له‌مه‌راسیمى پێشوازیكردن له‌ته‌رمى شه‌ڕڤانانى هێزه‌كانى دژه‌تیرۆرى ڕۆژئاواى كوردستان، مه‌زڵوم عه‌بدى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "یه‌ك هه‌نگاو پاشه‌كشه ناكه‌ین‌و هه‌سه‌ده گه‌وره‌ترو به‌هێزتر ده‌كه‌ین".
له‌مه‌راسیمى پێشوازیكردن له‌ته‌رمى ئه‌و 9 شه‌ڕڤانه‌ى هێزه‌كانى دژه‌تیرۆرى ڕۆژئاوا كه شه‌وى 15ى ئه‌م مانگه به‌هۆى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى دوو كۆپته‌ریانه‌وه شه‌هیدبون، مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه.
مه‌راسیمه‌كه له‌ناو یاریگاى گه‌وره‌ى حه‌سه‌كه به‌به‌شداریی هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكاو دژه تیرۆرى یه‌كێتى‌و شه‌ڕڤانانى ڕۆژئاواى كوردستان‌و جه‌ماوه‌رێكى زۆر به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌زڵوم عه‌بدى ڕایگه‌یاند، "لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین، به‌ڵێن به‌م نۆ شه‌ڕڤانه‌مان ده‌ده‌ین‌و با هه‌مولایه‌كیش بزانن، هه‌سه‌ده فراوانتر‌و گه‌وره‌ترو به‌هێزتر ده‌كه‌ین‌و یه‌ك هه‌نگاویش پاشه‌كشه ناكه‌ین له‌و خه‌باته‌ى كردومانه".
هه‌روه‌ك په‌یامێكیش ئاراسته‌ى گه‌نجامى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان به‌گشتى‌و به‌تایبه‌ت ڕۆژئاواى كوردستان كرد كه په‌یوه‌ندیی بكه‌ن به‌هێزه‌كانى دژه تیرۆرى ڕۆژئاواى كوردستان‌و له‌دژى تیرۆر‌و دوژمنانى كورد‌و خاكى ڕۆژئاواى كوردستان بجه‌نگن.
دواى مه‌راسیمه‌كه‌ش، هه‌ر شه‌ڕڤانێك خه‌ڵكى چ ناوچه‌یه‌كى ڕۆژئاواى كوردستان بوو، ته‌رمه‌كه‌ى ڕه‌وانه‌ى زێدى خۆى كرایه‌وه.