کۆسرەت رەسوڵ سەردانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد-ی کرد
  2023-03-19       1012       

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی ئازاری 2023، لە شاری سلێمانی، کۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی کرد.

ئاوێنە: نووسینگه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردووه‌: لەمیانی سەردانەکەیدا کۆسرەت رەسول عەلی دڵخۆشی خۆی بە باشی تەندروستی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەربڕی و هیوای ساغ و سەلامەتی و تەندروست باشی بۆ خواستووه‌، هاوکات پیرۆزبایی یادی راپەڕین و جەژنی نەورۆزی لێکردووه‌.

هه‌روه‌ك هاتووه‌، "کۆسرەت رەسوڵ باسی لە رۆڵی هێرۆخان وەک ژنێکی پێشمەرگەو تێکۆشەرو قارەمان کردووه‌، کە لە خەباتی شاخ و شار رۆڵێکی بەرچاوی هەبوەو هەمیشە هاوکارو پشتیوانێکی بەهێزی مام جەلال و پێشمەرگەکانی شۆڕشی نوێ بووە".

ماوەیەکی زۆرە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، بەهۆکاری خراپی بارودۆخی تەندروستییەوە دوور کەوتوه‌تەوە لە گۆڕەپانی سیاسی و وێنه‌ی بڵاونه‌ده‌كرایه‌وه‌.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×