هیوا ناسیح
بیره‌وه‌رییه‌کانی د. سالار باسیره به ناونیشانی (ژیانی من له نێوان بهردارشی نیشتمان و تاراوگه‌دا)م خوێنده‌وه، که ئه‌مساڵ له باشوری کوردستان و به قه‌باره‌ی مامناوه‌ندی و ٢٠٠ لاپه‌ڕه‌ییدا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
ناوبراو له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی پێشوودا له شاری سلێمانی له دایکبووه، قۆناغی مناڵی و هه‌رزه‌کاری و سه‌ره‌تای گه‌نجی له‌و شاره به‌سه‌ر بردوه. ئه‌وه‌ی چیرۆکی ژیانی ئه‌م که‌سایه‌تییه له زۆری تر جیا ده‌کاته‌وه، ئه‌وه‌یه که خێزانی ئه‌مان چونکه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه هاتونه‌ته باشور و وڵاتنامهی عێراقییان نییه، هه‌ر له سه‌ره‌تای لاوییه‌وه کێشه‌ی نه‌بوونی وڵاتینامه‌ی فه‌رمی عێراقی یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت.
له سه‌ره‌تای کتێبه‌که‌دا مێژووی شاری سلێمانی باس ده‌کات، که جێگای بایه‌خه، بۆ نمونه جێگای سه‌رنجه ناوبراو به پشتبه‌ستن به کتێبی (سلێمانی شاره گه‌شاوه‌که‌م) که هی جه‌مال بابانه نوسیویه‌تی( ئێبراهیم پاشای بابان که له ساڵی ١٧٨٤ شاری سلێمانی ته‌واوکرد دانیشتوانه‌که‌ی ئه‌و کاته‌ی ٢٠٠ ماڵێک بووه. له‌وه ٣٠ ماڵی جوله‌که بووه) ل ١٣. واته ئه‌و کاته رێژه‌ی باوه‌ڕدارانی جوله‌که ١٥٪ بووه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و شاره‌ی که ده‌شێ میلیۆنێک دانیشتوانی بێت، که‌چی ١٥ جوله‌که‌ی تێدا نه‌مابێت و نه‌ژی! ئه‌وه‌ی مابێته‌وه ته‌نها ناوی گه‌ڕه‌کێکه به ناوی جوله‌کان!
هه‌ر له سه‌ره‌تای لاوییه‌وه ناوبراو کاروکه‌سابه‌ت و خوێندن پێکه‌وه گرێ ده‌دات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مان گوایا ئێرانین (ته‌به‌عییه‌ی ئێرانی) به‌م بیانوه‌وه لێپرسراوانی به‌عس دێن و سه‌رانه‌یان لێ وه‌رده‌گرن تا به‌گرتنیان نه‌ده‌ن. ئیتر ئه‌م ترسه‌ی له دواڕۆژ و دانه‌مه‌زراندن له فه‌رمانگه‌ی حکومی، گه‌ر خوێندنیش ته‌واو بکات، توشی نائومێدی ده‌کات، به‌م هۆیه‌وه ناچار ساڵی ١٩٧٦ و به ته‌مه‌نی ٢٠ ساڵی سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێت و خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌ڵمانیا، که ئه‌وکات ژماره‌ی کوردان به گشتی و هی باشور به‌تایبه‌تی له ئه‌وروپا زۆر که‌م بووه. ئیتر وه‌ک هه‌ر که‌سێکی تر په‌ڕاگه‌نده و هه‌ڵکه‌ندراو له وڵاتی خۆی، له وڵاتی ئه‌ڵمانیادا له نێو که‌لتورێکی زۆر جیاواز له خۆمان ده‌ست ده‌کات به زمان فێربوون و کارکردن، سه‌ره‌تا کاری سه‌خت و تاقه‌تپڕوکێن ده‌کات. مردن، کوشتن و خۆکوشتنی یه‌کبه‌دوای یه‌کی پێنج که‌سوکاری پله‌یه‌کی خێزانه‌که‌یان
له دووره وڵاتیدا زه‌برگه‌لێکی توند له ڕه‌وتی ژیانی ده‌ده‌ن، که مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و خۆی له‌به‌ردا گرتبێت. هه‌موو ئه‌مانه وا ده‌که‌ن له ل١٨ دا بنوسێت: ئه‌گه‌ر بڕیار له ده‌ستی خۆمدا بوایه له دایکبوونم ئه‌دایه‌وه دواوه، بێ ویستی خۆم هاتووم و بێ ویستی خۆشم ئه‌ڕۆم و دوچاری ململانێی ژیان ئه‌کرێمه‌وه!
دواترهه‌ر کۆڵ نادات و له خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت تا له زانکۆی ماربورگ به‌کالوریۆس و ماسته‌ر له بواری زانستی سیاسی و کۆمه‌ڵناسی و گه‌یاندن بڕوانامه وه‌رده‌گرێت. پاشتریش ساڵی ٢٠٠٣ له زانکۆی قورپهرتاڵ بڕوانامه‌ی دکتۆرای له بواری زانستی سیاسیی‌دا وه‌رگرتوه. تێزی دکتۆراکه‌ی بریتی بوو له (سیسته‌می سیاسی به‌عس له عێراق، هۆکاره‌کانی سه‌قامگیری و داڕمانی سیسته‌مه‌که).
چه‌ند ساڵێک دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه باشوری کوردستان و له زانکۆی سلێمانی له هه‌ردوو کۆلیژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کان و کۆلیژی زانسته سیاسییه‌کان ده‌بێته مامۆستا و پێنج ساڵیش وه‌ک جێگری ڕاگری کۆلیژی زانسته سیاسییه‌کانی ئێواران کار ده‌کات. ئیتر له‌وێوه ڕاده‌ی گه‌نده‌ڵی و بڕوانامه‌ی ساخته و فڕوفێڵی نێو ئه‌و دامه‌زراوه زانستییه گرنگه‌دا وه‌ک نمونه‌یه‌ک بۆ ته‌واوی ده‌زگا و دامه‌زراوه باڵا زانستییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، ده‌زانێت. به‌ڵام ئه‌م خاوه‌ن هه‌ڵوێستی خۆی ده‌بیت و دژی ئه‌و کاره ناپه‌سه‌ند و ناشایستانه ده‌وه‌ستێته‌وه، تا ده‌گات به‌وه‌ی پۆسته‌که‌ی لێ ده‌ستێننه‌وه. هه‌ر چه‌نده خۆی پێشتر ساڵانێکی زۆر له هه‌نده‌ران ئه‌ندام و کادری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بووه! له رێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌راندا چالاک بووه. ئه‌م ره‌وشه ناله‌باره له ملشکاندن و دووڕوویی و خراپی نێو ژیانی زانکۆ ته‌واو بێزاری ده‌که‌ن، ناسینی ئه‌و گه‌نده‌ڵی و واسته‌کاری و گه‌نده‌ڵانه‌ی ناو ده‌زگای فێرکردن و ئاستی زانستی زانکۆکان و به‌راوردکردنیان به زانکۆکانی ئه‌وروپا، که ئه‌م لێی خوێندون، ئه‌وه‌نده‌ی تر نائومێدی ده‌که‌ن. دوای چه‌ندان ساڵ خزمه‌ت و وانه وتنه‌وه، دیسان بڕیاری گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌دات و نیشتمان به‌جێ ده‌هێڵێت.
ناوبراو که له ساڵانی هه‌شتاکاندا خۆی و برایه‌کی له ئه‌ڵمانیا بوونه سه‌ربورده‌ی خۆش و ناخۆشی ئه‌وکاتی کوردانی ئه‌وێ، به‌شداریکردنیان له چه‌ندان چالاکی دژ به به‌عس به به‌ڵگه‌وه باس کردوه، یه‌کێکیان که له شاری بۆن و رێکه‌وتی ٢١ تا ٢٤ی نیسانی ١٩٨٢ رویداوه ده‌گێڕێته‌وه، که چۆن ئه‌مان چل په‌نجا که‌سێک بوونه له کوردانی ئه‌ڵمانیا و خۆپیشاندانیان دژ به به‌عس کردوه، باڵوێزی عێراقی ئه‌وکاتی سه‌ربه به‌عسیش نزیکه ١٢٠ که‌سی له عه‌ره‌بی عێراقی و فه‌له‌ستینی لوبنانی به‌رامبه‌ریان کۆکردۆته‌وه و به‌دار و چه‌قۆ و به‌رد پێکدا هه‌ڵپڕژاون و ٢٦ که‌س له هه‌ردوولا بریندار بوونه، که یه‌کێکیان دکتۆر ئه‌حمه‌دی برای ئه‌م بووه، زۆر به سه‌ختی و بریندار بووه، زه‌بر به‌ر سه‌ری که‌وتوه (وێنه‌که‌ی له‌سه‌ر به‌رگی کتێبه‌که‌یه).
له به‌شێکی تردا باس له داگیرکردنی که‌نیسه‌یه‌کی گه‌وره و مێژوویی له شاری فرانکفورت ده‌کات له لایه‌ن کورده چالاکوانه سیاسییه‌کانه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ک ناڕه‌زایه‌تییه‌ک دژ به ڕژێمی ئێران و هێرشی سوپای خومه‌ینی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، تاوه‌کو له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا ده‌نگی کورد بگات، چونکه ئه‌و کات به ده‌گمه‌ن ڕاگه‌یانه‌کانی ئه‌وروپا و جیهان باسی کوردیان ده‌کرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌شه‌که کابرایه‌کی ناحاڵی و توند و که‌له‌ڕه‌ق بووه، هه‌واڵ به پۆلیس ده‌دات، که کورده‌کان کۆنترۆڵی ئێره‌یان کردوه و ده‌یانه‌وێت بیته‌قێننه‌وه، بۆیه سه‌عاتێک ناخایه‌نێت نزیکه‌ی ٢٠ تا ٣٠ ئۆتۆمبیلی پۆلیس و ئاگرکوژێنه‌وه دێنه ده‌وروبه‌ری که‌نیسه‌که و چوارده‌وری ده‌گرن، ده‌یان په‌یامنێر و که‌ناڵی میدیای ئاماده ده‌بن له شوێنه‌که، ناچار ئه‌مان دوای چه‌ند سه‌عاتێک دێنه ده‌ره‌وه و خۆیان ڕاده‌ستی پۆلیس ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی سه‌یره لێره‌دا دوای گیرانی ئه‌مان، خوێندکارێکی هاورێیان که له کۆلیژی ئه‌ده‌بیات بووه و خه‌ڵکی هیندستان بووه، سه‌رده‌که‌وێته سه‌ر مناره (قوله)ی که‌نیسه‌که به به‌رزی ده مه‌تر بۆ پشتگیری ئه‌مان، هه‌رچه‌ند هه‌وڵی له‌گه‌ڵدا ده‌ده‌ن، داوا ده‌کات سه‌رجه‌م کورده‌کان ئازاد بکرێن و قه‌شه‌ش داوای لێبوردنیان لێ بکات ئینجا دێته خوارێ، ئه‌گه‌رنا خۆی فڕێ ده‌داته خواره‌وه و خۆی ده‌کوژێت! چونکه کورده‌کان له سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی ڕه‌وا و بۆ مافی خۆیان تێده‌کۆشن. ئیتر ئه‌م رووداوه ئه‌وه‌نده‌ی تر له میدیا ده‌نگ ده‌داته‌وه و بابه‌ته‌که گه‌وره ده‌بێت!
مرۆڤ ده‌بێت به ویژدانه‌وه بڵێت، که ئه‌وه‌ی له ساڵانی هه‌شتاکاندا د. سالار و هاورێکانی چ له نێو کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکاران و چ له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێکخراوه ئه‌نجامیان داوه نیشانه‌ی بوێری و جێگای شانازییه بۆیان،
هه‌ڵوێستێکی مه‌ردانه و کوردانه و نیشتمانپه‌روه‌رانه بووه. ئه‌گینا ئه‌مان له وڵاتی ئه‌وروپا و له هیچیان که‌م نه‌بووه، هیچ پاڵنه‌رێکی تر نه‌بووه غه‌یری دڵسوتان به خاک و خوێن و نیشتمان و نه‌ته‌وه‌که‌یاندا.
له به‌شێکی تردا لا ١٥٠ تا ١٥٤ی ته‌رخان کردوه بۆ بابه‌تێک به ناونیشانی (نه‌وشیروان مسته‌فا و هه‌وڵی ئازاردانم)، نوسه‌ر باس له‌وه ده‌کات، که نێوهرۆیهکیان ئه‌م تێل بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌کات، رێکه‌وته‌که‌ی نه‌نوسیوه، به‌ڵام پێ ده‌چێت سه‌ره‌تای دوو هه‌زاره‌کان بێت. ئه‌م پێی ده‌ڵێت که حه‌ز ده‌کات سه‌ردانی بکات له ماڵه‌که‌ی خۆی، ئیتر له‌گه‌ڵ هاورێیه‌کیدا ده‌چێت بۆ لای، کاتێک ده‌گه‌نه ئه‌وێ سه‌لاح ڕه‌شیدیش له‌وێ ده‌بێت، که ئه‌م نێوانی سارده له‌گه‌ڵیدا، نه‌وشیروان له‌گه‌ڵ ئه‌مدا سارد ده‌بێت، بێ ئه‌وه‌ی، به پێی گێرانهوهکهی خۆی، هیچ جوێن، هه‌ڕه‌شه، یان قسه‌یه‌کی ناشرینی پێ بڵێت، که چی ئه‌م دێت پێنج لاپه‌ڕه‌ی له‌سه‌ر نوسیوه و به یه‌قینه‌وه ناونیشانه‌که وا نوسیوه، که گوایه ناوبراو هه‌وڵی ئازاردانی داوه! من وه‌ک خوێنه‌رێکی کتێبه‌که و وه‌ک که‌سێکیش چه‌ند جارێک له نزیکه‌وه، کاک نه‌وشیروانم بینیوه و هه‌ندێک که‌سایه‌تی ناوبراوم ناسیوه، هه‌ست ده‌که‌م ئه‌م لێره‌دا ناهه‌قی به‌رامبه‌ر کردوه، دیاره مرۆڤ ده‌کرێت ره‌خنه له هه‌موو که‌سێک بگرێت، به‌ڵام ناکرێت، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێک له‌گه‌ڵت ساردبووه، که هه‌ق نه‌بوو وابێت، تۆ بێیت، بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک ناوبراو تاوانبار بکه‌یت، که ویستویه‌تی ئازارت بدات، پاشان خۆ ئه‌و به‌دوایدا نه‌نارد بوو، به‌ڵکو کاک دکتۆر خۆی تێلی بۆی کردوه و ویستویه‌تی سه‌ردانی بکات. نه‌وشیروان گه‌ر ویستبێتی که‌سێک ئازار بدات، ده‌یان که‌سی له‌به‌رده‌ست بووه، پێویستی به‌وه نه‌بووه له ماڵی خۆیدا ئه‌نجامی بدات. به‌ڵام خۆی مرۆڤێکی قسه له‌ڕوو و ساردبووه له‌گه‌ڵ که‌سانێکدا حه‌زی پێ نه‌کردبن. بۆیه ئه‌م بابه‌ته ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی لاوازه و خۆزگه کاک دلتۆر نه‌یده‌خسته نێو کتێبه‌که‌یه‌وه.
به گشتی ژیاننامه‌که سه‌رنجراکێشه، شایه‌نی خوێندنه‌وه‌یه، خوێنه‌ر به به‌شێکی مێژووی سلێمانی، کوردانی هه‌نده‌ران و به‌تایبه‌ت ئه‌ڵمانیا ساڵانی حه‌فتاکان و هه‌شتاکان ئاشنا ده‌کات، مرۆڤ دوای خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که به چیرۆکی تاڵی ئه‌و کوردانه ئاشنا ده‌بێت، که ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقییان نه‌بووه و به‌زۆر کۆچیان پێکراوه به‌ره‌و ئێران، که ده‌یان هه‌زار که‌س بوونه و زۆربه‌شیان له به‌غدا ژیاون.سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که چیرۆک و رووداوه‌کان ده‌ریده‌خه‌ن، که کاک دکتۆر پیاوێکی به هیممه‌ت و به ئیراده و به‌هێز بووه به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته جه‌رگبڕ و ناخۆشانه‌ی روویان تێکردوه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه هه‌ندێک له سه‌ربورده و رووداوه‌کان مێژوویان نه‌نوسراوه، مرۆڤ نازانێت که‌ی روویانداوه، جگه له‌مه‌ش له کتێبه‌که‌دا ده‌یان وێنه بڵاوکراونه‌ته‌وه، که بڕێکیان بایه‌خی مێژوویی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێک له وێنه ڕه‌شوسپییه‌کان ڕوون نین.