ئا: ئاراس
ئاراس شێخ جەنگی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لهبارهی بڕیارهكانی ئهمڕۆی ئهنجومهنی سهركردایهتی حیزبهكهیهوه دهڵێت، "سەرکردایەتی ناتوانێت بڕیارەکانی کۆنگرە بگۆڕێت، بەڵام ئەگەر من ئەمڕۆ لەکۆبونەوەی سەرکردایەتی بەشداربومایە داوام لەبافڵ تاڵەبانی دەکرد لەگەڵ پارتی یەکبگرنەوەو ببن بەیەک حیزب، ئەوە باشترین خزمەتە کە یەکێتی ئێستا بیکات."
یەکشەممە ٢٨ی ئاب، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوەوەو لەکۆبونەوەکەدا بەکۆی دەنگی ئەندامان، سیستمی هاوسەرۆکی هەڵوەشێنرایەوەو بافڵ تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا.
ئاراس شێخ جەنگی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی ناساندنی بافڵ تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتی لەلایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتییەوە بهڕوداوی راگەیاندووه، "پیرۆزباییان لێدەکەم، سیستمی هاوسەرۆکی دەمێکە هەڵوەشێندراوەتەوە، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ رویدا پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی بو، چونکە سەرکردایەتی ناتوانێت بڕیارەکانی کۆنگرە بگۆڕێت، بەڵام زۆرجار لەناو حیزبە کوردییەکاندا زۆر شت دەکرێت پێچەوانەی پەیڕەوە."
ئاراس شێخ جەنگی کە ئێستا لەدەرەوەی وڵات دەژی، ڕاشیگهیاندووه، "ئەگەر ئاگاداری منیان کردبایە دەگەڕامەوەو بەشداری کۆبونەوەکەی ئەمڕۆم دەکرد، "یەک شتم پێ دەگوتن، مادام بەنیازن ئەو گۆڕانکارییانە بکەن، یەک شتی دیکەش بکەن، پارتی کۆنگرەی لەپێشە، بڕیارێک لەم کۆبونەوەیە دەربکەنو بیکەنە ناو پەیڕەوو بەزوترینكات لەگەڵ پارتی یەکبگرنەوەو ببنەوە بەیەک حیزب، چونکە ئێستا هیچ جیاوازییەک لەنێوان یەکێتیو پارتی نەماوە، ئەو بڕیارە هەم لەخزمەتی خەڵکە هەم لەخزمەتی گەلی کوردستانە، ئەوە باشترین خزمەتە کە ئێستا یەکێتی بیکات."
لەبارەی سیستمی هاوسەرۆکی، ئاراس شێخ جەنگی دهڵێت، "من هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ ئەو سیستمە نەبومو دەنگم پێنەدا، قوباد تاڵەبانی شاهیدی ئەوەیە لەماڵی ئەو دانیشتبوین وتم، ئەوە کارێکی خراپەو مەیکەن، دەرئەنجامەکەشم پێگوتون کە ئەگەر بیکەن لەکۆتایی هەردوکیان لەیەکتر بەردەبنو مافیاگەری دروستدەبێت."
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی "گلەیی لەبافڵ تاڵەبانیو لاهور شێخ جەنگی" هەیەو ئاماژه بۆ ئهوه دهكات، "من لەگەڵ لاهور نیمو پەیوەندیم بەلاهورەوە نییە، من خاوەنی رای خۆممو کاتی خۆی لەکۆبونەوەی سەرکردایەتیش رای خۆم لەسەر هەردوکیانو لەسەر بارودۆخی یەکێتی هەبووە، من گلەییم لەهەردوکیان هەیە."
لهڕاگهیهندراوی كۆبونهوهی ئهمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیدا هاتووه، "ئەنجومەنی سەرکردایەتی دوای گفتوگۆ سەرجەم راسپاردەکانی دیداری یەکێتی پەسەندکردو ئۆرگانو دامەزراوەکانی یەکێتی راسپارد ھەریەکەو لەلایەن خۆیەوە جێبەجێیان بکات."
ئهوهش هاتووه، "تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە تایبەت بو بەھەمواری پەیڕەوی ناوخۆ بەگوێرەی ھەلومەرجی نوێی ژیانی حزبایەتی یەکێتی. لیژنەی پەیڕەو سەرجەم ئەو گۆڕانکارییانەی خستەبەردەم ئەنجومەنی سەرکردایەتی کە بۆ گەشەکردنی ژیانی حزبایەتی یەکێتی پێویستن دوای گفتوگۆی تێروتەسەلی ھەڤاڵانە پەیڕەوە نوێکە پەسەندکرا."
لهبهشێكی دیكهی ڕاگهیهندراوهكهدا ئهوهخراوهتهڕو كه "بەگوێرەی پەیڕەوی نوێ کە سیستمی ھاوسەرۆکی نەھێشت، بۆ تەئکیدکردنەوەی ئاساییو نەریتی حزبایەتی ھەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی خۆی کاندیدکرد بۆ ئەرکی سەرۆکایەتی یەکێتیو ئەنجومەنی سەرکردایەتیش ھەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی بەسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەڵبژارد."