درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە سنوری قەزای ئامێدی بە خاڵێكی هێزەكانی پێشمەرگەدا تەقییەوەو سێ پێشمەرگە برینداربون.
ئاوێنە: درۆنەكە لە نزیك گوندی "بلاڤە" لە دەڤەری نهێلی سەربە قەزای ئامێدی خۆی بە خاڵێكی هێزەكانی پێشمەرگەدا كێشاوە.
خاڵە سەربازییەكەی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەكە نوێیەو دوێنێ دروستكراوە.
بریندارەكان بۆ نەخۆشخانەی ئامێدی گواستراونەتەوە.