لە سووریا شەڕێكی نوێ سەری هەڵدایەوە
  2025-04-29       538       

دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسی سووریا، چەکدارانی ئەحمەد شەڕع هێرشیان کردەسەر عەلەوییەکان و کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا و لەلایەکی دیکەشەوە بە فشارخستنە سەر کورد و درووزییەکان هەوڵی ڕادەستبوونی ئەو دوو پێکهاتە سەرەکییەیان دا، لە ئێستاشدا شەڕێکی نوێ لە نێوان چەكدارانی شەرع و درووزییەکان درووست بووە و کوژراو و بریندار هەیە.

ئاوێنە: میدیا عەرەبییەكان سەبارەت بە سەرهەڵدانەوەی شەڕێكی نوێ لە سووریا و فراوان بوونی شەڕی نێوان درووزییەکان و چەكدارانی ئەحمەد شەرع، زانیاری نوێ دەخەنەڕوو، ماوەی دوو ڕۆژە شەڕ و پێكدادانی توند لە نێوان چەكدارانی شەرع و گرووپی درووزییەکان درووست بووە، بەتایبەتی شەوی ڕابردوو شەڕێكی قورس ڕوویدا.

ئاماژە بەوەشكراوە، شەش چەكداری درووزییەكان كوژراوە و هەشتی دیكەش برینداربوون، هەروەها كوژراو و بریندار لە ناو ڕیزی چەكدارانی شەرعیش هەیە، بەڵام ژمارەیان دیار نییە.

جێگای ئاماژەیە، لە ٨ـی کاوونی یەكەمی ساڵی ڕابردوو ڕژێمی ئەسەد ڕووخێندرا و هەتەشە لە سووریادا دەسەڵاتیان گرتەدەست، دوای ئەوەش چەندین کۆمەڵكوژییان ئەنجام دا بەتایبەت بەرامبەر بە عەلەوییەكان و درووزییەكان، تا ئێستا ئەو كۆمەڵكوژییە و لە ناوبردنی پێكهاتەكانی دیكە بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×