بەشی یەکەم
سه‌باره‌ت به بنه‌چه و دیالێکته‌کانی زمانی کوردی، هه‌ر له کۆنه‌وه تا ئه‌وڕۆ، هێندێ شاره‌زای زمانه‌وانی کورد و بیانی، له ئه‌م گۆره‌پانه گەورەیەدا، ئه‌سپی کارامه‌یی خۆیان تاوداوه، کۆڵینه‌وه‌ی زانستانه‌یان کردووه، گه‌لێ زانیاری گرنگ و پڕ بایه‌خیان نووسیوه. له‌نێو پسپۆره بیانییه‌کاندا، (ڤلادیمیر فیۆدۆرۆڤیچ مینۆڕسکی، مێجه‌رسۆن و دوکتۆر مه‌که‌نزی)، ڕۆلێکی گه‌وره‌یان بینیوه. له‌نێو کوردیش‌دا، گه‌لێ نووسه‌ر، زانا و شاره‌زا، له بواری زمانی کوردی‌دا، کارێکی زۆریان کردووه و دیالێکته‌کانیان دابه‌شکردووه. له‌به‌رئه‌وه نابێ، ناوی چه‌ندین مامۆستای ده‌سوپه‌نجه زێڕین و پێنووسی به‌بڕشتی ڕه‌نگینی وه‌ک: (شه‌رفخانی به‌دلیسی، تۆفیق وه‌هبی، موحه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گ، ئایه‌توڵڵای مه‌ردۆخی کوردستانی، شێخ موحه‌ممه‌دی خاڵ، عه‌لادین سه‌جادی، تایه‌ر سادق، عه‌بدولڕه‌حمانی زوبێحی، مه‌سعوود موحه‌ممه‌د، موحه‌ممه‌د ئه‌مین هه‌ورامانی، ره‌ووف ئالانی، زوبێر بیلال ئیسماعیل، جەلادەت بەدرخان، پڕۆفیسۆر کوردۆیڤ، دوکتۆر جه‌مال نه‌به‌ز، دوکتۆر عیززه‌دین مسته‌فا ره‌سووڵ، دوکتۆر مارف خه‌زنه‌دار، دوکتۆر که‌مال فوواد، دوکتۆر ئه‌وره‌حمانی حاجی مارف، دوکتۆر فوواد حه‌مه‌خورشید ...)مان بیر‌چێ.
ئاخر ئه‌م نووسه‌ره به‌ڕیزانه، به‌گوێره‌ی توانای خۆیان، سه‌باره‌ت به مێژووی ته‌مومژاوی زمانی کوردیی و دیالێکته‌کانی، ڕێزمان، فه‌رهه‌نگ، پیتی عه‌ره‌بيی و لاتین، ڕێنووسی کوردی، گه‌لێ شتی گرنگیان ڕوونکردووه‌ته‌وه و ڕاژه‌یه‌کی زۆری زمانه‌که‌یان کردووه. یادیان به‌خیر و کار و ناوه‌کانیان، هه‌ر زیندووبێ!
بەشی دووەم
لە ئەم بەشەدا دەمەوێ، زمانی کوردی بەسەر چه‌ن ئهڵقهیەکدا دابەشکەم، هێندێ زاراوه‌ی جیاجیا ڕوونکه‌مه‌وه، که ڕۆژانه نووسه‌ران، به هه‌ڵه به‌کاریدێنن. هه‌موو ئه‌مانه (زار، زمان و زبان) بۆ زمان و (زاراو، زاراوا، زاراوه، شێوه، به‌ش، بن، خوار، نیمچه، بێچوو، له‌هجه و دیالێکت)، بۆ یه‌ک مه‌به‌ست به‌کاردێنن. به‌ڵام له ڕاستیدا، ئه‌م هه‌موو ناوانه، له زماندا نه باشه و نه نیشانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی زمانه‌که‌شه. چونکه جگه له ئه‌وه‌ی پێویسته، ته‌نیا هه‌ر یه‌ک زاراوه‌ی ستاندارد هه‌بێ، ڕۆڵەکانی کورد بەکاریبێنن، هه‌ر یه‌که‌شیان واتایه‌کی تایبه‌تییان هه‌یه، بۆ مه‌به‌ستێکی دیاریکراویش به‌کاردێنرێن و پێویستیش نین!
به‌پێی بنه‌ما سه‌ره‌کییه زانستییه‌کانی زمانه‌وانی، هه‌موو زمانێ به‌گوێره‌ی دروستبوون و سرووشتی تایبه‌تی خۆیان، له چه‌ن دیالێکتێکی جیاواز پێکدێن. پاشان گه‌ر هه‌ر دیالێکێتێ له ئه‌و دیالێکتانه‌ش، به‌پێی نێوچه جیاوازه‌کانی جوگرافیا دابه‌شکرێن، ئه‌وا هه‌ر دیالێکێتێ، چه‌ن به‌شێکی دیکه، له بنباڵی خۆی ده‌گرێ. که‌واته، به هه‌موو دیالێکت و خوار دیالێکته‌کان، یه‌ک زمانی یه‌کگرتووی دیاریکراو پێکدێنن، بۆیه به هه‌موویان ده‌ڵین: زمانی کوردی، زمانی عه‌ره‌بی، زمانی ئه‌ڵمانی، زمانی ئینگلیزی، زمانی ڕووسی ...
به داخه‌وه تا ئێسته‌ش، هێندێ ڕووناکبیر و نووسه‌ر هه‌ن، جیاوازی له نیوان زمان، دیالێکت و خوار دیالێکتهکاندا ناکه‌ن. ئه‌مه‌ش له وڵاته‌کانی ئه‌ورووپا و له ده‌زگه فه‌رمییه بیانییه‌کانی ده‌وڵه‌تیشدا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه. بۆیه هێندێ جار، ئه‌و زاراوانه تێکه‌ڵاوده‌که‌ن و هه‌ڵه‌ی گه‌لێ زه‌ق ده‌که‌ن، له‌بری زمان و دیالێکته‌کانی کوردی، زمان و دیالێکتی (سۆرانی، بادینانی و کرمانجی) به‌کاردێنن. ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا، هه‌ڵه‌یه‌کی زمانه‌وانی گه‌وره‌یه، چونکه (سۆران) و (بادینان)، زمان نین و ناوی دوو نێوچه‌ی دیاریکراوی باشووری (کوردستان)ن.
هه‌روه‌ها، هه‌ر یه‌کێکیشیان (سۆرانی) و (بادینانی)، سه‌ر به به‌شه‌دیالێکتێکی جیاوازن. وه‌ک (سۆرانی) لقێکه له بهشهدیالێکتی کرمانجی خواروو، (بادینانی)ش، لقێکه له بهشهدیالێکتی کرمانجی ژووروو. ئه‌و دوو لقه‌ش یه‌ک به‌شه‌دیالێکتن، هه‌ردوو خواردیالێکته‌که‌ش، یه‌ک دیالێکتی یه‌کگرتووی (کرمانجی) پێکدێنن.
بۆ نموونە: (کەژارڤزاد) ناوێ، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دوکتۆر (سەلاحەدین ئەحمەد) کردووە، بە ناونیشانی (خەڵکی کوێێ؟)، لە (باس‌نیوز)دا بڵاویکردووەتەوە. ئەویش بە تەواوی، هەستی تووڕەبوونی خۆی دەربڕیوە و گەلێ قسەی سەیری کردووە. بەڵام سەیر ئەوەیە، ئەم برادەرە، لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەدا، چەن دێڕێکی بەناونیشانی (سەرنجێک دەربارەی نووسەر و میانەی ئەم نووسینە) نووسیوە. نووسەر بە خوێنەر دەناسێنێ و لە کۆتایی نووسینەکەشدا گوتوویەتی: (لەبەرئەوە ڕۆشنبیرانی سۆرانی زمان ...)
جا گەر ئەم برادەرە، ڕژنامەنووس بێ و شارەزای کاری نووسین بێ، بڵێ (سۆرانی زمان)، ئاخۆ دەبێ، خەڵکی نەخوێندەوار و نەزان، چی بڵێن و ئەوی بە خواردیالێکتی کرمانجی خوارووش بدوێ، بە چ شێوەیە، زمانەکەیان پۆلێنکا؟!
سەرچاوە: basnews.net، سێشەم، 3. 12. 2013، ژمارە 168، وتار، ل 16.