مارك سترۆ، كونسوڵی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌بوه و پاره‌یه‌كی زۆریان ته‌رخانكردوه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌مئاویی كه‌مبكه‌نه‌وه، ده‌شڵێت، "ئه‌مریكا جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه عێراق رێز له دیموكراسی بگرێت".
ئاوێنە: مارك سترۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌میانی وتارێكدا له كۆڕبه‌ندی "گه‌نجانی سه‌ركرده" له شاری هه‌ولێر، رایگه‌یاند، "ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت عێراق خۆشگوزه‌رانی هه‌بێت و رێز له دیوكراسی بگرێت و گرنگی به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كراوه بدات، ئه‌مریكا له‌م بواره‌وه زۆر جددیه و ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه و له‌گه‌ڵ هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانه‌كانمان كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه سیستمێكی باش جێبه‌جێ بكرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌م دواییانه بڕێكی زۆر باش پاره‌ی ته‌رخانكردوه بۆ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی كه دڵنیایی بده‌ن و ئه‌و زانكۆیانه سیستمێكی زۆر باشی ته‌كنه‌لۆژیایان هه‌بێت و نه‌ك سود له سیستمی كۆن وه‌ربگرن.
كونسوڵی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ست به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، باسی له‌وه‌كرد، "ئه‌مریكا رۆڵێكی پێشه‌نگ ده‌گێڕێت له‌م بواره‌دا و ئاگادارین گۆڕانی كه‌شوهه‌وا زۆر به خێرایی خراپتر ده‌بێت، ئێمه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه بتوانین هه‌نگاوی جددی و مێژویی بنێین بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانین هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانه‌كانمان روبه‌ڕوی ئه‌م دیارده‌یه ببنه‌وه و هه‌رێمی كوردستان و عێراق روبه‌ڕوی كاریگه‌ریه خراپه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بونه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، دۆخی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا پێویستی به‌وه هه‌یه كه سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێكه‌وه كاربكه‌ن و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به عێراقه‌وه هه‌یه به‌شێوه‌ی جیاواز هاوكاری عێراق ده‌كه‌ن و "جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه گرنگه چاكسازی له بواری ئابوری‌دا بكرێت و ئێمه هانیان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له وزه نهرتییهكان دوربكه‌نه‌وه و هه‌نگاوی زۆر باش بنێن تاوه‌كو له‌م بواره‌دا سه‌ركه‌وتنێكی زۆر باش به‌ده‌ستبهێنن، ئێمه له‌مڕوه‌وه پاره‌یه‌كی زۆر باشمان ته‌رخانكردوه بۆ ئه‌وه‌ی كارێكی زۆر باش بكرێت".
مارك سترۆ ده‌ڵێت، "پاڵپشتی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی جیاوازتر هه‌نگاوبێت و ده‌ردانی گازه زیانبه‌خشه‌كان كه‌مبكاته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی نوێ و دور له رێگه نه‌ریتییه‌كان وزه‌ی كاره‌با به‌رهه‌مبهێنێت، ئه‌مه بابه‌تێكی زۆر گرنگه بۆ هه‌مو عێراق و له‌مبواره‌دا له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ته‌دا كارده‌كه‌ین".