دەم پارتی رایگەیاند، ئەحمەد تورك، ئەندامی وەفدی ئیمراڵی پارتەكە كە ماوەیەكە خەریكی وەرگرتنی چارەسەرە، بەسەركەوتویی وەرگرتنی چارەسەری كیمیایی تەواوكردو دەستی بە وەرگرتنی چارەسەری تیشكی كردوە.
ئاوێنە: دەم پارتی، ئەمشەو دوشەممە، راگەیەندراوێكی لەبارەی تەندروستی ئەحمەد تورك، ئەندامی وەفدی ئیمراڵی پارتەكەیان بڵاوكردۆتەوە.
دەم پارتی لە راگەیەندراوەكەیدا وتویەتی، ئەحمەد تورك، ئەندامی وەفدی ئیمراڵی، كە ماوەیەك چارەسەر وەردەگرێت، بەسەركەوتویی وەرگرتنی چارەسەری كیمیایی تەواو كرد و دەستی بە وەرگرتنی چارەسەر تیشكی كردوە.
دەم پارتی كە لەگەڵ راگەیەندراوەكەیدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، وێنەیەكی ئەحمەد تورك و هەردو هاوسەرۆكی پارتەكەیانی بڵاوكردۆتەوە، وتوشیەتی، بەوپەڕی باوەڕەوە پێمانوایە ئەحمەد تورك لەنزیكترین كاتدا دەگەڕێتەوە سەر هەوڵەكانی لەپێناو ئاشتی و هیوای چاكبونەوەی خێرای بۆ دەخوازین.