ئەمڕۆ هەینی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشكرای كرد كە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان سێ ئەندامی گروپێكی شاخەوانی لەلایەن هێزەكانی ئێرانەوە ڕفێنراون.
ئاوێنە: ڕاگەیاندراوەكەی رێكخراوی هەنگاودا هاتووە، سێ ئەندامی گرووپی شاخەوانی "هاوڕێیان" لە شاری مەهاباد بە ناوەکانی ئەسکەندەر بەردەرێز، شەهرام عەلیخانی و خەلیل ئەمینی لەلایەن هێزەكانی ئێرانەوە ڕفێندراون.
ئەوەش خراوەتە ڕوو كە ڕۆژی سێشەممەی رابردوو، ئەسکەندەر بەردەڕێز، شەهرام عەلی خانی و خەلیل ئەمینی، ئەندامانی گرووپی شاخەوانی "هاوڕێیان" لە مەهاباد لەلایەن هێزەکانی حکوومەتی ئێرانەوە ڕفێندراون.
ئەسکەندەر بەردەڕێز پێشتر بە تۆمەتی "چالاکی سیاسی" سزای چوار ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.