"لایەنە عێراقییەكان داوای لابردنی بڕگەی بە پارێزگابونی هەڵەبجە لە دانیشتنەكانی پەرلەمان دەكەن"
  2023-09-18       352       

پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لایەنە عێراقییەكان داوا دەكەن بڕگەی بە پارێزگابونی هەڵەبجە تا كاتێكی نادیار لە دانیشتنەكانی پەرلەمان لاببرێ. دەشڵێت، هەڵوێستی فراكسیۆنە كوردستانییەكان ئەوەیە كە ئەگەر سبەی سێشەممە، ئەو بڕگەیە نەخرێتە دەنگدانەوە ئەوا بایکۆتی دانیشتن ئەکەن.

ئاوێنە: كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"لەژێر فشاری هەندێک لە لایەنی عێراقی ئەمڕۆش بڕگەی دەنگدان بە یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان هەڵگیرا."

وتیشی"بەبیانوی بەپارێزگابونی تەلەعفەر بەرامبەر بە هەڵەبجە لایەنەکان بە پێکهاتەی (سوننە، شیعە) دژی بە پارێزگابونی هەڵەبجەن."

ئەوەشی خستۆتەڕو"فراکسیۆنە کوردستانیەکان هاتنەدەرەوە لەدانیشتنەکەو لەگەڵ شاخەوان عەبدوڵا لە کۆبونەوە بۆ گەڵالەکردنی هەڵوێستی هاوبەش، ئەگەر سبەی نەخرێتە دەنگدانەوە فراکسیۆنە کوردستانیەکان بایکۆتی دانیشتن ئەکەن."

بەپێی قسەی ئەو پەرلەمانتارە كوردە "لایەنە عێراقییەکان داوا دەکەن تاکاتێکی نادیار لاببرێ بڕگەی هەڵەبجە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×