ڕێککه‌وتننامه‌ی (11)ی مارسی (1970)، له نێوان دوێنێ و ئه‌وڕۆدا!
دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
2021-03-12   655
شۆڕشی باشووری (کوردستان)، ڕۆژی (11. 9. 1961) ده‌سیپێکرد، تا ساڵی (1970)، چه‌ن جارێ له نێوان سه‌رکردایه‌تی شۆڕش و ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری (عێراق)دا گفتوگۆکرا. به‌ڵام گرنگترینیان گفتوگۆ و رێککه‌وتننامه‌که‌ی (11. 3. 1970) بوو. واته تا ئه‌و کاته، خه‌باتی ڕامیاریی و چه‌کداریی، ماوه‌ی (8) ساڵ و (4) مانگی خایاند. دوای ئه‌وه‌ی هه‌زاران قوربانیی درا و زیانێکی زۆریش، له گه‌له‌که‌مان که‌وت، سه‌رکردایه‌تی شۆڕش توانی، سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زن بهدهسبێنێ.
ڕێککه‌وتننامه‌که بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ، جه‌نگی له نێوان هه‌ردوولادا ڕاگرت. بێگومان، هه‌ردوولاشیان که‌ڵکیان له وه‌ستانی جه‌نگه‌که وه‌رگرت. به‌ڵام (به‌عس) به‌شی شێری به‌رکه‌وت. چونکه ئه‌نجامه‌که‌ی له‌به‌رده‌سماندایه و پێویست به فاڵگرتنه‌وه ناکا! جگه له ئه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی (به‌عس)، له ڕووه‌کانی ڕامیاریی، دیپلۆماسیی، ئابووریی و سه‌ربازییه‌وه، زۆر لاوازبوو، له ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌شدا توانی، به ده‌یان نه‌خشه و پلانی گڵاو، دژی شۆڕش و گه‌لی کورد جێبه‌جێکا و زۆر که‌ڵکی لێ وه‌رگرێ. به پێچه‌وانه‌شه‌وه، بۆ شۆڕشی کورد، زیانی له قازانجی پتربوو!
ئه‌وڕۆ (51) ساڵ، به‌سه‌ر ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه‌دا تێپه‌ڕده‌بێ. له ئه‌م ماوه‌یه‌دا، گه‌لێ گۆڕانکاریی گه‌وره و گرنگی نه‌ته‌وه‌یی، ڕامیاریی، ئابووریی، کۆمه‌ڵایه‌تیی، که‌لتووریی ...، هه‌م به‌سه‌ر بیر و هۆشی جه‌ماوه‌ر، هه‌م به‌سه‌ر (کوردستان) و نێوچه‌که و جیهانیشدا هاتووه. بۆیه ده‌بێ، ئاوڕێکی به ویژدانانه، له ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه بده‌ینه‌وه، له ڕوانگه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه هه‌ڵیسه‌نگێنین.
ئاشکرایه کاتی خۆی، ڕێککه‌وتننامه‌که جێیه‌کی پڕ له شانازیی و پرشنگداری، له مێژووی جووڵانه‌وه‌ی ڕامیاریی و خه‌باتی چه‌کدارانه‌ی گه‌لی کورددا، بۆ خۆی داگیرکرد. ده‌نگێکی زۆر گه‌وره‌شی، له ده‌زگه‌کانی ڕاگه‌یاندنی نێوچه‌که و جیهاندا دایه‌وه. به‌ڵام به داخه‌وه، مانگه‌شه‌و هه‌ر سه‌ر له ئێواره دیاربوو، چونکه هێندێ که‌لێنی تێدابوو. وا دیاره لێپرسراوانی (شۆڕش)، په‌له‌یه‌کی زۆریان له مۆرکردنیدا کردبێ، ته‌نیا مه‌به‌ستیشیان ئه‌وه‌بووبێ، له‌گه‌ڵ (به‌عس)دا پێکبێن، ئه‌گینا:
1. کورده گوندنشینه‌کان، بۆ شوێنه‌کانی خۆیان نه‌گه‌ڕابوونه‌وه.
2. سنووری نێوچه‌ی (ئۆتۆنۆمیی) ده‌سنیشان نه‌کرابوو.
3. شاڵاوی به‌عه‌ره‌بکردنی نێوچه ستراتیژییه‌کانی (که‌رکووک، خانه‌قین، شه‌نگار، زه‌مار ...) نه‌وه‌ستابوو.
4. باسی سامانی سرووشتیی ژێرزه‌وی (کوردستان) نه‌کرابوو.
5. گرفتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای شۆڕشگێڕی (کوردستان)، هه‌روا به هه‌ڵواسراوه‌یی مابووه‌وه.
6. عه‌ره‌به ده‌شته‌کییه هێنراوه‌کان، بۆ نێوچه‌کانی خۆیان نهگهڕێنرابوونهوه و پڕۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بکردن، هه‌ر به‌رده‌وامبوو.
7. شاڵاوی ده‌رکردنی کورده فه‌یلییه‌کان ڕانه‌گیرابوو.
8. سه‌رانی (به‌عس) به شێوه‌کی به‌رده‌وام، گوتاریاندهدا و ده‌یانگوت: (عێراق به‌شێکه له خاکی عه‌ره‌ب و گه‌لی عێراقیش به کورد و عه‌ره‌به‌وه، به‌شێکن له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب)"1" ئه‌مه‌شیان له ده‌ستووری کاتیی (عێراق)دا جێگیرکردبوو!
9. له (موسڵ) باره‌گه‌ی (پارتی)یان سوتاند.
10. به به‌رده‌وامیی، هه‌وڵی کڕینی هێندێ له سه‌رکرده‌کانی (پارتیی) و شۆڕ‌شیان ده‌دا.
11. دوو جار هه‌وڵیاندا، سه‌رۆک (بارزانیی) له‌نێوبه‌رن و له (به‌غدا)ش، ته‌قه‌یان له (ئیدریس بارزانیی) کرد.
12. زۆر له کادێرانی (پارتیی) و هاووڵاتیانی دیکه، تووشی ڕاونان، خۆشاردنه‌وه، گرتن، ئازاردان، تۆقاندن و لهنیوبردن بوون. هێندێ کوردهپهروهریشیان گرت و له گرتووخانه‌کانی (به‌غدا) تووندیانکردن.
13. دژی شۆڕشی کورد، به‌ره‌یان له‌گه‌ڵ (پارتی کۆمۆنیستی عێراق) کرده‌وه.
14. نه‌وتیان خۆماڵیکرد، بێ ئه‌وه‌ی پرس به سه‌رانی کورد بکه‌ن!
ڕێککه‌وتننامه‌ی (11)ی مارسی (1970) و په‌ندی مێژوویی
له ڕاستییدا، ڕێککه‌وتننامه‌که له ئه‌نجامی زۆرانبازییه‌کی ڕامیاریی درێژخایه‌ن و جه‌نگێکی خوێناویی سه‌ختی، نێوان سه‌رانی شۆڕش و ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری (عێراق) هاته‌کایه‌وه. کورد به زه‌بری لووله‌ی تفه‌نگ و ئازایه‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌و مافه‌ی له دوژمنی داگیرکه‌ر سه‌ند. به‌ڵام گه‌ر هه‌ردوولایان، ئه‌و ڕێککهوتننامهیهیان، بۆ تاکتیک و له ناچاریدا مۆرنهکردبێ، ئه‌وا سه‌رانی (به‌عس)، له سه‌داسه‌د بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ئه‌و کارهیانکردووه. هه‌ر زووش ده‌رکه‌وت، ئه‌و هه‌نگاوه‌یان له باوه‌ڕێکی مرۆپه‌روه‌رانه و مافی چاره‌نووسی گه‌لانه‌وه نه‌ناوه، به‌ڵکوو ناچاربوون، وه‌ک تاکتیک بۆ ماوه‌یه، جه‌نگ له (کوردستان) ڕاگرن، تا هه‌موو برینه‌کانی خۆیان ده‌لێسنه‌وه، له ده‌س یه‌کبه‌یه‌کی گرفته‌کانیان ڕزگاریاندهبێ و جێپێی خۆیان به ته‌واویی قایمدهکهن. ئه‌وه‌ته (حه‌ردان تکریتیی) له بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆیدا، دانی به ئه‌و ڕاستییه‌دا ناوه و نووسیوێتی: (پێش 11مارس به دوو مانگ، دوا هه‌وڵماندا، بۆ له‌نیوبردنی جوولانه‌وه‌که و سه‌رکه‌وتوو نه‌بووین. بۆ کۆتاییهێنان به جه‌نگ بڕیارماندا، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ (مه‌لا) بکه‌ین. چونکه ئه‌وه ده‌رفه‌تێکی دوورورێژی ده‌داینێ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتمان له‌کیس نه‌چێ. مه‌به‌ست له گفتوگۆکردنه‌که ئه‌وه‌بوو، له‌سه‌ر هه‌موو داواکارییه‌کانی (مه‌لا) قایلبین. بۆئه‌وه‌ی هه‌وڵی گه‌مارۆدانی بده‌ین، یا کۆده‌تایه‌کی سه‌ربازیی دژ بکه‌ین. به‌ڵام ئه‌و زیره‌کتر و بههیزتربوو، پتر شاره‌زای شێوه‌کانی مانۆڕهکردنی ڕامیاریی و سه‌ربازیی بوو.) پاشان نووسیوێتی: (له راستییدا، ئێمه هیچ ڕۆژێ بۆ کورده‌کان دڵسۆزنهبووین، له پاشه‌ڕۆژیشدا ناتوانین، بۆیان دڵسۆزبین. گه‌ر تا ئێسته‌ش کورده‌کان، به کرده‌وه ئه‌وه‌یان بۆ ڕوون نه‌بووبێته‌وه، هه‌ر بۆیان ده‌رده‌که‌وێ.) "2"
لێره‌دا په‌ندی مێژوویی ئه‌وه‌یه: شۆڕشه‌که له ڕووی ستراتیژی شۆڕشگێرانه، تاکتیکی ڕامیاریی و سه‌ربازییه‌وه هه‌ژاربوو. باوه‌ڕه‌کانی له ئایدۆلۆژیایه‌کی ڕه‌سه‌نی کوردییه‌وه ههڵنهقووڵابوو. سه‌رکردایه‌تی شۆڕش، به هه‌موو ئه‌و ده‌سدرێژییانه‌ی (به‌عس) قایلبوو، له شوێنی خۆی چه‌قیبوو، نه‌ده‌جووڵا، هه‌له مێژووییه‌که‌شی له‌ده‌سدا و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بوو، (به‌عس) له ده‌س یه‌کبه‌یه‌کی گرفته ڕامیاریی و ئابوورییه‌کانی ڕزگاریبێ، هێزه‌کانی خۆی کۆکاته‌وه، ڕێکیانخا، ئینجا سه‌رله‌نوێ په‌لاماری (کوردستان) و شۆڕشه‌که‌ی بداته‌وه!
سه‌رکردایه‌تی شۆڕش، (4) ساڵی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی، وه‌ک قاپقورعان له مل کردبوو، نه‌یده‌زانی، درێژه‌دان به ئه‌و ماوه‌یه، له قازانجی کورددا نییه، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه، به قازانجی (به‌عس) ده‌شکێته‌وه. کاتێکیش (به‌عس) سه‌ری له ئاسمان توندکرد و ههردوولاقیشی، له‌سه‌ر زه‌وی چه‌قاند، له زۆربه‌ی به‌ڵێنه‌کانی خۆی په‌شیمانبووه‌وه، جه‌نگی دژی گه‌لی کورد ده‌سپێکرده‌وه. چونکه سه‌رکرده‌کانی شۆڕش، له ئاستی لێپرسینه‌وه‌دا نه‌بوون، ڕه‌وشی نێوخۆ، نێوچه‌که و جیهانیان، باش هه‌ڵ نهسهنگاندبوو، ستراتیژێکی نه‌ته‌وه‌یی ڕاسته‌قینه، تاکتیکێکی بزۆز و جووڵاوی شۆڕشگێرانه‌یان نه‌بوو، هه‌ر له سنووری درووشمی برایه‌تی درۆزنانه، کۆماری هاوبه‌شی کورد و عه‌ره‌ب، به‌رژه‌وه‌ندیی پڕۆلیتاریای (عێراق) و خولگه‌ی داواکاریی (ئۆتۆنۆمیی)دا ده‌خولانه‌وه. هه‌له مێژووییهکانیشیان پشتگوێخست. له کاتێکدا جه‌نگیان ده‌سپێکرده‌وه، ده‌بوو، نه‌یکه‌ن. له کاتێکیشدا جه‌نگ ده‌سی ماچدهکردن، خۆیان لێ لاده‌دا. بۆیه شۆڕش هه‌ره‌سیهێنا و پیلانه‌کانی (به‌عس)ی داگیرکه‌ریش سه‌رکه‌وت!
12. 3. 2021
سەرچاوەکان
1. جه‌مال نه‌به‌ز، کوردستان و شۆڕشه‌که‌ی، 1985، ل 327.
2. حردان التکریتی، کنا عصابه من اللصوص و القتله خلف میلیشیات صدام للاعدام، 1990، ص (104-105).