ئه‌ی (هه‌ڵه‌بجه) برینداره بێ نازه‌که‌م!
ئه‌ی (هه‌ڵه‌بجه)که‌ی میوه‌ی به‌تامی به‌هه‌شت و سه‌وزه‌ی ته‌ڕوپاراو!
ئه‌ی (هه‌ڵه‌بجه)که‌ی شه‌کره‌سێو و گوڵبه‌هار، دارگوێز و دارتوو، ڕبه‌هه‌نار و هه‌نگوینی شانه!
ئه‌ی (هه‌ڵه‌بجه)که‌ی پڕ له گه‌شتوگوزاری جێ سه‌یرانگه‌ی به‌هاران!
ئه‌مانه هه‌موویان هه‌ر ته‌نیا، بۆ تۆی هه‌ژار نه‌بوون، بۆ خواپیێداوانی دیکه‌ی کورد و میوانی بیانیی بوون، تهنیاوتهنیاش، هه‌ر بۆمبی ناپاڵم و بای ژاراویی مه‌رگ بۆ تۆ بوون!
ئاخر، ئه‌وه ژاراوی ئه‌و شمشێره نووکتیژه دووفاقه‌ی عه‌ره‌ب بوو، که پتر له (14) سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر، (ئهباعوبێده)، به ناوی ئایینی ئیسلامه‌وه و به کامی دڵی خۆی نۆشیکردی. له ده‌شته به‌پیته پانوبه‌رینه‌که‌ی (شاره‌زوور)، به داسهکولهگهی ده‌سی، گیانی شه‌که‌تی پاک و بێ تاوانی، سه‌دان ڕۆڵه‌ی کوردی دروێنه‌کرد. ئه‌وه ده‌ردی بێ ده‌رمانی ئه‌و داگیرکردنه‌ی، قه‌ڵای قایمی مێشکی ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه، که تا مردن له کۆڵمان نابێته‌وه!
ئەی (هەڵەبجە) زامدارەکەم!
لە ئەو ڕۆژەوە (16. 3. 1988)، شارۆچکەی شیرینی (هەڵەبجە)کەم، خەڵتانی خوێن کراوە.
لە ئەو ڕۆژەوە، پارچەیە لە دڵی نیشتمانەکەم، بە بۆمی کیمیاویی خنکێنراوە.
لە ئەو ڕۆژەوە، خوشکان و دایکانی شارەکەی (عومەری خاوەر)، بەرگی خەمی ڕەشیان پۆشیوە.
زۆرم لەسەر کارەساتی مەرگچێنی (هەڵەبجە)کەم نووسیوە.
بەڵام ئەم جارە و لە یادی (34) ساڵەی پڕ لە خوێن و ماڵوێرانیدا، هەر هێندە دەڵێم: تاوانبارانی کیمیاباران و ئەنفالەکان، پێوەندیی بە چەن لایەنێکەوە هەیە:
یەکەم: دەوڵەتی داگیرکەری بەعس.
هەرچەندە زۆر لە سەرکردەکانی، سزای ڕەوای خۆیان وەرگرت، بەڵام ئەو لاپەرەیە، بە کەوتنی (بەعس) پێچرایەوە.
دووەم: جاشە کوردەکان.
ئەمانیش لە دوای ڕاپەڕینەوە، بەر لێبووردنەکەی سەرکردایەتی (بەرەی کوردستانیی) کەوتن و ناپاکییەکەیان، بە نیشتمانپەروەریی بۆ ئەژمارکرا. ئێستەش زۆربەیان، ئەندامی (پارتیی) و (یەکێتی)ن و جیاوازییەکی زۆریان، لەگەڵ ئەندامەکانی خۆیاندا نییە!
سێیەم: سەرکردایەتی پارتەکانی کوردستان.
هەڵبەتە هەر لە سەرەتاوە نەیانویستووە، زۆر بە کوڵودل، چارەسەری ئەم کێشە نەتەوەییە گرنگە بکەن، ئێستەش خۆیان لێ کەڕکردووە!
پێم وایە: ئەم گرفتە نەتەوەییە زۆر گرنگە. بەڵام دەبووایە، دوای ڕاپەڕین ئەو کارە بکرایە. وا بزانم، تازە کاتی بەسەرچووە و هیچ لایەنێکیش، لەبەر خەمی پارە و دەسەڵات، دوای ئەو کێشە گرنگە ناکەوێ!
مەرگەساتى (هەڵەبجە)
مەرگەساتی کیمیابارانی شارۆچکەی (هەڵەبجە)، پەڵەیەکی ڕەش و چڵکنە، بە تەوێڵی موسوڵمانانی جیهان بە تایبەتیی و هەموو دەوڵەتەکانی جیهان بە گشتیی، چونکە لە ئاستی ئەو تاوانە کۆکوژێیە گەورەیەدا، بێدەنگیان هەڵبژارد، سزای (سەددام حوسین)ی تاوانبار و فاشییان نەدا. لەبەرئەوەی دەوڵەتی داگیرکەری (عێراق)، دەوڵەتێکی عەرەبیی و ئایینە فەرمییەکەشی ئیسلاميى بوو!
ئیدی من وەک کوردێکی خاک داگیرگراوی دابەشکراوی خاوەنی هەزاران ڕەوانشاد، وەک کوردێکی بێ پشتوپەنا و دۆست، دەبێ چ دڵێ بە برایەتیی نێوان گەلان، درۆی هەستی مرۆڤایەتیی و باوەڕی ئایینی هاوبەش خۆشکەم؟!!