وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، سبەی شەممە، دەوامی رەسمییە لە سەرجەم دامودەزگا خزمەتگوزارییەكانی تەندروستی و بە بۆنەی مانگی رەمەزانیشەوە یەك سەعات دەوام كەم دەكرێتەوە.
ئاوێنە: وەزارەتەكە كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی"سبەی شەممە 25ی ئاداری 2023 یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگا خزمەتگوزاربیەکانی تەندروستی (نەخۆشخانەو سەنتەرو بنکەکانی تەندروستی و نۆڕینگە میللییەکان و نۆڕینگە ڕاوێژکاریبەکان و خزمەتگوزارییەکانی نیمچەتایبەت.)"
ئەوەشی خستۆتەڕو، بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆز، رایدەگەیەنین کەوا دەوامی فەرمی یەک کاتژمێر کەم دەبێتەوە بۆ کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ بۆ ئەو شوێنانەی کەوا ڕۆژانی شەممە دەوامی تێدا هەیە وەکو نەخۆشخانەو سەنتەرو بنکەکانی تەندروستی و بۆ کاتژمێر 2:00ی دوای نیوەڕۆ بۆ دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی و هەمو ئەو شوێنانەی کەوا ڕۆژانی شەممە دەوامیان تێدا نییەو تەواوکەری دەوامەکانی ئێواران و شەوان بەشێوازی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.