هەر وەک چۆن مەحاڵە،
برایەتیی و دۆستایەتی، پێکەوە ژیانی هاوبەش و ئاشتییانەی ڕاستەقینە، لە نێوان
گوورگ و مەڕدا درووستببێ و سەربگرێ، بە هەمان شێوەش، لە نێوان دوو نەتەوەی ژێردەس
و سەردەس، داگیرکەر و داگیرکراودا پێک نایە، گەر سەریشگرێ، ئەوا تەنیا هەر بۆ
ماوەیەکی کاتیی بڕدەکا و پاشان تێکدەچێتەوە!
ئەمەش دید و
بۆچوونی ئێستەم نییە، بەڵکوو هەمیشە گوتوومە و نووسیویشمە، کورد و عەرەب تا سەر
ناتوانن، پێکەوە بژین، چونکە بەدەگمەن، چەن عەرەبێکی ڕووناکبیر و بە وێژان هەڵدەکەون،
دۆستی ڕاستەقینەی کورد بن !
ئاخر ماوەی
(100) ساڵ دەبێ، هەردوو گەلی کورد و عەرەب، لە چوارچێوەی دەوڵەتی داگیرکەری (عێراق)دا،
پێکەوە لکێنراون و دەژین، بەڵام تا ئەوڕۆش، گەلی کورد بە تەواویی، بە مافە
ڕەواکانی خۆی نەگەیشتووە. گەر جار و باریش، فەرمانڕەوایانی (عێراق)، لە ناچاریی و
بێدەسەڵاتیدا، دانیان بە هێندێ لە مافە ڕەواکانی گەلی کورددا نابێ، ئەوا لە
بڕوایەکی تەواوی مرۆپەروەرانە و هاوبەشانەوە نەبووە، بەڵکوو گرفتی نێوخۆییان
هەبووە و لاوازبوون. چونکە هەر کاتێ بەهێزبوونەتەوە و گرفتەکانی خۆیان چارەسەرکردووە،
لە بەڵێنەکانی خۆیان پەشیمانبوونەتەوە، دژی مافە نەتەوەییە ڕەواکانی گەلی کورد
وەستاونەتەوە، دید و بۆچوونی داگیرکەرانە، ڕەگەزپەرستانە و شۆڤێنیستانەیان دەربڕیوە،
و جەنگ لە (کوردستان) دەسیپێکردووەتەوە. بۆ نموونە:
(ئیاد
جەمالەدین)، هەڵسوڕاوێکی ناسراوی ئایینزای شیعەکان و ماوەیەکیش ئەندامی پەرلەمانی (عێراق)
بوو. سەرەتا دید و بۆچوونی، بەرانبەر کێشەی کورد و مافە ڕەواکانی، لە سنووری
چوارچێوەی دەوڵەتی (عێراق)دا باشبوو. بەڵام وردەوردە، ڕووە ڕاستەقینە شۆڤێنییە
عەرەبیی و ئایینزاییەکەی خۆی دەرخست، هەڵوێستەکانی خۆی لەبیربردەوە، چەن جارێ دژی
کورد و هەرێم، هەڵوێستی دوژمنکارانەی دەربڕیوە. ئەوەتە سەبارەت بە گەلی کورد و
میریی هەرێمی (کوردستان)، لە دوا ڕادەربڕینیدا، وەک سەگ ڕشاوەتەوە و ئەم بۆچووونە
شۆڤێنیستانەیەی، بە چەن خاڵێ دەربڕیوە:
فیدراڵی کوردستان نەمێنێ.
خوێندن تەنیا بە زمانی عەرەبیی بێ.
هێزی پێشمەرگە هەڵوەشێنرێتەوە،
سەرانی بنەماڵەی بارزانیی و تاڵەبانیی دەسگیرکرێن.
یەک میلیۆن کوردی ناعێراقی دەرکرێ، کە (بارزانیی) هاووڵاتینامەی داونەتێ.
هیچ کوردێ لە فەرمانگەکانی دەوڵەتدا، لە بەڕێوەبەری گشتییەوە بیگرە، تا بە بەرزترین پلە دەگا، دانەمەزرێنرێ، تەنیا دوای ئەوەی دادەمەزرێنرێ، دەبێ، پەرۆشیی خۆی بۆ (عێراق) دەربڕێ.
***
لە ڕاستیدا،
بە هیچ شێوەیە نابێ، لۆمەی داگیرکەران بکەین، چونکە ئەوان دوژمنی سەرەکیی کوردن.
بەڵکوو دەبێ، پەنجەی تاوان و ناپاکیی، ئاراستەی سەرکردەی هەردوو دەسەڵاتداری گەورەی
(یەکێتیی) و (پارتیی) بکەین، چونکە کاتێ هەلێکی زێڕین بۆ کورد هەڵکەوت، داوای مافە
ڕەواکانی کورد بکەن و ئەو داوە قرچۆکەی، لە نێوان هەردوو گەلی داگیرکەری عەرەبی
(عێراق) و گەلی داگیرکراوی کورددا، بۆ تا هەتایە بپسێنن و داوای دەوڵەتێکی سەربەخۆ
بکەن، سەرکردەکانی ئەو دوو زلهێزە، زۆر بە شانازییەوە، بەرەو (بەغدا)ی پایتەختی
تاوان ڕۆیشتن و لە عەرەبەکان بە پەرۆشتربوون، تا بنچینەی دەوڵەتی (عێراق)ی نوێی
داگیرکەر دامەزرێننەوە. کەچی دوای ئەوەی، هەلە مێژووییەکەیان لەدەسدا، دوای (14)
ساڵ بیریانکەوتەوە، لە کاتێکی نەگونجاودا، ڕیفراندەمێکیان بۆ سەربەخۆیی باشووری
(کوردستان) سازکرد!
هەر وەک
هۆنەری پایەبەرزی کوردیش (شێرکۆ بێکەس)، سەبارەت بە بیرۆکەی نەزۆکی (عێراقچێتی) و
لەدەسدانی هەلی مێژوویی گوتوویەتی:
من خۆم بووم، خۆم
سێدارە هەڵوەشاوەکەم
سەرلەنوێ درووستکردەوە و
بە شانی خۆم هێنامەوە
بەردەم بەغدا!
* * *
من خۆم بووم، خۆم
ماری سڕبووی ئەم
(عێراق)ەم
سەرلەنوێ گەرمکردەوە
تا پێوەم با!!!
تێبینی:
ڕۆژی (4. 12.
2004)، ههشتهمین فیستیڤاڵی ساڵانهی (گهلاوێژ) دهسپێکرد. ڕۆژی (10. 12. 2004)، مام (جهلال) ههموو بهشدارانی
فیستیڤاڵهکهی، لە هاوینهههواری (دووکان)، بۆ نانی نیوهڕۆ بانگهێشتکرد.
سهرهتا له هۆڵی ڕهوانشاد
(عهلی عسکهری) کۆبووینهوه. نزیکهی (200) کهس دهبووین. (مام) کۆڕێکی
گرت، سهبارهت به ههڵبژاردنی پهرلهمانی (عێراق)، گهلێ قسهی بۆ کردین.
منیش
هەستام و گوتم: ئێسته
(عێراق) هێزی لهبهربڕاوه، دهسهڵات و سوپاکهی ههڵوهشاوهتهوه، ئێمه
چیمان له (عێراق) داوه، بۆچی دهبێ، ههوڵی زیندووکردنهوهی بدهین؟! بۆ خهریکی
وڵاتی خۆمان نهبین و به تهواویی ئاوهدانی نهکهینهوه؟!
(مام) گوتی: تۆ غهدرمان
لێ دهکهی. ئێمه تا ئێسته بهشێکین له (عێراق). ئهو (عێراق)هی (سهددام
حوسێن) نهماوه، ئێسته کورد خۆی فهرمانڕهوایی خۆی دهکا. ئیدی به ئهو شێوهیه،
زۆری لهسهر ڕۆی و منیش هیچ قسهی دیکهم نهکرد.
کاتی
خۆشی ئهم باسەم، له پهرتووکی
(شێرکۆ بێکهس یاد و بیرهوهریی - 2013)، لاپەرە (185-186) و لە تازەترین بەرهەمیشمدا (21 کەسایەتی
کورد - 2020)، لاپەڕە (179-180)، بەدرێژیی بڵاوکردووهتهوه.