دەقی ئەم نامەیەم، (4) ساڵ و (3) مانگ و (15)
ڕۆژ لەمەوبەر، بۆ سەرۆکی هەرێمی ئەو کاتە (مەسعوود بارزانیی) نووسیوە و ڕۆژی (9.
2. 2016)، لە فەیسبووکدا بڵاومکردووەتەوە.
ئەز وەک کوردێ، سەبارەت بە رەوشی نەتەوەیی و
ڕامیاریی، ئەو ڕۆژەی باشووری (کوردستان)، باری ژیانی کۆمەڵانی خەڵکی بێدەرەتان،
هەڵویستی خۆم دەربڕیوە، بەڵام بە داخەوە، نەک هەر بارودۆخەکە نەگٶڕاوە، بەڵکوو
خراپتریش بووە. بۆیە بە پێویستم زانی، جارێکی دیکە بڵاویکەمەوە، تا جەماوەری
گەلەکەم بزانن، کار بە کوێ گەیشتووە!
2020. 5. 24
برای به‌ڕیز کاک (مه‌سعوود بارزانیی)
سڵاوێکی کوردانه
ئه‌ز، هه‌م وه‌ک کوردێکی دێمۆکراسی‌خوازی
نیشتمانپه‌روه‌ری بێلایه‌ن، هه‌م وه‌ک نووسه‌ر و مامۆستایه‌کی زانکۆ، به ئه‌رکی
سه‌رشانی خۆمی ده‌زانم، سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی نه‌ته‌وه‌یی، ڕامیاریی، ئابووریی و
کۆمه‌ڵایه‌تی باشووری نیشتمانه‌که‌م، ڕووی ده‌می دڵسۆزیی، له به‌ڕیزتان بکه‌م و
ئه‌م نامه‌یه‌تان ئاراسته‌که‌م. چونکه ئه‌ز زۆر به وردیی و له نزیکه‌وه،
ئاگاداری بارودۆخه‌که‌م، تێکه‌ڵاوی کێشه و گرفته‌کانم، زۆر به پهرۆشیشهوه،
چاودێریی ڕووداوه‌کان ده‌که‌م. بۆ زانیاریی به‌ڕیزیشتان، ئه‌مه یه‌که‌مین جار
نییه، سه‌باره‌ت به گرفتی نێوخۆی گه‌له‌که‌م، نامه‌تان بۆ ده‌نێرم و هه‌ر هه‌مووشیان
بێ وهڵامبوون. به‌ڵام جگه له ئه‌وه‌ی، به ئه‌رکێکی نیشتمانيی سه‌رشانی خۆمی ده‌زانم،
ئایینده‌ی وڵاته‌که‌شم، له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌ڕێزتان لا گرنگتره!
لای هه‌مووان ئاشکرایه، ئه‌وڕۆ وڵاته‌که‌مان،
به قۆناغێکی زۆر ناسک و ترسناکدا تێپه‌ڕده‌بێ. چونکه جگه له ناکۆکیی، دووبه‌ره‌کیی،
نائارامیی و پشێویی نێوخۆ، پارته ڕامیارییه‌کانیش، به‌پێی دابه‌شبوونی نێوچه‌ی
جوگرافیا و بۆچوونی تایبه‌تیی سه‌رکرده‌کانیان، به‌سه‌ر هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری
(توورکیا) و (ئێڕان)دا دابه‌شبوون و گوێیان لێ ده‌گرن. ئه‌مه‌ش هێنده‌ی دیکه،
قووڕی گرفته‌کانی نێوان لایه‌نه‌کانی خهستترکردووهتهوه!
له هه‌مان کاتیش‌دا، ئه‌وه‌ته‌ی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان
ڕاپه‌ڕیون و به‌شێکی زۆری نیشتمانه‌که‌مان ئازادکراوه، په‌رله‌مان و میریی هه‌رێم
دامه‌زراوه، سه‌رانی هه‌ر چوار ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌که‌ی (توورکیا، ئێران،
عێراق و سووریا)، چاویان به ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خۆماڵییه‌ی باشووری نیشتمانه‌که‌مان
هه‌ڵنه‌هاتووه و ههڵیشنایه، هه‌میشه بۆ هه‌لێ گه‌ڕاون و دهشگهڕێن، تا لهنێویبهرن.
ئینجا مه‌ترسیی هێزه تیرۆریسته ئیسلامییه‌کانیش، له ئه‌ولاوه بوه‌ستێ!
شاراوه‌ش نییه، ئه‌وڕۆ بێزاریی و ناڕه‌زاییه‌کی
زۆر گه‌وره، له نێو ڕیزه‌کانی گه‌لدا ده‌بینرێ. چونکه به شیوه‌یه‌کی زۆر خراپ،
بێکاریی، بێمووچه‌یی، برسێتیی، نائۆمێدیی و ڕه‌شبینیی، له‌نێو ڕۆڵه‌کانی گه‌لدا
بڵاوبووه‌ته‌وه، له ئه‌و چه‌ن په‌تا کوشندانه‌ش، خراپتر نییه و زۆر شتی دیکه‌ی،
وه‌ک ڕاپه‌ڕینێکی دیکه‌ی گشتیی و جه‌نگێکی بێسه‌روبه‌ری بێ‌کۆتایی نێوخۆی لێ چاوه‌ڕوانده‌کرێ،
ئه‌زموونه‌که‌مان هه‌ره‌سدێنێ و هه‌مووشمان تووشی زیان ده‌بین!
ئه‌زموونی گه‌لانی دوور و نزیکیش، ئه‌وه‌یان
سه‌لماندووه، له هه‌ر ولاتێ زۆرداریی و دیکتاتۆریی، جیاوازیی و خۆخۆیی، بێکاریی
و برسێتی هه‌بێ، ئازادیی و دێمۆکراسیی، دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵاتیی و یاسا نه‌بێ، له
مانگرتن و بایکۆتکردنه‌وه ده‌سپێده‌کا و به جه‌نگێکی خوێناویی سه‌رتاسه‌ریی
کۆتاییدێ. هه‌ر هێنده‌ش ههراوئاژهوهکه ده‌سیپێکرد، ئیدی که‌س سه‌ر که‌س ناپه‌رژێ
و دانامرکێته‌وه. چونکه مانگرتن و بایکۆتکردن، وه‌ک ڤایرۆسی ئه‌نفلۆزای باڵنده
وایه، هه‌موو توێژ و چینه‌کانی کۆمه‌ڵ تووشده‌بن، هه‌موو کونوقوژبنێکی وڵاته‌که‌شمان
ده‌گرێته‌وه!
به‌ڕێزتان زۆر باش ده‌زانن، ئه‌وڕۆ زۆربه‌ی
هاووڵاتیان، خراپ ده‌ژین. ئایا ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له هه‌ژاره چه‌وساوه‌یه، چی
بکه‌ن، باشه؟ چاریان چییه؟ ئایا هه‌موومان نیشتمانه‌که‌مان به‌جێبێڵین و چۆڵیکهین،
ڕوو له گه‌رده‌لوولی زه‌ریای مهرگچێنی (ئیجه) بکه‌ین؟!!
له‌به‌رئه‌وه، داوا له به‌ڕێزتان ده‌که‌م،
تا زووه گه‌وره‌یی بنوێنن، هه‌وڵێکی دڵسۆزانه‌ی کوردانه و مه‌ردانه بده‌ن، چاره‌سه‌رێکی
بنه‌ڕه‌تی، بۆ ئه‌و گرفته گرنگ و گه‌ورانه‌ی گه‌له‌که‌مان بدۆزنه‌وه. چونکه
بارودۆخه‌که هێنده ترسناکه، چی دیکه ناکرێ، دواخرێ. ئاخر گه‌ر ئه‌م جاره بقه‌ومێ،
زۆر خراپ ده‌قه‌ومێ، وه‌ک ئاگر له پووشێکی وشک به‌ربێ، هه‌ر زوو بڵاوده‌بێته‌وه،
بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌ته‌نێته‌وه، به هیچ شتێ ناکوژێته‌وه و هه‌مووشمان ده‌سووتێنێ!
گه‌ر کاریش وا بڕوا، به ئه‌و زووانه، هیچ شتێ نامێنی و تاریکایی، باڵی ڕه‌شی به‌سه‌ر
خاکی نیشتمانه‌که‌ماندا ده‌کێشێ. چاوی مێژووش تیژه، له هیچ تاوانبارێ خۆش
نابێ!
له‌گه‌ڵ
ڕێزی بێ ئه‌ندازه‌ی
دوکتۆر حوسێن
موحه‌ممه‌د عه‌زیزدا
2016. 02. 09