تاوەباران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
  2025-04-28       568       

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان نزم دەبێتەوە، سبەینێ لە هەندێک ناوچە تاوەباران دەبارێت.

ئاوێنە: بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت.

ئەوەشی وتووە: پلەکانی گەرما بە گشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزم دەبێتەوە.

لە بارەی کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە، کەشناسی باسی لەوەکردووە: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان هەوری تەواو دەبێت، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ لەناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵات، هەندێ لەناوچەکانی دەفەری پشدەر ئەگەری کەمێک تاوەباران و بروسکە هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ:

هەولێر: 32 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی

دهۆک: 28 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 33 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی

سۆران: 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×