داواکاری گشتیی دیاربەکر بە پشتبەستن بە شەش وتاری سەلاحەدین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، کە لە ساڵی 2016دا پێشکەشی کردوون، سکاڵایەکی نوێی لەدژی بەرزکردەوە.
ئاوێنە: تۆمەتەکان بریتین لە: "سوکایەتیکردن بە کۆماری تورکیا و دامودەزگاکانی بەشێوەی ئاشکرا"، "هاندانی ڕق و دوژمنایەتی"، "هاندانی تاوان"، "بەگەورە سەیرکردنی تاوان و تاوانباران" و "ڕێکخستن یان بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی نایاساییدا".
دادگای 18ی تاوانەکانی دیاربەکر ئەو تۆمەتەی قبوڵکرد و یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنەکەی بۆ 24ی ئەیلول دیاریکرد.
ئەم تۆمەتانە لە وتارەکانی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە بۆنە جیاوازەکاندا وەرگیراون لەوانە:
کردنەوەی بینای شارەوانی یەنیشەهیر (7ی حوزەیرانی 2016)، کە دەوڵەتی بە بەرپرسیار زانیوە لە هێرشەکەی ئەستەنبوڵ.
بەشداریکردنی لە گردبوونەوەی "نا بۆ کودەتا، بەڵێ بۆ دیموکراسی" (31ی تەمموزی 2016) .
کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی کە تیایدا ڕەخنەی گرتووە لە دانانی قەییوم بۆ شارەوانییەکان (15ی ئابی 2016).
بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکی نهێنیی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) (21ی تشرینی یەکەمی 2016)، ئەو وتار و لیدوانانەی دواتر داویەتی.
وتاری ناڕەزایەتیی دژی دەستگیرکردنی سەرۆکی دەبەپە (11ی ئایاری 2016)، وتارەکەی لە یەکەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)
و بەشداریکردنی لە ناڕەزایەتییەک دژی دەستگیرکردنی دوو سەرۆک شارەوانیی دیاربەکر 27ی تشرینی یەکەمی 2016. 2016.
دەمیرتاش لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2016ەوە دەستبەسەرە و بە چەند تۆمەتێک داواکراوە، دیارترینیان پشتیوانیی لە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016 و ڕۆڵی لە ناڕەزایەتییەکانی کۆبانیدا.