رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت رەشنوسێکی بۆ پاراستنی شاخی گۆیژە لە سوتان پێشکەش بە نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد.
ئاوێنە: ئەمڕۆ دوشەممە، بە چاودێری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بە ئامادەبونی پارێزگار و جێگری پارێزگاری سلێمانی و قایمقامی سلێمانی و بەشێک لە بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکانی حکومەت و ژمارەیەک لە رێکخراو و کۆمپانیاکانی بەشدار لە سەوزکردنی شاخی گۆیژە، لە كۆبونەوەیەكدا رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت رەشنوسی پلانێكی بۆ پاراستنی شاخی گۆیژەی لە سوتان پێشکەش بە نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران کرد.
بەپێی رەشنوسەكە ئامانجەكانی پلانەكە بریتین لە:
1- پاراستنی شاخی گۆیژەیە لە هەمو جۆرە ئاگرێکی (مهبهستدار و بێ مهبهست) و راهێنانی لایەنەکان تا لە حاڵەتی کەوتنەوەی ئاگردا زیانەکان بۆ کەمترین ئاست داببەزێن.
2- بونیاتنانی توانای تیمهكانی پهیوهندیدار به شاخی گۆیژه له روی ئامادهكاری بۆ كوژانهوهی ههرچی زوی ئاگر كهوتنهوهكان.
3- دروستكردنی ههماههنگی پێویست له نێوان لایهنه پهیوهندارهكان و دروستكردنی بۆردی پهیوهندییهكان تا بتوانن بریاری پێویست بۆ پاراستنی گۆیژە بدەن.
پلانەکە لەلایەن رێکخراوی CDO دارێژراوە بە بەشداری هەمو لایەنە پەیوەندیدارەکان و راسپاردەی تەواوی تێدایە تا لایەنە حکومييەکان بیگرنە بەر بۆ پارێزگاری لە شاخی گۆیژە لە سوتان و کەمکردنەوەی زیانەکان لەکاتی کەوتنەوەی ئاگر، بریارە پلانەکە دوای پێداچونەوە پەسەند دەكرێت.