بەهۆی کەمی بارانبارین لەمساڵدا، ژمارەیەکی زۆر لە بیرە دەستکردەکان و دوو سەرچاوەی ئاوی گرنگیش ئاستیان دابەزیووە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٥، شیروان جەمال، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی، ئاشکرایکرد، لەناوچە گوندنیشنەکان ٩٥ بیر وشکییان کردوە، بەراورد بە ساڵی رابردوو ژمارەکە بەرزبوەتەوە بەوپێیەی لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا ٦٥ بیری دەستکرد وشکیان کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاستی ئاوی دەریاچەی دوکان ڕۆژانە سێ سانتیمەتر کەم دەکات، بەڵام دەتوانێت پێداویستی شاری سلێمانی و دەرووبەری دوکان پڕ بکاتەوە و ناوچەکانى بازیان تا چەمچەماڵ بەشێوەیەکى بەرچاو ڕووبەرووى کەمئاوى دەبنەوە.
وتیشى: ناوچەى شارەزوور ئەمساڵ ڕووبەڕوی کەم ئاوی دەبێتەوە بەو پێیەی ئاستی ئاوى سەرچاوی ئاوی بێستانسور بۆ١٥ هەزار مەترسێجاکەمی کردوە .