پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەسەر سەرفكردنی دو چەكی بانك، داوای دەستلەكاركێشانەوەی بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانكی بازرگانی عێراق(TBI)ی كردوەو لە ئێستادا ئەو بەڕێوەبەرە لە پۆستەكەی لابراوە.
ئاوێنە: سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا لە لاپەڕەی هۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی"لەسەر سەرفکردنی دو چەکی بانک بەبڕی 3 ملیارو 700 ملیۆن دینار و 100 هەزار دۆلار، داوای دەست لەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری بانکی بازرگانی عێراق/لقی سلێمانیم کرد، تاکو سکاڵای دۆسییەکە لەدادگای نەزاهە دەگاتە ئەنجامی کۆتایی."
ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكردوە"لەئێستادا بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانکی TBI لەپۆستەکەی لابراوەو لەدادگای نەزاهەی کەرکوک لێکۆڵینەوە لەو دۆسیەیە دەستیپێکردوە، بۆ ئەوەی هەر کەس لەو بابەتە بەرپرسیارە سزای یاسایی وەربگرێ."