ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یاسای به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه واژۆ ده‌كرێت و له 5ی (ئایار/5)یش به‌فه‌رمی و كرداری هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته 19ه‌مین پارێزگای عێراق.
ئاوێنە: ئامانج ره‌حیم له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "ئەمڕۆ (یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە لە کۆماری عێراقی فیدڕاڵ) لە لایەن سەرۆکایەتی کۆماری عێراق په‌سه‌ند دەکرێت، ڕۆژی دوشەممەی هەفتەی داهاتو لە (ڕۆژنامەی وەقایعی عێراقی) بڵاودەکرێتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بە گوێرەی ماددەی چوارەمی یاساکە، لە ڕۆژی بڵاوکردنەوە لە ڕۆژنامەی فەرمیی بە پارێزگابونی هەڵەبجە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، به‌وه‌ش لە دوشەممەی 5ی (ئایار/5)ی 2025ه‌وه بە فیعلیی پارێزگای هەڵەبجە دەبێتە 19ه‌مین پارێزگای عێراق.
رۆژی 14ی (نیسان/4) ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ پرۆژه‌یاسای به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه‌ی په‌سه‌ندكرد و وه‌ك 19ه‌مین پارێزگای عێراق به‌فه‌رمی ناساندی.