری نیشتمانپەروەریی و سەربەخۆیی نیشتمانیش گەشەیکرد. ئاخر مەگەر هەر جاشبیر و ناپاکەکانی کورد، دژی سەربەخۆیی (کوردستان) و ئازادیی نەتەوەی کورد بن، ئەگینا ئەوە ئامانجی گەورە و پیرۆزی، هەموو کوردپەروەر و نیشتمانپەروەرێکی دڵسۆزە!
ئەو کەسانەی دوای ئەنجامی گشتپرسەکەش، رەخنەیان گرت و ئێستەش هەر لەسەر رەخنەگرتن بەردەوامن، یا قسەی سارد و سووک، بەرانبەر گشپرسەکە و بەڕیوەبەرانی دەکەن، بە هیچ شێویە گوێیان لێ ناگیرێ، چونکە دەبووایە، ڕەخنە و تێبینییەکانیان، پێش ئەوەی گشتپرس بکری، دەربڕیایە، نەک دوای ئەوەی ئەنجامی گشتپرسەکە، بە ئەو شێوەیەی لێهات و شکستیهێنا. بۆ نموونە:
باڵەکەی نێو (یەکێتیی)، خەوش و تاوانەکانی (16. 10. 2017)ی خۆیانی، پێ پەردەپۆشدەکەن، هەموو هەڵە و ئەنجامەکانی ئەو ناپاکییە گەورەیە، لەدەسدانی لە (51%)ی ڕووبەری خاکی نیشتمانەکەمان، لە ملی گشتپرسەکەوە دەئاڵێنن! ئاخر ئەوە ئەنجامی ریفراندەمیش نەبوو، لە (51%)ی خاکی باشوورمان لەدەسدا، بەڵکوو ئەنجامی ناپاکی ئەو گرووپە تاوانبارەی نێو (یەکێتیی) بوو، هاوکارییان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی (ئێران) و (عێراق) کرد، تا ئەو مەرگەساتە، بەسەر گەلەکەی خۆیاندا بێنن. ئەو کوردەی خۆشی لە ئەو ڕاستییە گێلکا، کوردێکی بەکرێگیراو و ترسنۆک نەبێ، هیچی دیکە نییە!
لە کۆتاییشدا دەڵێم: ئەوا ئەوڕۆ (6) ساڵی ڕێک، بەسەر ئەو خەونە خۆشەی ڕیفراندەمدا تێپەردەبێ. من وهک ناسیۆنالیستێکی کورد، تا سهر ئێسک، بڕوام به دهوڵهتی سهربهخۆی (کوردستان) ههیه، بهڵام به هیچ شێوهیه، نه بڕوام به ڕیفراندەم ههیه، چونکه ماڵی کورد یهکگرتوو نییه، ههزاران کورد دژی یهکدی، به دژ دهنگدهدهن. بهڵکوو بڕوام به ئهوه ههیه، بێ ڕیفراندەم، دهوڵهتی (کوردستان) ڕابگهیهنرێ.
نه بڕواشم به گوتاری نێو ڕۆژنامه و گۆڤارەکان ههیه. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، بەئەرکێکی نەتەوەیی سەرشانی خۆمم زانی، دەنگبدەم. ئەنجامی ڕیفراندەمەکەش وەک بەڵگەنامەیەکی مێژوویی، تاهەتایە دەمێنێتەوە و بە گەلانی جیهانیش ڕادەگەیەنێ، کورد چیتر ژێردەسی قەبووڵ ناکا و داوای مافی چارەنووسی خۆی دەکا.
تێبینی: ئەم وتارە، ڕۆژی (2020. 10. 25) نووسراوە و بڵاوکراوەتەوە.
استفتاء انفصال كردستان العراق 2017، من ويكيبيديا، الموسوعة الحرة.*