چۆن سوپای پاسداران به‌هێز بو؟!
شه‌ریف عەلی
2019-05-10   1218
ڕاپۆرتێكی گرنگی په‌یمانگای دیراساتی ستراتیژی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا
وه‌رگێڕانی پوخته‌ی ڕاپۆرته‌كه له‌ئینگلیزییه‌وه: شه‌ریف هه‌ژاری
خوێندكاری دكتۆرا له‌بواری (دبلۆماسیه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ریتانیی)
چۆن سوپای پاسداران به‌هێز بو؟!
سوپای پاسداران له پاش هه‌ڵته‌كاندنی ڕژێمی حه‌مه ڕه‌زاشای په‌هله‌وی، به فه‌رمانی خومه‌ینی به ناونیشانی پارێزه‌ری ئایدۆلۆژیای شۆڕشی ئێران، له تێكه‌ڵه‌یه‌ك له كه‌سانێك كه پێشتر باكگراوندی (چه‌پ، نه‌ته‌وه‌په‌رست، ئیسلامیست و مه‌زهه‌بپه‌رست) له ساڵی 1979 دامه‌زرا. ته‌واوی ئاخونده‌كانی ده‌وروبه‌ری خومه‌ینییش له دامه‌زراندنی ئه‌م سوپایه‌دا ڕۆڵی كاریگه‌ریان گێڕا‌و، خومه‌ینی به (سوپای گه‌ل) ناوی بردن كه ڕۆڵیان ببێت له پاراستنی سیستمی (ویلایه‌تی فهقهێ)ی ڕژێمه‌كه‌ی دا، له پێناو ئه‌و ئامانجه‌ی نه‌وه‌ك ڕژێمه‌كه‌ی به هه‌مان شێوه‌ی ساڵی 1953 ی حكومه‌ته‌كه‌ی موسه‌دیق كوده‌تای به‌سه‌ردا بكرێت، بۆیه ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی خۆی، جێ به‌جێ كرد و، له پێناو ئه‌و ئامانجه‌ی دا، ئه‌م سوپایه‌ی دامه‌زراند.
-
ئه‌م سوپایه له به‌رانبه‌ر ته‌واوی پرسه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی ئێران ڕۆڵی سه‌ره‌كی پێ دراوه، به‌تایبه‌ت له كۆنترۆڵكردنی جومگه هه‌ستیاره‌كانی ناو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ته‌واوی لینكه‌كانی بازرگانی ئێران دا به‌تایبه‌ت ته‌واوی سێكته‌ره جیاوازه‌كانی بازرگانی ده‌ره‌كیی دا.
سوپای پاسداران ده‌سه‌ڵاتی پێ درا كه چه‌ندان گروپی (ناحكومی) له ناو ده‌وڵه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران چه‌كدار بكات و بیانبه‌ستێته‌وه به خۆیه‌وه. له‌وانه‌ش وه‌ك: حیزبوڵای لوبنان. له‌و ڕێیه‌شه‌وه، ڕژێمی ئێران له ڕێی ئه‌و گروپه چه‌كداركراوه ناحكومییانهوه، توانی كاریگه‌ری ئیقلیمی له ناوچه‌كه‌دا و، له ناو حكومهتهكانیشیان دا، بچه‌سپێنێت.
-
سوپای پاسداران له كاروباره سیاسییه‌كانی ناوخۆی ئێرانیش دا، ڕاسته‌وخۆ فه‌رمان له ڕێبه‌ری باڵای ئێران وه‌رده‌گرێ و، ته‌نانه‌ت زۆرینه‌ی كاربه‌ده‌سته باڵاكانی ڕژێمی ئێرانیش به فیلته‌ری ئه‌م سوپایه‌دا ڕووه‌و كایه‌كانی تری ناو حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئێران، تێ په‌ڕیوون.
له مانگی چواری ساڵی 2019، دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا سوپای پاسدارانی وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی ناساند و، وتیشی: ((سوپای پاسداران هاوكاری ڕاسته‌وخۆی دارایی و لۆجیستیی و هانده‌ر و دنه‌ده‌ری گروپه تیرۆریسته‌كانه. ئه‌م كارانه‌شیان له عاده‌ت و ڕه‌وشت و په‌روه‌رده‌ی سوپای پاسدارانه‌وه، سه‌رچاوه وه‌رده‌گرێت)).
هه‌رچه‌نده پێشتریش چه‌ندین جار سوپای پاسداران سزای ئه‌مریكای به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو. به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ی ترامپ بۆ یه‌كه‌مینجار بوو كه سوپای ده‌وڵه‌تێك بخرێته لیستی تیرۆره‌وه،.
-
ژماره و پێكهاته‌ی سوپای پاسداران:-
جه‌نگی ئێران-عێراق، سوپای پاسدارانی له هێزێكی شه‌ڕكه‌ری كلاسیكیی و ساده‌وه گۆڕی به هێزێك كه پێكهاته‌كه‌ی سوود له سوپاكانی خۆراوا، وه‌ربگرێت.
به‌پێی به‌دواداچوونی په‌یمانگای دراساتی ستراتیژی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا، له ئێستادا 125 هه‌زار سه‌ربازی ڕێكخراو له پێكهاته‌ی هێزه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م سوپایه‌دا ئاماده‌كراون. به‌م شێوه‌یه:-
یه‌كه‌م: هێزه پیاده‌كانی سوپای باسداران به‌سه‌ر سی و یه‌ك پارێزگا و تارانی پایته‌خت دا، كه سه‌د هه‌زار سه‌ربازی ڕێكخراون، دابه‌شكراون و جێگیركراون.
دووه‌م: هێزه نیمچه-سه‌ربازییه‌كان كه به (به‌سیج) ناوده‌برێن، شه‌ش سه‌د هه‌زار به‌سیج، ناویان نووسراوه.
سێیه‌م: هێزه ده‌ریاییه‌كان كه ڕێكخڕابن ژماره‌یان بیست هه‌زار كه‌سه. ئه‌مانه به‌رپرسیاری پاراستنی سنوره ئاوییه‌كانی ئێرانیان له ئه‌ستۆدایه، به هی ته‌نگه‌ی هورمزیشه‌وه، كه یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی نه‌وتی جیهان به‌م ته‌نگه‌یه‌دا ده‌گوازرێته‌وه.
-
هه‌روه‌ها، به پێی زانیارییه‌كانی (ئاژانسی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا) هێزێكی ئاسمانی كه جیایه له‌و سێ خاڵه‌ی كه له پێشووتردا ئاماژه‌ی پێ درا، له‌گه‌ڵ هێزیكی سه‌ربازی تایبه‌ت دا، به‌رپرسیاری به‌ڕێوه‌بردنی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی ئێرانن.
-
زیاتر له‌وانه‌ش، به پێی زانیارییه‌كانی (په‌یماگای دراساتی ستراتیژی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا) یه‌ك تیپ (لق: گرووپ)ی ڕێكخراوی ئینته‌رنێتیش كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به سوپای پاسدارانه‌وه، سێ كار بۆ سوپای پاسداران ده‌كه‌ن:-
ئهلف: كرداری ئه‌نجامدانی سیخوڕی سه‌ربازی.
با: كرداری ئه‌نجامدانی سیخوڕی بازرگانی.
جیم: بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده له خزمه‌ت ڕژێمی ئێران و، شه‌ڕی ده‌رونی. به‌ڵام ئه‌و زانیارییه ڕوون نییه كه ئایا ئه‌م گرووپه ڕێكخراوه په‌یوه‌ست كراون به گروپی (هاككه‌ره ده‌وڵه‌تییه‌كانی ڕژێمی ئێران)ه‌وه یاخود نا!؟
--
چالاكییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سوپای پاسداران:-
له‌گه‌ڵ به‌شداری كردنی سوپای پاسداران له جه‌نگی ئێران-عێراق دا، ئیتر ده‌ستیان كرده سپۆنسه‌ركردنی گروپه چه‌كداره ناحكومییه‌كانی ناوچه‌كه. هێزه‌كانی قودس به‌ناونیشانی به‌ڕێوه‌بردنی لقی كاروباره ده‌ره‌كییه‌كانی سوپای پاسداران، هاتنه‌بوون و، له‌گه‌ڵیی دا په‌ره‌یان به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ گروپه چه‌كداره‌كان له ئه‌فغانستان، عێراق، لوبنان و هه‌تا سنوره‌كانی فه‌له‌ستین و هه‌ندێ شوێنی تر، دا. ده‌ستیان كرده دابینكردنی مه‌شقی سه‌ربازیی و پێدانی ڕاوێژكاری سه‌ربازی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گروپانه له ناو وڵات و حكومه‌ته‌كانیان دا، به‌هێز ببن.
ئێران به ڕواندنی بزافی شیعه‌گه‌رایی حیزبوڵای لوبنان، شۆڕشه‌كه‌ی خۆی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی كرد و، دواتریش ئه‌م هه‌نگاوه‌ی له به‌رانبه‌ر ئیسرائیل دا، به‌كارده‌هێنا.
حیزبوڵا كه‌وته دژایه‌تی دوژمنانی ڕژێمی ئێران و، كه‌وته دژایه‌تی كردنی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل كه له‌و كاته‌دا باشوری لوبنانیان داگیركردبوو. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، له ساڵی 1983 بۆمبارانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا و یه‌كه‌ی تایبه‌تی سه‌ربازه ده‌ریاوان و پهڕهشووتهوانهكانی فه‌رنسیی و ئه‌مریكیان له به‌یروت كرد و، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا، ده‌ستیان دایه تیرۆركردنی كاراكته‌ره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیی. هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌مانه ناوه‌ندی یههودییهكانیان له بۆینس ئایرسی ئه‌رجه‌نتین له ساڵی 1994، ته‌قانده‌وه.
-
له پاش داگیركردنی عێراق له ساڵی 2003 له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌و، ته‌داخولكردنی سوپای پاسداران له كاروباری ناوخۆی عێراق دا، ئه‌وه بووبه خاڵێكی تایبه‌تی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هێز له نێوان ئه‌مریكا و ئێران.
جۆرج ده‌بلیو بۆشی سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا له باره‌ی تهداخولهكانی ئێران له كاروباری عێراق دا، ڕژێمی ئێرانی به (سه‌ری شه‌یتان) و، به (سه‌رچاوه‌ی ئاژاوهنانهوهكان له عێراق)دا ناو برد.
ئه‌و شوناس پێ به‌خشینه‌ی جۆرج بۆش به ڕژێمی ئێران له ئه‌نجامی تێوه‌گلانی سوپای قودسی پاسداران بوو له مه‌شق پێكردنی چه‌كداره شیعه عێراقییه‌كان بۆ دانانه‌وه‌ی بۆمب له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان و كوشتنی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان له ساڵی 2007 له عێراق، دا.
كابینه‌ی ترامپیش ڕایگه‌یاند: پسپۆڕانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی لێمان ده‌پرسن، ئایا ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی سوپای قودس به فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵای ئێرانه؟
به‌ڵێ به فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵای ئێران، سوپای پاسداران هه‌ستاوه به كووشتنی 608 سه‌ربازی ئه‌مریكی له عێراق دا له نێوان ساڵانی 2003 تا 2011.
-
به‌هۆی ڕاپه‌ڕینه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له ساڵی 2011 ه‌وه، هێزه‌كانی قودس به‌شێوه‌یه‌كی لێزانانه داخڵی سوریا بوون.
له سه‌ره‌تادا كاربه‌ده‌ستانی ئێران پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه ئه‌و به‌شداربوونه ته‌نیا بۆ پاراستنی مه‌زارگه‌كانی شیعه‌یه له ناو سوریا دا.
به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌كی كورت، دانیان به‌وه‌دا نا كه به‌شداریان ته‌نیا هاوكارییه‌ك بووه به به‌شار ئه‌سه‌د له‌كاتێك دا كه فشاری له‌سه‌ر بووه.
كه‌چی كاتێك ڕاپه‌ڕینی سوریا گۆڕدرا به شه‌ڕی ناوخۆیی، هێزه‌كانی قودس هه‌ر ته‌نیا وه‌ك ڕاوێژ كاری سه‌ربازی خزمه‌تی ڕژێمی ئه‌سه‌دیان نه‌ده‌كرد، بگره وه‌ك هه‌نگاونانی (نه‌خشه بۆداڕێژرا) و هێڵ بۆ كێشراو، هه‌نگاویان ده‌نا. ئه‌مه‌ش كاتێك ڕوون بوویه‌وه، كه ژماره‌ی به‌خاكسپاردنی سه‌رباز و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له جه‌نه‌راڵه به‌ناوبانگه‌كانی ئێران، كه له شه‌ڕی سوریادا كووژرابوون، زیادی كرد. هه‌روه‌ها، زۆرێكیش له‌وانه‌ی كه كووژراوی ناو هێزه‌كانی قودس بوون، ئێرانیی نه‌بوون، به‌ڵكوو ئه‌ندامی میلیشیاكانی حیزبوڵا و، ئه‌و په‌نابه‌ره ئه‌فغانیانه بوون كه له لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه مه‌شقیان پێ كرابوو.
-
له پاش ئه‌و ڕووداوانه، هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌شێوه‌یه‌كی لێزانانه، ئینجا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ڕایانگه‌یاند: ئاماده‌یی هێزه‌كانی قودس له عێراق و سوریا به‌رفراوان بووه‌و هۆشداریشیان دا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر گروپه سونییهكان له عێراق و سوریا نهشكێنرێن، ئه‌وا به‌ره‌و ئێران پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.
هه‌ربۆیه، دواتر ده‌یان هه‌زار شیعه‌یان له عێراق چه‌كدار كرد و به بیانووی پێش‌گرتن به داعش، هێزێكی گه‌وره‌ی سهریازیان لێ پێكهێنان. زۆر به‌خێراییش به هه‌مان تایبه‌تمه‌ندیی و مافی سوپای عێراق ڕه‌وایه‌تیی و مه‌شروعیه‌تیان پێ دان!
زۆرینه‌ی ئه‌م میلیشیا چه‌كداره ده‌یان هه‌زار كه‌سییه، دڵسۆزیی و ملكه‌چی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان بۆ ڕابه‌ری باڵای ئێران (خامنه‌ی) هه‌یه و، فهرماندهكانیشیان كه‌سانێكن كه هاوشانی سوپای قودس له ده‌یه‌ی ڕابردوودا دژی سه‌ربازانی ئه‌مریكی له عێراق دا و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران، شه‌ڕیان كردووه.
ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس یه‌كێك له قهرمانده باڵاكانی ئه‌م میلیشیا چه‌كدارییه گهلییهیه كه هه‌ڵگری دوو ناسنامه‌ی ئێرانیی و عێراقییه و، وه‌ك ئه‌فسه‌رێكی سوپای قودس له عێراق دا خزمه‌تی ئێران ده‌كات.
مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هۆشداری به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق داوه كه كاریگه‌رییه‌كانی ئێران له‌سه‌ر عێراق هه‌ر ته‌نیا له رووی سه‌ربازی و ئاسایشه‌وه نییه، به‌ڵكوو ئێران له ڕووه‌كانی وزه و بازرگانییش دا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵای عێراق، هه‌یه.
-
نفوزی سوپای پاسداران له ناوخۆی ئێران دا:-
سوپای پاسداران ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه له گۆڕه‌پانی سیاسیی ناوخۆی ئێرانییش دا و، گۆڕدراوه به هه‌ره كاریگه‌رترین ڕێكخراوی ناوچه‌یی له ناوخۆی وڵاتییش، دا.
له پاش ده‌ورانی خاته‌می ڕیفۆرمخواز (1997-2005) و، هاتنه‌سه‌ركاری مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی موحافیزكار، ژماره‌ی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باكگراوندیان له ناو سوپای پاسداران دا هه‌بوو، له ناو پێگه حكومییه‌كان دا، زیادی كرد.
ڕابه‌ری باڵا (خامنه‌ی)ی كه سه‌ركردایه‌تی پاسدارانی كردووه له جه‌نگی ئێران و عێراق دا، ده‌ستی كرده دانانی فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران له پێگه هه‌ره باڵاكانی كایه‌ی سیاسیی ئێران دا و، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی تری پێشووی سوپای پاسدارانیشی كرده په‌رله‌مانتار و نوێنه‌ری لیژنه‌كانی ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری ته‌واویان له بڕیاره یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش دا هه‌بێت و پشتیوانیش له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانییش بكه‌ن.
-
هه‌رچه‌نده وا ده‌وترێت كه خامنه‌یی ده‌سه‌ڵاتی لاوازتره له خومه‌ینی، به‌ڵام، خامنه‌یی له ناو سوپای پاسداران دا به‌رزترین سیمبولهو، له ڕووی سیاسییه‌وه ناوازه‌ترین ڕابه‌ره لایان و، له ڕووی ئابوریشه‌وه باشترین گاردی سیستمه‌كه‌یه.
خامنه‌یی فه‌رمانده‌ی گشتییه و، ئه‌و فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران داده‌نێ و، له‌لای پاسداران كه‌سی بنه‌ڕه‌تییه.
خامنه‌یی به‌شێوازێك پاسدارانی به‌خۆوه به‌ستووه‌و ملكه‌چی خۆی كردوون، واشیكردووه كه پاسداران چالاكترین ڕۆڵیان پێ بدرێت له دروستكردنی هه‌موو بڕیارێكی سیاسیی و هه‌موو چالاكییه‌كی ئابوری دا.
-
له ساڵی 2007 یشه‌وه، (به‌سیج) كراوه‌ته به‌شێك كه له ژێر فه‌رمانی سوپای پاسداران دا بێت.
له مانگی شه‌شی 2009 دا، پاسداران ڕۆڵیان گێڕا له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت به قازانجی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بێت.
له دوای دروستبوونی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه به‌رفراوانه‌كان، به‌سیجیش ڕۆڵیان پێ درا كه بكه‌ونه‌كار و بهتوندوتیژانهش ڕوبه‌ڕوی سیاسییه ڕیفۆرمیسته‌كان و چالاكانی مه‌ده‌نی بوونه‌وه‌و، ده‌ستگیریان كردن. به‌وه‌ش به‌سیج له‌لایه‌ن سوپای پاسدرانه‌وه دانراوه بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه ناوخۆییه‌كان.
-
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2013 هش دا، پاسداران ڕۆڵی كاریگه‌ریان له ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی ناوخۆی دا گێڕا‌و، توانیان كه‌شێك بخولقێنن كه فشار له مه‌جلیسی دهستوردانان بكه‌ن كه هه‌ندێك كه‌س به گونجاو نه‌زانن بۆ سه‌رۆك كۆماری، ئه‌وه‌ش به‌هۆی جیاوازی ئاڕاسته و ته‌نانه‌ت ئایدۆلۆژیشیانهوه، بوو. پاسداران ڕۆڵیان پێ درا كه نه‌هێڵن ڕه‌فسه‌نجانی سیاسه‌تمه‌داری ناودار ببێته‌وه به سه‌رۆك كۆمار، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕه‌فسه‌نجانی كه‌سایه‌تییه‌ك بوو خاوه‌نی خۆی بوو، هه‌تا ئه‌وه‌ی ملكه‌چ بكات بۆ خامنه‌یی!
-
هێزی ئابوری سوپای پاسداران:-
له ناو به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانی ئێران دا، پاسداران بوونه‌ته ئیمپراتۆریه‌تی ئابوری و، هه‌تا ساڵی 2009 زیاتر له یه‌ك له‌سه‌ر سێی هه‌موو ئابوری ده‌وڵه‌تی ئێران هی ئه‌وان بوو و به‌ده‌ست ئه‌وانیشه‌وه بوو، به‌ڵام له‌و ڕووه‌شه‌وه باڵاده‌ستتر بوون.
پاسداران له‌وه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئابوریان زیادی كرد كه ده‌ستیان كرد به بنیاتنانه‌وه‌ی ناوچه داڕوخاوه‌كانی جه‌نگی ئێران-عێراق. دواتر ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو كه‌رته ئابورییه پیشه‌سازییه‌كان، بانكه‌كان، كه‌شتیگه‌ل و به‌له‌م، پیشه‌سازییه ده‌ستییه‌كان و هه‌موو بازرگانییه‌كی هاورده دا گرت.
ئینجا له ڕێی كۆمپانیاكانیانه‌وه له ناو به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانی حكومه‌تیش دا به‌شداریان كرد و، هه‌موو كۆنتراكت و عقودێكیان به‌بێ باج و بێ-ڕكابه‌ر له سێكته‌ره‌كانی نه‌وت و ئینجا له بواره‌كانی ژێرخانی ئابوری، گرته ده‌ست.
-
چالاكییه ئابورییه‌كانی فه‌رمانده‌یی گشتی سوپای پاسداران، هه‌ستاوه سندوقێكی داراییشی دامه‌زراندووه، بۆ كڕینی چه‌ك له به‌كارهێنانی ئۆپه‌راسیۆنه نهێنییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یاندا و، بۆ كڕینی ئامێر و ماده بۆ به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌نهێنیی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یاندا و، هه‌روه‌ها بۆ هاوكاری خێزانی كووژراوهكانی سوپای پاسداران. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش دا هاوكاری ئه‌ندامه‌كان و خانه‌نشینكراوه‌كانی خۆیانیشی پێ ده‌كه‌ن.
زیاتر له‌وانه‌ش، له ڕێی ئه‌و سندوقه داراییه‌ش دا، هه‌ندێك جار ڕێگا بۆ لادێ دووره ده‌سته‌كان دروست ده‌كه‌ن و، ئیشوكار بۆ بهسیجهكانیش ده‌دۆزنه‌وه‌و، جارجاریش كه لافاوی ڕوخێنه‌ر دێته‌بوون، وه‌ك له مانگی 4 ی 2019 هاته‌بوون، پاسداره‌كان و به‌سیجه خۆبهخشهكانیانی بۆ ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ.
حه‌سه‌ن ڕۆحانییش پاسدارانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه پاره‌ی ئه‌و سندوقی داراییه‌یان بۆ دروستكردنی هه‌ندێك باڵه‌خانه له سوریا، سه‌رف ده‌كه‌ن.
-
هه‌ندێك له به‌دواداچوونه‌كان و زانیارییه‌كان ئاماژه‌یه‌كیان خستۆته‌ڕوو كه پاسداران توانیوویانه هه‌ندێك جار هه‌ندێك ده‌رفه‌ت بقۆزنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت سوود له گه‌مارۆكانی ئه‌مریكاش وه‌ربگرن و، به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو و لێزانانه كۆمپانیاكانیان و پاره‌كه‌یان له بازاڕه ڕه‌شه‌كان دا بخه‌نه‌گه‌ڕ و مامه‌ڵه و بازرگانی بكه‌ن.
چونكه ئێران گه‌مارۆی خراوه‌ته‌سه‌ر و مۆڵه‌تی بازرگانی كردنی نێوده‌وڵه‌تیی له چه‌ندین بواردا نییه. كه‌چی پاسداران ده‌رفه‌تێكیان قۆستووه‌ته‌وه كه پاره‌كانیان له بازاڕه ڕه‌شه‌كانی مامه‌ڵه‌دا به‌كاربهێنن و، نه‌وت و پترۆڵیۆمیش هه‌نارده‌ی هه‌ندێك بازاڕی ڕه‌ش بكه‌ن، به شوناسی جیاوازه‌وه.
-
هه‌رچه‌نده له ساڵی 2007، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سوپای قودس سپۆنسه‌ری له گروپه تیرۆریسته‌كان، ده‌كرد، هه‌ندێك گه‌مارۆی به‌سه‌ر سوپای قودس دا سه‌پاند. كه‌چی سوپای قودس له هه‌وڵه تیرۆریستییه‌كانی به‌رده‌وام بوو و، له سالی 2011 له هه‌وڵی تیرۆركردنی باڵوێزی سعودیه له ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. هه‌ربۆیه ئه‌و سزایانه‌ی كه به‌سه‌ر سوپای قودس دا سه‌پێنرابوو، له ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015 دا، لا نه‌برا.
-
سه‌ره‌كیترین ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه كابینه‌كه‌ی ترامپ به ته‌واوی سوپای پاسدارانی وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی بیانی خسته لیستی تیرۆره‌وه، كاریگه‌ری له هه‌ندێك شوێنی ناوچه‌كه دا ده‌نێت، به‌تایبه‌ت له عێراق دا چونكه په‌رله‌مانتاره‌كان و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی عێراق په‌یوه‌ندی ڕێكخراویان له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران دا هه‌یه. هه‌روه‌ها، كاریگه‌ری له‌سه‌ر لوبنانیش ده‌بێت، چونكه حیزبوڵا له‌وێن و په‌رله‌مانتاریشیان هه‌یه!
به پێی یه‌كه‌م ڕاگه‌یانراوی مایك پۆمپیۆش بێت، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به دیاریكراوی ئه‌و هێزه ناوچه‌ییانه ناچارده‌كات كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران دا نه‌كه‌ن. به‌ڵام ڕه‌نگه ڕێكخراوه ناحوكمیه مرۆڤدۆسته‌كان كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران دا ده‌كه‌ن، سزا نه‌یانگرێته‌وه.
تێبینی: ((ئه‌م بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌ی پوخته‌ی ڕاپۆرتێكی په‌یمانگای ستراتیژی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مریكایه له‌سه‌ر: (چۆن سوپای پاسداران به‌هێز بوو؟). من له وه‌رگێڕانه‌كه‌دا ڕه‌وشتی ئه‌كادیمی خۆمم پاراست و چۆنیان نووسی بوو، وام وه‌رگێڕا. ڕاپۆرته‌كه كه‌مێك دورودریژتر بوو، به‌ڵام ئه‌زانم زۆرێك له (به‌پله) سه‌ركرده‌كانی كورد و به ناو ڕوناكبیرهكانی كورد خوێنه‌ری ڕاپۆرتی درێژی هه‌مه‌لایه‌نه نین ته‌نانه‌ت با له‌سه‌ر پرسه ستراتیژییه گرنگهكانیش بێت، بۆیه پوختهیهكیم لێ وه‌رگێڕا، له‌گه‌ڵ ڕێزم دا: شه‌ریف هه‌ژاری)).