بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە لە هەرێمی کوردستان و عێراق بکرێتە پشووی رەسمی.
ئاوێنە: ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ١ی ئایاری ٢٠٢٥، بەبۆنەی ڕۆژی کرێکارانەوە لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا حکومییەکان پشووی فەرمییە".
ڕوونیشیکردەوە، بڕیارەکە بە پشتبەستن بە بڕگەی ماددەی یەک لە یاسای پشووی فەرمی ژمارە (١٢ی ساڵی ٢٠٢٤) دراوە.
هەروەها بەپێی ڕۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێم، ڕۆژی ١ی ئایار، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە، لە دامودەزگاکانی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.