بەوتەی ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌م مانگه‌ش مووچه دێت، به‌ڵام مانگه‌كانی تر ئه‌گه‌ر هه‌یه گرفتی بۆ دروستی بێت.
ئاوێنە: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کە هاوکات سەرۆکی حزبی هەڵوێستیشە له‌میانی راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت "بۆ مانگی (چوار)یش مووچه دێت، به‌ڵام گرفتی نه‌وت و داهاتی ناوخۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت… گرفتی گه‌وره له ئاینده بۆ مووچه دروستده‌بێت".
نوسیویه‌تی "گرفته‌كه ئه‌مه‌یه جگه له داهاتی ناوخۆی هه‌رێم. ئێستا عێراق بۆ مووچه‌ی خۆی و هه‌رێم، پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت".
عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بەوەشداوە "ئه‌گه‌ری دابه‌زینی نرخی نه‌وت زۆر زۆر به‌هێزه و ئه‌مه‌ش كێشه بۆ مووچه‌ی عێراق دروست ده‌كات".
"داهاتی نه‌وتی هه‌رێم، بۆ خه‌زێنه‌ی هه‌رێم و به‌غداش سفره. دانیشتوانی عێراقیش ساڵانه نزیك یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار زیادده‌كات". ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان وای نوسیووە