بەشی سێیەم و کۆتایی
یەکگرتووی ئیسلامیی و پارتی داد و گەشەپێدان
بیانیپەرستیی لەنێو نەتەوەی کورددا، لە دوو سەرچاوەی سەرەکیی جیاوازەوە، ڕەگێکی قووڵی داکوتاوە: ئایینی ئیسلام بە گشتیی و ئیسلامیی ڕامیاریی بە تایبەتی. ئایینی ئیسلام، ههر له ئهو ڕۆژهوه، له نێوچهکهدا پهیدابووه، تا ئێستهش، نهک ههر بایهخی به چارەسەرکردنی کێشهی نهتهوایهتی، گهلانی بندهس و چهوساوه نهداوه، بهڵکوو ههر سهرانی ئهو ئایینهش بوون، خاکی گهلانی نێوچهکهیان داگیرکردووه و بە خراپترین شێوەش چهوساندوویاننهتهوه.
(یهکگرتوو) پارتێکی ئیسلامییه و لە ناچاریدا نەبێ، هێندە بایهخ به کێشهی نهتهوهیی کورد نادا. گهر جارجارێکیش باسیبکا، ئهوه تهنیا ههر بۆ چهواشهکردنی کۆمهڵ نهبێ، هیچ واتایهکی دیکهی نییه! جا گەر وا نییە، کەی ڕۆژێ لە ڕۆژان، دژی چەوساندنەوە و ڕەشەکوژیی، ڕۆڵەکانی هەردوو گەلی کوردی (باکوور) و (ڕۆژهەڵات)ی (کوردستان)، هەڵویستی کوردانە و مەردانەیان، بەرانبەر هەردوو دەوڵەتی داگیرکەری (توورکیا) و (ئێران) دەربڕیوە؟!! چونکه لە ئەو دوو دەوڵەتەدا، دوو پارتی ڕامیاریی ئیسلامیی دەسەڵاتدارن. له ئایینی ئیسلامیشدا، شتێ نهبووه و نییه، ناوی مافی چارهنووسی نهتهوهکان بێ. مهگهر نهتهوهیهکی موسوڵمان، لهژێردهسی دهوڵهتێکی ناموسوڵمانی داگیرکهردا بێ، پشگێڕیبکا، داوای سهربهستیی و سهربهخۆیی تهواوی بۆ بکا، چونکه گهلێکی موسوڵمان نابێ، لهژێردهسی گهلێکی دیکهی ناموسڵماندا بێ، کهچی به پێچهوانهوه، گهلێکی موسوڵمان بۆی ههیه، خاکی گهلێکی دیکهی ناموسوڵمان داگیرکا و بیانچهوسێنێتهوه، سهر و ماڵیان ئهنفالکا و دهس بۆ ئابڕووی ئافرهتهکانیشیان درێژکا!
لێرەدا هێندەی پێوەندیی بە ئایینپەروەران و کێشەی کوردەوە هەبێ، زۆر بە ڕاشکاویی دەڵێم: شتێکی سەیر نییە، ئیسلامییەکان بە گشتیی و (یەکگرتوو) بە تایبەتی، پێوەندییەکی باشیان، لەگەڵ ڕژێمە فاشییەکەی (توورکیا) هەبێ. چونکە (پارتی داد و گەشەپێدان AKP)، وەک پارتێکی ڕاستڕەو و میانەڕەو دەسەڵاتدارە و دەوڵەت بەڕێوەدەبا. (ئۆردووگان)یش هەم سەرۆکی پارت و هەم سەرۆک کۆماری دەوڵەتەکەشە. ئیدی هەر کارێکی خراپ بکا، پێوەندیی بە دژایەتیکردنی بزووتنەوەی ڕامیاریی نەتەوەی کورد و خاکی (کوردستان)، بەرژەوەندیی ئایینی ئیسلامیشەوە هەبێ، ئیسلامییە دۆستەکانی، بە سەرکەوتن بۆی دەژمێرن و دەسخۆشانەی لێ دەکەن. بۆ نموونە:
(عهلی قهرهداخی)، نموونهیهکی زۆر زهقی لهچاوچهقیوی، جاشبیرێکی سهرکردهی ئیسلامیی کورده، به ههموو شێوهیه، لهگهڵ دهوڵهتی داگیرکهری (توورکیا) دایه و زۆر بێشهرمانه، پڕوپاگهنده بۆ فاشستێکی وهک (ئۆردووگان) و دهوڵهتێکی بێ ڕهوشتی داگیرکەری وهک (توورکیا) دهکا. دژی خەباتی کوردەکانی (خۆراوا) دەدوێ و پشگیریی ڕەشەکوژییەکەی توورکە داگیرکەرەکان دەکا. بە مەرجێ (ئۆردووگان)یش، هێندهی توورکه، هێنده موسوڵمان نییه! چونکه ئهو باش له کێشه و گرفتهکانی ئایین و بهرژهوهندیی دهوڵهت تێگهیشتووه، لەبەرئەوە لهسهر ڕێوشوێنی گوورگهبۆرەکانی باپیره گهورهکانی خۆی دهڕوا، لهپێناوی دهسهڵاتهکهی خۆی و (توورکیا)دا، ههموو کارێکى ڕهوا و ناڕهوا دهکا.
کاتێ سوپای داگیرکەری (توورکیا)، بە فرمانی ڕەفتار فاشییەکی وەک (ئۆردووگان)، ڕۆژی (9. 10. 2019)، پەلاماری خۆراوای (کوردستان)ی دا، نێوچەکانی (گردەسپی، قامیشلی، عەفرێن، مەنبەج، عەینعیسا و سەرێکانی)، بە فڕۆکە و تۆپی (هاوتزر) بۆردوومانکرد، کوشتارێکی زۆری لە دانیشتووانی ئەو نێوچانە کرد و بە هەزاران خەڵکی نێوچەکەش، لە زێدی باووباپیرانی خۆیان هەڵاتن و ئەو نێوچانەیان داگیرکرد. ئا لە ئەو کاتە پڕ ئازار و ناخۆشانەدا، جاشبیرێکی وەک (عەلی قەرەداخی)، پێخۆشحاڵی خۆی دەربڕی و پیرۆزبایی لە (ئۆردووگان) کرد. زۆر بە ڕاشکاویی، پشگیریی هێرشە دڕندانەکەی توورکی کرد و لە ڕۆژنامەی (حوڕیەتی تورکی)دا نووسیوێتی: (هیوام وایە، چەکدارەکانی باکووری سووریا، دەرسێکی باش درابن و تێبگەن، کە چەکووشی ئۆردووگان چۆنە.)
هەروەها (عهلی قهرهداخیی)، سەبارەت بە کێشەی ئەم جەنگە نوێیەی نێوان عەرەبەکانی (فلەستین) و دەوڵەتی (ئیسرایل)، لە دیدێکی ئیسلامیی ئەخوانییەوە، جێژنانە بۆ کەسوکارە ئیسلامییەکانی (فلەستین) دەنێرێ! ئەی بۆ لایە بە لای، هاوزمانەکانی خۆیدا ناکاتەوە، کە لە هەردوو بەشەکەی (باکوور) و (ڕۆژاوا)، بە خراپترین شێوە دەچەوسێنرێنەوە؟!!
ئەم مەلا بێ ناسنامەیە، جگە لە ئەوەی، ئێستەش بە زمانیدا نایە، بڵێ: خۆراوای (کوردستان)، شەڕەڤانە هاوزمانە تێکۆشەرەکانیش، بە چەکدارەکان ناودەبا و هیواداریشە، چەکوشەکەی (ئۆردووگان)ی داگیرکەری فاشیست، تەمێیکردبن و جارێکی دیکە، دژی سوڵتانە دزە درۆزنە دەسپیسەکەی نەوەستنەوە! ئەوە لە کاتیکدا، زۆربەی کەسایەتی، پارت، دەوڵەتەکانی جیهان و دەزگە نێودەوڵەتییەکان، دژی ئەو کارە پۆخڵەی سوڵتانەکەی (قەرەداخی)، زۆر بە ڕاشکاویی، هەڵوێستی مەردانەی خۆیان دەربڕیوە! جا ئیدی مەلا (عەلی) زانابێ، یا سەرۆکی موسوڵمانانی سووننەی جیهان بێ، کە بیر و هۆشی لغاوکرابێ، چی لە باری ژێردەسیی کورد دەگۆڕێ؟!!
هەڵبەتە نوێترین هەڵوێستی (عەلی قەرەداخی)، ئەم بڵاوکراوەیەیە، کە لەگەڵ داوێنپیسێکی خۆفرۆشی دوژمنی کورددا (یوسف قەرزاوی) دەریانکردووە، پیرۆزبایی لە (ئۆردووگان)ی ئاغایان دەکەن، کە (پێوەندیی توورکیا و ئیسرایل پەرەپێدەدەن.) هەروەها (سەبارەت بە سەردانەکەی سەرۆک شالیارانی ئیسرایل بۆ توورکیا، خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیوە ...) ئەمەش هەر لەبەرئەوەی، (توورکیا) و (ئۆردووگان) کردوویانە، ئەگینا گەر هەر دەوڵەتێکی موسوڵمانی دیکە بووایە، تەنانەت گەر دەوڵەتێکی عەرەبیش بووایە، سووکوڕیسوایاندەکرد، هەر وەک چۆن کاتی خۆی، (ئەنوەر سادات) سەرۆک کۆماری (میسر)، ڕێککەوتنی (کامپ دێڤێد)ی لەگەڵ سەرانی دەوڵەتی (ئیسرایل)دا واژۆکرد و سەریشی لە (ئیسرایل) دا، هەموو پارت و دەوڵەتە ئیسلامییەکان، ئەو کارەیان بە ناپاکیی دانا و پێوەندیی دیپلۆماسیشیان لەگەڵ (میسر) بڕی!
ئاخر (ئۆردووگان)، هەر ئەو دیکتاتۆرە فاشستە نەبوو، زۆر بە ڕاشکاویی گوتی: (زمانی کوردیی، لەسەر زەوی دەسڕمەوە.) کەچی مەلا (عەلی) ورتەی لێوە نەهات، بەڵکوو مەلایەکی کوردپەروەری موسوڵمانی وەک (مەلائاراز)، وەڵامی (ئۆردووگان)ی دایەوە. لە گرتە ڤیدیۆیەکدا، زۆر بە ڕاشکاویی دەڵێ: (یەکێ ئەوەندە مەغرووربێ، بڵێ: زمانی کوردیی لەسەر زەوی دەسڕمەوە.) ئاخر (چۆن دەسکاری ئیشی خوا دەکەی. خوای گەورە بە کوردیی درووستیکردووە ...) پاشان دەڵێ: (بە خوا هەر کەسێ پشگیریی ئۆردووگان بکا، پشگیریی ڕژێمەکەی بکا، بەشدارە لە هەموو ئەو کوشتنوبڕینانەی دەیکا. هەر کەسێ پشگیریی ئۆردووگان بکا، گەر بە دڵیش خۆشیبوێ، وەک ئەو پیاوکوژە ....) دواییش دەڵێ: (خوایە، تۆ بە کوردیی منت ئەفراندووە، منیش شانازیی بە کوردبوونی خۆمەوە دەکەم. شانازیی بە کوردیەتی خۆم و بە گەلەکەم و بە ئایینەکەشم ئەکەم کە موسوڵمانم.)
پاشان ڕوویدەمی لە (ئۆردووگان) کردووە و گوتوویەتی: (مناڵێکی کورد، لە هەموو توورک بەئابڕوومەندترە، باوەڕدارتە. ئەی نەفرەتی خوات لێ بێ، وا ماڵی هەژاران داماودەکەی.) لە کۆتاییشدا گوتوویەتی: (یا ڕەبی خودایە، هەر کەسێ لەگەڵ ئەم دەوڵەتە شەریکە، لە دۆزەخ کۆیانکەیتەوە.) وەک لە ڤیدیۆکەشدا دەردەکەوێ، چ کارێکی بە ئەو سەرە بۆگەنە کردووە.
ئەم دوو مەلایە (قەرەداخی) و (قەرزاوی)، کە داکۆکیی لە (AKP) و (ئۆردووگان) دەکەن، وا دەزانن، گەلانی (توورکیا)، لە بەهەشتەکەی خوادا دەژین! ئەز بە لامەوە گرنگ نییە و بایەخ بە قسەکانی (قەرزاوی) نادەم، چی دەڵێ و چی دەنووسێ. چونکە عەرەبێکی موسوڵمانی شۆڤێنیی نەبێ، هیچی دیکە نییە. بەڵام خۆ مەلا (عەلی) بیەوێ و نەیەوێ، کوردە و خەڵکی شارۆچکەی (قەرەداخ)یشە، ئەوە هەستی بێ، ئایا لەگەڵ جاشە ئیسلامییەکانی (سووریا)دا، جیاوازیی چییە، کە لە داگیرکردنی نێوچەکانی خۆراوای (کوردستان)دا، لەگەڵ سوپای توورکدا دژی کورد دەجەنگان؟!!
ئاخر (قەرەداخی) و (قەرزاوی)، چۆن پشگیریی داگیرکەرێکی وەک (ئۆردووگان) ناکەن، لە کاتێکدا ئەو دوو پێشەوایەی ئیسلام، شاری (ئەستەنبوڵ) بە پایتەختی (خەلافەتی ئیسلام) و (ئۆردووگان)یش، بە جێنشینی موسوڵمانان دادەنێن؟! جا گەر لە ئەم سەردەمەدا، ئەمە کردەوە و ڕەوشتی جێنشینی موسوڵمانان (ئۆردووگان) بێ، ئاخۆ دەبێ، هەر لە سەردەمی یەکەمین جێنشین (ئەبوبەکری سدیق 632 – 634)، تا دوا جێنشینی ئیمپراتۆریای عوسمانیی (عەبدول مەجيدی دووەم 1922-1924)، واتە لە ماوەی ئەم (1390) ساڵەی فەرمانڕەوایی جێنشینەکانی ئیسلامدا دەبێ، کردەوە و ڕەوشتی ئەو جێنشینانە چۆن بووبێ؟!!
هەروەها، کاتێ لە پەرلەمانی (کوردستان)، باسی ڕەوانشادانی ئەو بەشەی ڕۆژاوای (کوردستان) کرا، (ئەبوبەکر هەڵەدنی) کوردزمان، ئەندامی سەرکردایەتی (یەکگرتوو)، لەبەر خۆیەوە بۆڵەیەکی کرد و گوتی: ئەوانە شەهید نین. تا سەرۆکی پەرلەمان خاتوو (ڕێواز فایەق) وەڵامیدایەوە و دەمکوتیکرد.
لە ڕاستیدا، هەرگیز نەمبیستووە، هیچ نەتەوەیەک هێندەی نەتەوەی کورد، هێندە ئالوودەی ئایینی ئیسلام بێ، کەچی هەموو دەوڵەتە ئیسلامییەکان بە گشتیی، (توورکیا، ئێران، عێراق و سووریا) بە تایبەتی، دژی مافە ڕەواکانی نەتەوەی کوردن، سەربەستیی و سەربەخۆیی نەتەوەیی پێ ڕەوانابینن، بەبیانووی ئەوەی گوایە، دژی پارچەپارچەکردنی خاکی ئیسلامن، بە مەرجێ (کوردستان)، هەرگیز خاکی ئیسلام نەبووە و نییە، بەڵکوو تەنیا موڵکی کوردە. بەڵام هەر لە سەرەتاوە، هیزە داگیرکەرەکانی سوپای عەرەب، بە ناوی ئایینی ئیسلامەوە داگیریانکردووە، بە زەبری شمشێر و نووکی خەنجەر، ئەو ئایینەیان بەسەردا سەپاندوون!
ئاخر گەر ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد، بە شێوەیەکی ڕێکوپێک، نیشتمانەکەی خۆیان خۆشبویستایە، جیاوازییان لە نێوان ئایین و مافە ڕەواکانی نەتەوەی کورددا بکردایە، هەرگیز ڕۆژمان بە ئەم ڕۆژەڕەشە نەدەگەیی، بە دەیان مەلای بێ هەست و هۆشی نەتەوەیی وەک: (مەلائیدریسی بەدلیسی، مەلای خەتێ، مەلا عەلی قەرەداخی ...)مان تێدا هەڵ نەدەکەوت، هەموو کورد بە قوربانی دەسەڵاتێ یا سەرکردەیەکی ئیسلامیی (عەرەب، توورک یا فارس) بکەن.
لە کۆتاییشدا لەگەڵ نووسەر و توێژەری گەورەی شیعەکاندا (ئەحمەد قوبانی)، پرسیارێ دەکەم و دەڵێم: (من دڵنیام، گەر موحەممەد کورد بووایە، بە هیچ شێوەیە، یەک عەرەب دوای نەدەکەوت، بە تایبەتی گەر قورعانەکەی بە زمانی کوردیی بووایە.)
* * *
ئەمەش دەقی بڵاوکراوەکەی هەردوو پێشەوای ئایینزای سووننە (عەلی قەرەداخی) و (یوسف قەرزاوی)یە، کە ڕۆژی (9. 3. 2022)، بە ناوی (یەکێتیی زانایانی موسوڵمانانی جیهان)ەوە بڵاویانکردووەتەوە. جا ئایا هەموو موسوڵمانانی جیهان، بە دەقی ئەو بڵاوکراوە زەردباوە قایلدەبن؟!!