سێ دادوه‌ر بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵیان واژۆنه‌كردوه‌
  2023-05-31       752       

سێ دادوه‌رى دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق بڕیاره‌كه‌ى دوێنێى دادگایان دژى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مانى كوردستان واژۆنه‌كردوه‌.

ئاوێنه‌: دادگاى فیدراڵى عێرلاق ڕۆژى 30 ئه‌م مانگه‌ بڕیاریدا درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مانى كوردستان نایاسایی‌و ناده‌ستورییه‌.

بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵى دژى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مانى كوردستان‌و بڕیاره‌كانى له‌لایه‌ن 6 ئه‌ندام له‌كۆى 9 ئه‌ندامى دادگاكه‌ واژۆكراوه‌و ئه‌وانه‌ى واژۆیان نه‌كردوه‌ دوو دادوه‌رى كوردو داوه‌رێكى سونه‌ بون.

به‌گوێره‌ى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵى عێراق، ئه‌و بڕیارو یاسایانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ماوه‌ى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى ده‌ریكردون ناده‌ستورى‌و نایاسایین‌و به‌هه‌ڵوه‌شاو ئه‌ژمارده‌كرێن.
 

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×