ئا: ئاوێنە
گۆڕانكارییه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و حیزبه قوڵتر ده‌كاته‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له‌كادرانی ئه‌و حزبه گروپی ناڕه‌زایی‌و فشار دروستده‌كه‌ن.
له‌چوارچێوه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌وه ئه‌نجامدراوه، ژماره‌یه‌ك له‌كادرو به‌رپرسی به‌شه‌كان‌و جێگرانی مه‌ڵبه‌نده‌كه دورخراونه‌ته‌وه‌و كه‌سانی دیكه له‌جێگایان دانراون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاوێنه كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێره‌وه ده‌ستیكه‌وتون، د. مه‌جید حه‌مه ئه‌مین، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری یه‌كێتی كه له‌سه‌ر كوتله‌ی ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ئه‌ژمار ده‌كرێت، له‌ژێر ناوی "ڕێكخستنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ند" چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی ئه‌نجامداوه‌و ژماریه‌ك له‌به‌رپرس‌و كادیرانی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی دورخستۆته‌وه‌و كه‌سانی نزیك له‌خۆیی‌و ته‌كه‌توله‌كه‌ی له‌شوێنیان داناوه.
گۆڕاكارییه‌كانی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری یه‌كێتی، ناڕه‌زایی له‌لای به‌شێك له‌و به‌رپرس‌و كادیرانه دروستكردووه كه دورخراونه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه گروپی فشاریان دروستكردوه‌و دژی گۆڕانكارییه‌كانن.
كادره ناڕازییه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری یه‌كێتی پێیانوایه گۆڕاكاریییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماو به‌رژه‌وه‌ندی كوتله‌ی د. مه‌جید حه‌مه ئه‌مین لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند ئه‌نجامدراون نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌رج‌و ڕێنماییه‌كانی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتی.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاوێنه ده‌ڵێت، "دوای ئەوەی رێنماییەکان مه‌كته‌بی ڕێكخستن فەرامۆشکرا، رێنمایی تەکەتول شوێنی گرتەوە، دەنگی ناڕەزایی لەمەڵبەندەکە دروستبو، لەئەنجامی ئەم بریارە ناحزبیەی کەمایەی زیان دەبێ بۆ رێکخستنەکان کە لەئەنجامدا ده‌بێته هۆی لاوازبونی زیاتری یه‌كێتی له‌هه‌ولێر".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه "هەڤاڵانی ناڕازیی هۆکاری نارەزاییەکه‌یان لەوەوه سەرچاوە دەگرێ کە رێنمایەکان پێشێلكراوه، به‌جۆرێك هەردو جێگری مه‌ڵبه‌ند كه له‌لایه‌ن لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌وه دانراون هیچیان مافی ئه‌وه‌یان نییه خۆیان کاندید بکەن بۆ ئه‌و پۆسته، چونکە كه‌سێك کە ئێستا کراوە بەجێگر هەم ئاستی خوێندەواری لەئاستێکی نزمدایە، هەم خەڵکی دیبگەیە سەر بەقەزای مه‌خمور، لەکاتێكدا ئەو لەسنوری مەڵبەندی مه‌خمورە بەگویرەی رێنمایەکان دەبوو بچێتەوە مەڵبەندی مه‌خمور".
هەروەها كه‌سێكی تر کە ناوه‌كه‌ی له‌لای ئاوێنه پارێزراوه، کراوە بەجێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند جیا لەوه‌ی له‌سه‌ر میلاکی مەڵبەند نەبو، هیچ پلەیه‌کی لەئەنجومەنی مەڵبەند نەبوه، هەروەها پێشتر لەهەڵبژاردنی مەکتەبی رێکخراوەکان بەشدار بووەو ده‌رنه‌چووه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بەرپرسی بەشی رێکخستن پێشتر لەلیستی دکتۆر بەرهەم ساڵح بووه لەهەولێر، کەسی یەکەم بووه، لەکاتێکدا لەرێنمایی مەکتەب ریکخستندا هاتووە، نابێ کەسێک بەشدار بێ لەماوەی رابردودا دژی یەکێتی کاری کردبی.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاوێنه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "كه‌سێك كراوه به‌به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندن كه هەر فۆرمیشی پر نەکردۆتەوە بەڵکو هیچ پلەکی نەبووە لەئەنجومەنی مەڵبەند کە نەدەبو بکرێت بەبەپرسی بەش، هەروەها بۆ لیژنەی یاسایی بەهەمانشێوە وەک بریاریانداوە کەسێک دیاری بکەن هەر فۆرمی پرنەکردۆتەوە هەروەها پێشتریش پلەی حزبی نەبووە".