ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی و سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل كۆبونه‌وه و جەختیان كردەوە لەسەر كاری هاوبەش و پێكەوەیی لەپێناو پارێزگاریكردن لە سەنگ و پێگەی كورد لەبەغدا.
ئاوێنە: ئەمینداری گشتی یەكگرتو پێشوازی لە لاهور شێخ جەنگی دەكات گفتوگۆیان كرد دەبارەی پرسی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بڕیارە لە مانگی 11ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و هەردولا جەختیان كردەوە لەسەر كاری هاوبەش و پێكەوەیی لەپێناو پارێزگاریكردن لە سەنگ و پێگەی كورد لەبەغدا.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان، سەڵاحەدین بەهائەدین لەبارەگای تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی، بەیاوەری ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی، پێشوازیكرد لە لاهور شێخ جەنگی و شاندی یاوەری، لەدیدارێكدا گفتوگۆ كرا دەربارەی دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و دۆخی سیاسی ناوچەكەو پرۆسەی ئاشتی باكورو ڕۆژئاوا.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لەبەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا، گفتوگۆ كرا دەبارەی پرسی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بڕیارە لە مانگی 11ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و هەردولا جەختیان كردەوە لەسەر كاری هاوبەش و پێكەوەیی لەپێناو پارێزگاریكردن لە سەنگ و پێگەی كورد لەبەغدا.
كۆبونه‌وه‌كه له‌كاتێكدایه كه كه مانگی 11ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له ئێستادا باس پێكه‌وه‌ی به‌شداریكردنی حزبه‌كان ده‌كرێت و له‌وباره‌یه‌وه كۆبونه‌وه‌كان ده‌ستیپێكردوه.