(عەلی کوڕی ئەبوتالیب 599-661ز.)، نزیکەی (1400) لەمەوبەر، ناهەقی نەبووە، گوتوویەتی: (گەر هەژاریی پیاوێ بووایە، دەمکوشت.)
ئاخر گەر ئەو سەرکردە دەوڵەمەندە تەنگەئەستوورە زۆردارانەی، پارتەکانی لەمەڕ خۆمان، پەنجەی مناڵێکیان گەرمبێ، نەک هەر لە شارەکانی خۆیاندا، بە پەلە چارەسەریاندەکەن، بەڵکوو بە زووترین کاتیش، ڕەوانەی دەرەوەی وڵاتیان دەکەن، لە سەر بژێویی و ژیانی کولەمەرگی ئەم خەڵکە بەشمەینەتە هەژارە، لە باشترین نەخۆشخانە، پارەیەکی زۆر و مفتیان بۆ خەرجدەکەن، تا بە تەواوی چاکدەبنەوە. بەڵام کەسوکاری مناڵانی هەژاری گەلەکەم، زۆر جار پارەی دەرمانیشیان نییە، بیکڕن و ڕۆڵەکانی خۆیان چارەسەرکەن، یا لە مردن ڕزگاریانکەن.
لەبەرئەوە منیش دەڵێم: گەر دەسەڵاتم هەبووایە، دەسم بەسەر سامانی، هەموو ئەو سەرکردە و دەسەڵاتدارە زۆردارانەی، پارتەکانی وڵاتەکەمدا دەگرت، بەسەر هەژاران و بێکارانی گەلەکەمدا دابەشمدەکرد، چونکە هەم بەری رەنجی خۆیانە و لێی بێبەشکراون، هەم بۆئەوەی کەمێ، تامی نەبوونیی و هەژاریی بچێژن، جا با هەر سیریان بخواردایە و زوڕنایان لێ بدایە!