دەزگای ئاسایشی هەرێم راگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین لە سنورەكە، توانیویانە دەست بەسەر 7 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا بگرن.
ئاوێنە: دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لە ڕۆژی 27/8/2023، بۆ پشکنین و بەدواداچون لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت، توانیان حەوت پارچەی (یەک) کیلۆگرامی ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش کە دەکاتە حەوت كیلۆگرام دەستیبەسەردابگرن.
ئەوەشی خستۆتەڕو، لە ئێستادا بە ماددەی 26 لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.