رانانی: دانا حەمید
وشیاریی تاک و ڕۆشنبیریی کۆمەڵگا تەنها تۆزێک بوێری و دانپێدانانی ڕاستییەکانی دەوێت، ئەو کاتەی مێژوو بە چڕ و پڕی دەخوێنیتەوە، وەڵامی بەشێك لە پرسیاركانت دەسدەكەوێت كە لە خوێندنەوەی كتێب و سەرچاوە مێژووییەكاندا بەدواییدا وێڵیت. هەر كتێبێك كە سەرەتا خوێنەر دەیخوێنێتەوە؛ ئامانجی ئەوەیە وەڵامی هەموو نەزانراوەكانی دەسبەكەوێـت، بەڵام هەموو كتێبەكان نابێ وابن چوون وەك بەشێك لە ئامۆژگارییان لێدێت، كتێب دەبێ عەقڵت گێنگڵ بدا و ببیتە خۆرەی سەرچاوەكانی تر، هەمیشە بە تەنها ڕایەك ڕازی نەبیت بەڵكو خۆت بكەیتە هاودەمی سەرچاوەكانی تر. خوێنەر نابێ لە جوغزێكی خوێندنەوەدا خۆی قەتیس بكات و چاوەڕێی كۆتایی دیمەنەكە بێت، بەڵكو زۆر ئاماژەی نەزانراو هەیە نووسەر بە ئاگایی یان بێئاگایی بۆ خوێنەری بەجێدێڵێ بۆئەوەی خوێنەر ئەو بۆشاییەی بۆ پڕ بكاتەوە. بەتایبەت ڕووداوێك لە بواری زانستی مێژوودا بێ و هی گەلێكی بندەستی وەك كورد بێت. ڕووداوە مێژووییەكان زۆرجار كە لە لایەن ئەوانی تر بە دەربڕینە دەرونشیكارییەكە كە دەنووسرێ: واتە نووسەرانی تر كە كورد نین، زۆر ڕووداو و بەسەرهاتی مێژوویی هەیە لە دژ كورد نووسراوە وە یان ڕووداو هەیە هی كورد بووە كراوە بە موڵكی گەلانی تر، مێژوو گەر بە ئاڕاستە حەقیقییەكەی خۆیدا نەڕوات یان نەنووسرێتەوە بۆشایی فیكری لە گێڕانەوەدا دروست دەكات. کاتێك وەك خوێنەر لە ڕووداوێک دەکۆڵیتەوە، یان خوێندنەوەیەکی ڕەخنەییانە بۆ بابەتێک دەکەیت، پێویستە ئاگات لە بابەتییانەبوونی دەرئەنجامەکانی بێت، ئەوەی پێی گەیشتی هەرچەندە لەگەڵ خواست و ئارەزووەکانی تۆیشدا نەیەتەوە دەستی بەسنگەوە بۆ بگری و سەری ڕەزامەندی بۆ دابنەوێنیت، نەک وەکو زۆرینەی نەتەوەکانی ڕۆژهەڵات، هێندە هزریان بە ئەفسانە و بابەتە نادیارەکان ئاخنراوە، دەیان ساڵە ئەفسانەبوونی چەندین بابەتیان بۆ پشتڕاست بووەتەوە، کەچی ساڵانە و بەتامەزرۆییەوە مۆمی یاد و بخوڕی پیرۆزییان بۆ دادەگیرسێنن، هەر لەو ڕوانگەیەوە درۆیەک ختووکەی هەستەکانیان بدات دەیانجار پێیان خۆشترە لە ڕاستییەک بەرەو وشیاری ڕێنوێنییان بکات!
باسی وێنەی کورد دەکات لە سەرچاوە مێژووییەکانی گەلانی دراوسێ و نەیارانی کورد و، خوێندنەوەیەکی بابەتییانەی کردووە بۆ تێڕوانینی گەلانی چواردەور و نەیارانی کورد و ئەو وێنەیەی بۆ کوردیان کێشاوە لە هزر و یادگەی تاکەکانی خۆیان و لەسەری گۆش کراون . بەئەندازەیەک هەوڵی ناشرینکردنی وێنەی کوردی‌یان داوە، بە مانایەكی تر كورد كراوە بە "ئەویترێكی زیادە" تەنانەت دینیشیان بۆ ئەو مەبەستە بەکارهێناوە، کاتێک بەرژەوەندییان وای خواستبێ. بەشێوەیەک گەر لەگەڵ بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی خۆیان گونجابێ شەرمییان لەوە نەکردووە ڕاڤە و لێکدانەوەی چەندین ئایەت بەلاڕێدا ببەن بۆ سودی خۆیان لەدژی کورد... هیوادارم ئەو کەسەی حەزی بە کنەکردن و قوڵبوونەوە هەیە لە مێژوودا و بەتایبەت مێژووی خۆمان( گەلی کورد) سود لەم سەرچاوەیە وەربگرێت، ئەم كتێبە سەرچاوەیەكی باشە بۆ ئەو خوێنەرانەی دەیانەوێ مێژووی گەلەكەی خۆیان بنكۆڵكار بكەن.
(وێنەی کورد لە سەرچاوەکانی کەلەپوری ئیسلامی‌دا) شاکارێکی ناوازەی زانستی مِێژووییە، دەربارەی مێژووی کورد، بنچە، سەرەتا و سەرهەڵدانی پیلانی ناشیرینکردن و بەشەیتانکردنیان. ئەم بەكەوڵاوكەوڵكردنەی كورد تا ئێستاش بەردەوامە، بەڵام بە شێوازێكی نەرمتری هەناسەخنكێن و بكوژ. کاری مێژوونووس چاوخشاندنەوەیەکی نوێ و ڕاستگۆیانە بە زمانی ڕەخنەیە بە مێژووی گەلاندا، بە دەیان بابەت و باسی ئەفسانەئاسای مێژووی کورد و ڕۆژهەڵات، وەڵامدانەوەی دەیان چەواشەکاریی بە شێوەیەکی زانستی و بوێرانە، نووسەر وەڵامی ئەم لێڵی و ناڕوونیانەی كە بۆ مێژووی كورد دروست كراوە، دەداتەوە.
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م پەرتووکە گهشتێکە بۆ جیهانی كۆن و شارستانییه‌ته دێرینه‌كانی ڕۆژئاوای ئاسیا و بینینی ململانێ و بهرژهوهندییهكانە له نێوان ئیمپراتۆرییه‌ته‌كان. هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌كی ڕوون و كۆنی هه‌ر سێ كیشوه‌ره‌كانی ئاسیا، ئه‌فریقیا و ئه‌وروپامان له‌ڕووی جوگرافی و ڕامیاری و ئابوورییه‌وه پیشاندەدات، له‌وكاته‌ی هێشتا كیشوه‌ره‌كانی ئه‌مریكا و ئوستورالیا نه‌دۆزرابوونه‌وه. له هه‌مان كاتدا ئه‌م سه‌رچاوه‌یه سه‌رنجمان ده‌خاته سه‌ر گه‌وره‌ترین و كۆنترین شارستانیه‌ته‌كانی جیهانی كۆن له كیشوه‌ری ئاسیا، كە بزوێنەری زۆربەی شارستانییەتەكانی ناو مێژوو بوون. كه ناوه‌ندی هێز و چه‌قی قورسایی ئیمپراتۆریه‌ته‌كان بووه، كه له‌وپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه شارستانیه‌تی چین سه‌ری هه‌ڵدا و له به‌شی باشووره‌وه شارستانیه‌تی هیندی، هه‌روه‌ها له ڕۆژئاوای ئاسیا پێشكه‌وتووترین شارستانیه‌ته‌كان له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی چیای زاگرۆس(كوردستانی ئێستا) سه‌ری هه‌ڵدا.
له باشووری میزوپۆتامیا(سۆمه‌ر)، كه ڕووباره‌كانی دیجله و فوراتی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، هه‌روه‌ها له ئاسیای بچوك(ڕۆژئاوای توركیای ئێستا).مێژوونووس هەیە ڕای وایە كە سۆمەرییەكان كوردی ڕەسەن بوون، ئەڵبەتە ئەم ڕایە قسەی زۆر هەڵدەگرێ و مێژوونووس ئاگاداری ناو مێژوو نەبێ، تووشی هەڵەی زانستی مێژوویی دەبێ. بەڵام ڕایەكی دیكە هەیە زۆر وشەی كوردی هەیە لەگەڵ سۆمەرییدا، ڕیشەیان یەكە و لەناو یەكدا تواونەتەوە. كورد دەبێ ئەو خەمە وجودییە كە هەیەتی، خۆی بنكۆڵكاری مێژووەكەی خۆی بێت نەك ئەوانی تر.
هەروەها نووسه‌ر به پشتبه‌ستن به هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی ناشیرینكردن و به شەیتانكردنی كورد، بۆ سه‌رده‌می ڕووخانی ده‌وڵه‌تی میدی له(550 پ.ز) ده‌گه‌ڕێته‌وه. كه كۆرشی ئه‌خمینی، كچه‌زای(ئه‌ستیاگ)ی پاشای میدییه‌كان به هاوكاری و چاوساغی هه‌ندێك له سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی ده‌وڵه‌تی میدی، وه‌ك(هارپاگ)، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له(موغ)ه‌كان، په‌لاماری ده‌وڵه‌تی میدییان دا و (ئه‌ستیاگ)ی سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی میدییان ده‌ستگیر كرد. بەڕای توێژەر (زەكەریا قادری) لە تێزی دكتۆراكەیدا كە لەسەر دۆزی كوردە لەناو مێژوودا، بەناوی (كوردناسی) چاپی كردوە، تێزێك قسەی زۆر جدی و قووڵ هەڵدەگرێ، كە بەناو مێژووی كورددا، بنكۆڵكارییەكی مێژوویی قووڵ و پڕ پرسیاری ئەنجام داوە. دكتۆر قادری ڕای وایە: ئێرانییەكانی ڕابردو و ئێستا زۆر شتی كورد هەبووە لە مێژوودا هی كورد بووە بەڵام چوون ئەوان خاوەنی ئیمپراتۆریەت بوون كردویانە بەناوی خۆیانەوە. قادری ڕای وایە: كێشەی هەر سەرەكی كورد لە مێژوودا: كێشەی وجود بووە كە دانیپێدا نەنراوە، كێشەیەك تا ئێستاش دان بە وجودی مێژوویی كورددا نانرێ و وەك (زیادەیەكی ئازەردەر) هەژمار دەكرێ بۆ ئەوانی تر.
سه‌باره‌ت به بنه‌چه‌ی كورد له سه‌رچاوه‌كانی كه‌له‌پوری ئیسلامی‌دا، نووسه‌ر ئاماژه به چه‌ند گێڕانه‌وه‌یه‌ك ده‌كات، كه ڕه‌چه‌له‌كی كورد دهبەنەوە سه‌ر جنۆكه، هه‌روه‌ها بۆ شه‌یتان. کە ئەمە ڕای فه‌قیهی شیعی دوازده ئیمامی(ئه‌بو جه‌عفه‌ری كولهینی) و به هه‌مان شێوه ڕاغبی ئه‌سفه‌هانی و شه‌رفخانی به‌دلیسیی کوردیشە.
لێرەوە دەتوانین بڵێین: مێژوونووس، ڕاڤه‌كار، ڕامیار، پێشه‌وا، شه‌یخولئیسلام، جوگرافیناس، ئه‌دیب، شاعیر و ڕۆشنبیر و ده‌سته‌بژێره‌كانی فارس و عه‌رەب، به ڕه‌هایی و گشتگیری و نابابه‌تییانه، كاریان له‌سه‌ر ناشیرینكردن و شێواندنی وێنه‌ی كورد كردووه. هەموو ئەو كەسانەی تر كە هاتوون لەسەر مێژووی كورد بنووسن، زۆربەیان سیخوڕی دەوڵەتان بوون كە لەگەڵ ئیمپراتۆریەتەكاندا دەستیان تێكەڵ كردوە و وێنای كوردیان بە شێوێنراو و زیادە كێشاوە.
هۆکاری سەرەکیی ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ڕابەرێکی ڕامیاری، لە دوای ڕووخانی دەوڵەتی میدی و دەسەڵاتی ئەستیاگ تاکو ئێستا، جگەلەوەی تائێستایش كورد كوشته‌ی ده‌ستی ناپاك و به‌رژه‌وه‌ندخوازانه و یه‌كتر شكاندن و پاشقول له‌یه‌كترگرتن و نه‌سازان و دووبه‌ره‌كی، دهردهكوشندهكهی كورده.
كتێبێكی قه‌باره مامناوه‌نده(د. ئەحمەد مەحمود خەلیل) به زمانی عه‌ره‌بی نووسیویه‌تی، وەرگێڕ (سه‌ربه‌ست قادر) وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی. ئه‌م كتێبه یه‌كێكه له سه‌رچاوه گرنگ و ده‌گمه‌ن و دانسقه‌كان بۆ خوێنه‌ری كورد، بۆئه‌وه‌ی وێنه‌ی خۆی له مێنتالێنت و خه‌یاڵدانی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ببینێت. له‌لایه‌كی تره‌وه، خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه گه‌شتكردنه بۆ جیهانی كۆن و شارستانییه‌ته دێرینه‌كانی ڕۆژئاوای ئاسیا و بینینی ململانێ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له‌نێوان ئیمبراتۆرییهتهكان. هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌كی ڕوون و كۆنی هه‌رسێ كیشوه‌ره‌كانی ئاسیا و ئه‌فریقیا و ئه‌وروپامان پیشان ده‌دات له‌ڕووی جوگرافی و ڕامیاری و ئابوورییه‌وه، له‌وكاته‌ی هێشتا كیشوه‌ره‌كانی ئه‌مریكا و ئوستورالیا نه‌دۆزرابوونه‌وه.
له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م سه‌رچاوه‌یه سه‌رنجمان ده‌خاته سه‌ر گه‌وره‌ترین و كۆنترین شارستانیه‌ته‌كانی جیهانی كۆن له كیشوه‌ری ئاسیا، كه ناوه‌ندی هێز و چه‌قی قورسایی ئیمبراتۆریهتهكان بووه. كه له‌وپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه شارستانیه‌تی چین سه‌ری هه‌ڵدا و له به‌شی باشووره‌وه شارستانیه‌تی هیندی. هه‌روه‌ها له ڕۆژئاوای ئاسیا، پێشكه‌وتووترین شارستانیه‌ته‌كان له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی چیای زاگرۆس(كوردستانی ئێستا) سه‌ری هه‌ڵدا. هه‌روه‌ها له باشووری میزوپۆتامیا(سۆمه‌ر) كه ڕووباره‌كانی دیجله و فوراتی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت. هه‌روه‌ها له ئاسیای بچووك(ڕۆژئاوای توركیای ئێستا). هه‌روه‌ها له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌ت سووریا و فه‌له‌ستین. نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا دیمه‌نێكی گشتگیر و پانۆڕامایه‌ك له ڕووداوه‌كانی هه‌زاران ساڵه‌ی پێش زایینمان بۆپهخش ده‌كات، ئه‌و زانیارییه باسكراوانهی كۆكردووه‌ته‌وه و بۆ خوێنه‌ری خستووه‌ته ڕوو، كه له سه‌رچاوه مێژووییه ناسراوه‌كان تۆماركراون.
نووسه‌ر به پشتبه‌ستن به هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی ناشیرینكردن و به ئههریمهنكردنی كورد، بۆ سه‌رده‌می ڕووخانی ده‌وڵه‌تی میدی له(550 پ.ز) ده‌گه‌ڕێته‌وه. كه كۆرشی ئه‌خمینی، كچه‌زای(ئه‌ستیاگ)ی پاشای میدییه‌كان به هاوكاری و چاوساغی هه‌ندێك له سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی ده‌وڵه‌تی میدی، وه‌ك(هارپاگ)، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له(موغ)ه‌كان، په‌لاماری ده‌وڵه‌تی میدییان دا و (ئه‌ستیاگ)ی سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی میدییهكانیان ده‌ستگیر كرد. نووسه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌دوای ڕووخانی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی میدییه‌كان و ده‌ستگیركردنی ئه‌ستیاگ و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌ختی پاشایه‌تی له‌لایه‌ن(كۆرش)ه‌وه، ده‌زگاكانی پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌خمینییه‌كان به هاوكاری هارپاگ و نزیكه‌كانی، كه‌وتنه تێكدان و شێواندنی وێنه‌ی ئه‌ستیاگ و ناویان لێنا(ئه‌ژده‌هاك) یان (ئه‌ژدیها). چیرۆك و ئه‌فسانه‌ی دوو ماری نوستوویان له‌سه‌ر شانی بۆ دروست كرد، كه ده‌بێ هه‌موو ڕۆژێ مێشكی دوو گه‌نج بۆ خواردنی ئه‌و دوو ماره ئاماده بكرێت. دواتر هه‌ڵگیرسانی شۆڕشێك به سه‌ركردایه‌تی كه‌سێك به‌ناوی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر، گوایه مێشكی یه‌كێك له كوڕه‌كانی ئاماده كرابوو بۆئه‌وه‌ی بكرێته خواردنی ماره‌كانی سه‌ر شانی ئه‌ستیاگ، به‌م هۆیه‌وه فه‌ره‌یدونی پاشای ئه‌خمینییه‌كان پشتگیری شۆڕشه‌كه‌ی كاوه‌ی كرد و شۆڕشه‌كه سهركهت و ئه‌و ڕۆژه ناونرا(نه‌ورۆز) واته ڕۆژی نوێ.
گومانی تێدا نییه، هه‌ر ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات و سیسته‌م و قه‌واره‌یه‌كی سیاسی، كه تێكده‌شكێ و ده‌ڕووخێت، خه‌ڵك و دانیشتوانی په‌نای ئه‌م ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته، تووشی په‌رته‌وازه‌بوون و سه‌رگه‌ردانی ده‌بن، ده‌بنه نێچیرێك له‌نێو چنگ و كه‌ڵبه‌ی نه‌یاران، ده‌بنه ئاردی نێو دڕك ودالان، كۆمه‌ڵگه‌كه‌ش له‌ڕووی ڕامیاری و ڕۆشنبیری و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و له‌ت له‌ت ده‌بێ. ده‌وڵه‌تی مادیش وای لێهات. له‌به‌رئه‌وه، نووسه‌ر پێیوایه هه‌ر ئه‌مه بووه هۆكاری شێواندن و ناشیرینكردنی ناو و نه‌سه‌ب و هه‌مووشتێكی ماده‌كان. تا كار گه‌یشته سڕینه‌وه‌ی ناوی(میدی) و ونكردنیان و خالیكردنهوهی یادگه‌ی ئاریایی و جیهانی له شكۆمه‌ندییه‌كانی میدیا و جێگیركردنی ناوی(كورد) به ده‌ربڕین و مانایه‌كی شوانكاره‌یی.
سه‌باره‌ت به بنه‌چه‌ی كورد له سه‌رچاوه‌كانی كه‌له‌پوری ئیسلامی‌دا، نووسه‌ر ئاماژه به چه‌ند گێڕانه‌وه‌یه‌ك ده‌كات، له‌وانه: ئه‌وه‌ی كه ڕه‌چه‌له‌كی كورد ده‌باته‌وه سه‌ر جنۆكه، مێژوونووسی ناسراوی عه‌ره‌ب(مسعودی)یه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی بنه‌چه‌ی كورد بۆ شه‌یتان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، فه‌قیهی شیعی دوازده ئیمامی(ئه‌بو جه‌عفه‌ری كولهینی)یه. به هه‌مان شێوه ڕاغبی ئه‌سفه‌هانی و شه‌رفخانی به‌دلیسی، كه كورده، ئه‌وانیش هه‌مان قسه دووباره ده‌كه‌نه‌وه. نووسه‌ر هۆكاری ئه‌و هه‌ڵمه‌تی ناشیرینكردنهی وێنه‌ی كورد له‌لایه‌ن گه‌لانی تره‌وه، بۆ نه‌بوونی كیان و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
پوخته‌ی سه‌رنجه‌كانی ئێمه له خوێندنەوەی ئەم کتێبەدا بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: مێژوونووس و ڕاڤه‌كار و ڕامیار و پێشه‌وا و شهیخولئیسلامهكان و جوگرافیناس و ئه‌دیب و شاعیر و ڕۆشنبیر و ده‌سته‌بژێره‌كانی فارس و عه‌رەب، به ڕه‌هایی و گشتگیری و نا بابه‌تییانه، كاریان له‌سه‌ر ناشیرینكردن و شێواندنی وێنه‌ی كورد كردووه.
دووەم: لەدوای ڕووخانی دەوڵەتی میدی، میدییەکان لەڕووی ڕۆشنبیری و شارستانی و ڕامیارییەوە، نەک هەر لە ڕۆژئاوای ئاسیا، بەڵکو لە تەواوی جیهان پاشەکشەیان کرد و دابڕان.
سێیەم: نەبوونی ڕابەرێکی ڕامیاری، لەدوای ڕووخانی دەوڵەتی میدی و دەسەڵاتی ئەستیاگ تاکو ئێستا، هۆکاری زیاتر پەرتەوازەبوون و لەتبوونی کوردە.
چواره‌م: هارپاگ و هاوڕێكانی، ڕێبازیان ئاوه‌دان و كاروانیان بێ كۆتایه. تائێستاش كورد كوشته‌ی ده‌ستی ناپاك و به‌رژه‌وه‌ندخوازانه. یه‌كتر شكاندن و پاشقول له‌یه‌كترگرتن و نه‌سازان و دووبه‌ره‌كی، دهردهكوشندهكهی كورده.
پێنجەم: نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات و كیانێكی سیاسی سەربەخۆ، وه‌ك ئه‌وه‌ی نووسه‌ری ئه‌م كتێبه پێیوایه، بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی گه‌لانی تر وێنه‌ی كورد به‌م شێوه‌یه پیشانی هه‌موو دونیا بده‌ن، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده، پێموایه بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی كورد هه‌ستی خۆ به‌كه‌مزانین و بچووكی له‌لا دروست بێت و هه‌میشه شوێنكه‌وته و مورید و موتیعی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات و گه‌لانی تر بێت. ته‌نانه‌ت له ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییشه‌وه.
شەشه‌م: بوونی پاشایه‌كی زۆردار و سته‌مكار، كه دوو مار له‌سه‌ر شانه‌كانی بن و هه‌موو ڕۆژێك مێشكی دوو گه‌نجی بۆ ئاماده بكرێت، باسێكی نا لۆژیكی و نا سروشتییه، جگه له ئه‌فسانه‌یه‌ك هیچی تر نییه.
حەفته‌م: (نه‌ورۆز) مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه، تێكه‌ڵ به ڕاستی و ئه‌فسانه كراوه، سه‌رنجی چه‌ندین مێژوونووس و گه‌ڕیده و گه‌شتیاری بۆ خۆی ڕاكێشاوه، هه‌ر بۆیه پێویستی به لێكۆلینه‌وه‌ی ورد و زانستی هه‌یه. له‌پال ئه‌و ڕایانه‌ی كه نووسه‌ری ئه‌م كتێبه هێناویه‌تییه‌وه، كه پێیان وایه ڕۆژی كه‌وتن و ڕووخانی ده‌وڵه‌تی ماد له(550 پ.ز) ناونراوه نه‌ورۆز، ڕایه‌كی تریش هه‌یه، دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی ماد له(700 پ.ز) به نه‌ورۆز، واته ڕۆژی نوێ داده‌نێت.
هەشتەم: لەکۆنەوە تاکو ئێستا، لەلایەن گەلانی ترەوە ئایین بۆ لێدان و شکاندنی کورد بەکارهێنراوە. پیاوە ئایینییەکان بۆ بەرژەوەندی سیاسی دەوڵەت و دەسەڵاتەکانیان شرۆڤەیان بۆ دەقە ئایینییەکان کردووە.
نۆیه‌م: نووسه‌ر هه‌وڵی داوه بابه‌تییانه و دوور له ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی باس و بابهتهكان بخاته ڕوو، به‌جۆرێك له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه، خوێنه‌ر هه‌ست ناكات نووسه‌ری كتێبه‌كه كوردێكی عه‌فرینییه.
دەیەم: کتێبەکە لەڕووی زمانی داڕشتن و ڕێنووس و خاڵبەندییەوە لە ئاستێکی زۆر بەرز و نایاب وەرگێڕدراوە، خوێنەر لەکاتی خوێندنەوەیدا هەست بە ماندوویی و بێزاری ناکات.
یازدەیەم: بەگشتی وێنای كورد لەناو مێژوودا وەك زیادەیەكی ئازاردەر مامەڵەی لەگەڵدا كراوە، بەمانایەكی تر؛ كورد وەك نەتەوەی بندەست دەردەئاماژەی گەلانی سەردەست بووە.
دوازدەیەم: ئەم پرۆژەی بە شەیتانكردن و بەكەوڵاوكەوڵكردنەی كورد لەناو مێژوودا ڕیشەی درێژیی هەیە، نەبوونی كەسانی خەمخۆر و دڵسۆز لە كایەی سیاسەتدا كورد هەمیشە لە نێوماڵی خۆی پەرتەوازە بووە و دوژمن بەئاسانی توانیویەتی پەرتی بكات بۆ بەرژەوەندی خۆی.