ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) ڕایگهیاند، هێزەکانیان لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبونەوەی شانە تیرۆریستییەکانی داعش، ڕێوشوێنە ئەمنییەکانیان زیاد دەکەن.
ئاوێنە: ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) ئهمڕۆ سێشهممه له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی ڕێکخراودا کە لە ماوەی دو ڕۆژی ڕابردودا لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە دێرەزور ئەنجامدرا، کە ڕەنگدانەوەی پلانە مەترسیدارەکانی ڕێکخراوەكهیه ژمارهیهك شهڕڤانمان شههیدبون".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "لە کاتی بەرپەرچدانەوەی دو هێرشی تیرۆریستی کە بنکەیەکی سەربازیی سەر بە هێزەکانمان کردبوە ئامانج لە شارۆچکەی ئەلجەزارات لە لادێی ڕۆژئاوای دێرەزور، پێنج لە شهڕڤانمان شەهیدبون و چەند شهڕڤانێكی دیکەش برینداربون".
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، "لە بەرامبەر پیلانی تیرۆریستی سیستماتیکدا، هێزەکانمان بە ئەنجومەنە سەربازییە جۆراوجۆرەکانیانەوە، ڕێوشوێنە ئەمنییەکان و دەورییەیان لە ناوچەکەدا زیاد کردوە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە جموجۆڵی شانە و چالاکییە تیرۆریستییەکان لە سوریا بە گشتی و دێرەزور بەتایبەتی کە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هەوڵ دەدات ئاستێکی جێگیر لە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکان بە ئامانجی هێزە سەربازی و ئیدارییەکان و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان بگات".
ههسهده دهڵێت، "هێزەکانمان ئامادەیی خۆیان بۆ بەدواداچونی شانە تیرۆریستییەکان کە هەوڵی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری دەدەن دوپاتدەکەنەوە، هەروەها جەخت لەسەر پابەندبونی بێوچانی خۆی دەکاتەوە بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە هەمو بارودۆخێکدا".