شێخ حسێن حەمە ساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە ڕایگەیاند "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ تەرمێکی دیکە دۆزراوەتەوە لە ڕووداوی یەختە نوقومبووەکەی ڕۆژی سێشمەی هەفتەی ڕابروو".
ئاوێنە: شێخ حسێن حەمە ساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە گوتی "خنکاوەکە لە ڕەگەزی نێرە و تەواوی ڕزگار بووەکان گواستراونەوەتەوە بۆ کەمپی (ئەمگدەلێزا)" ڕاشیگەیاند "گەڕان بەدوای بێسەرو شوێنبووەکاندا بەردەوامە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەگەڵ کاپتنی یەختەکە دەستیپێکردووە و بەدواداچوونەکان بەردەوامییان هەیە".
بە دۆزینەوەی ئەم تەرمەش، ژمارەی تەرمەکان گەیشتە ٢٣ تەرم کە ١٢ پیاو و ٦ ئافرەت و ٣ منداڵی کوڕ و ٢ منداڵی کچ و ١٢ ڕزگار بوون، کە تەواوی ڕزگار بووەکان باری تەندروستییان جێگیرە و گواستراونەتەوە بۆ کەمپی سەرپەرشتی.
شەوی 25ی مانگی رابردوو، کاتژمێر دوو یەختێک بە زیاتر لە 70 کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی ئێڤیای یونان ژێر ئاو کەوت کە لە کەناراوەکانی ئەزمیرەوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتبوو، کۆچبەرانی ئەفغانستان، ئێران و میسریش لە نێویەختەکەدا بوون.
بە پێی وتەی وتەبێژی پۆلیس کەناراوەکانی یونان کۆچبەرەکانی ناو یەختەکە بەزیاتر لە ٧٠ کۆچبەر مەزندە دەکرێت.