پارێزگاری کەرکوک سکاڵاکەی راکان جبوری رەتکردەوە
  2025-04-29       533       

پارێزگاری کەرکوک سکاڵاکانی سەر شاخەوان عەبدوڵڵا و ئومێد محەمەدی کشاندەوە، کە لەلایەن راکان جبورییەوە لەسەریان تۆمارکرابوو.

ئاوێنە: بەگوێرەی نوسراوێک کە کۆپییەکی بەتایبەت نێردراوە بۆ ئاوێنە، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک ئەو سکاڵایەی کشاندەوە کە رۆژی ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ راکان جبوری پارێزگاری پێشووی کەرکوک بەتۆمەتی ئەوەی هەریەکە لە شاخەوان عەبدوڵا، جێگیری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ئومێد محەمەد پەرلەمانتاری بەغدا ناوی زڕاندبوو بەچەند دۆسیەیەک، تۆمارکردبوو.

هەر لەوبارەیەوە رۆژی ٩ی ئاداری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک نوسراوێکی ئاراستەی پارێزگاری کەرکوک کرد سەبارەت بەو دۆسیانە کە چارەنوسیی بەکوێ دەگات و پێویستە زیندوو بکرێتەوە، بەڵام بەهۆیەوە لە ٢٧ی ئەم مانگەیە پارێزگاری کەرکوک وەڵامی نوسراوەکەی دایەوە و وتی؛ "هیچ سکاڵایەک لەوبارەیەوە ناجوڵێنین".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×