ئا: ئاوێنە
کوردێکی ڕۆژهەڵات بەناوی زانیار مەتاپور لەئۆسلۆی پایتەختی نەرویج تەقە لەدو یانەی شەوانەی هاوڕەگەزخوازان دەکاتو لەئەنجامدا ٢ کەس دەکوژێو ٢١ کەسیش بریندار دەکات، کە ١٠ کەسیان باری تەندروستیان ناجیگیرە.
نیوەشەوی هەینی لەسەر شەممە ٢٥ی حوزەیران، لەشاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، زانیار مەتاپوری تەمەن ٤٢ ساڵ، کاتژمێر ١ی شەو بەچەکەوە دەچێتە سەر دو یانەی شەوانەی پێر لهیۆرنێتو لەندەن لەئۆسلۆ، کە تایبەتن بەهاوڕەگەزخواز، پاش ئەوەی دەستڕێژی گولەیان بەناودا دەکاتو دو کەسیان لێدەکوژێو ٢١ کەسیشیان بریندار دەکات، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت.
سەرۆک وەزیرانی نەرویج ئەم هێرشەی بە"کارێکی بێ بەزەییانەو هەژێنەر" ناوبردوەو وەزیری ڕۆشنبیریو یەکسانی جێندەری کە خۆی هاوڕەگەزبازە، دەڵێت "لەڕەدەبەدەر دڵتەنگم بەتەقەکردن لەهاوڕێکانم".
پۆلیسی نەرویج روداوەکە بەکارێکی "تیرۆریستی" ناودەباتو رایگەیاندوە "لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکە دەستیپێکردوە".
راشیگەیاندوە "تۆمەتبارەکە مێژووییەکی دورو درێژی لەتوندوتیژیو هەڕەشەدا هەیەو پێشتریش بەتۆمەتی هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر سزا دراوەو ئەندامی تۆڕێکی توندڕەوی ئیسلامییە لەنەرویجو هاوسۆزی داعش بوە، هاوکات هەندێک گرفتی دەرونیشی هەبوە".
زانیار کە کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، لەهەرزەکاریدا لەگەڵ خێزانەکەی وەک پەنابەرێک رویان کردوەتە نەرویجو بوە بەهاوڵاتییەکی نەرویجیو لە شاری ئۆسلۆ دەژیو لەساڵی ٢٠١٣ەوە یارمەتی کەمئەندامی وەردەگرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی میدیاکانی نەرویج بڵاویانکردوەتەوە لەساڵی ٢٠١٥ەوە لای پۆلیس ناسراوەو لەچەندین کەیسی توندوتیژیو چەقۆکێشیو بەکارهێنانی مادەی کۆکایینەوە گلاوەو چەند جارێکیش بۆ ماوەی جیاجیا زیندانی کراوەو ئەم تەقەکردنەشی بەکردەوەیەکی "تیرۆریستی ئیسلامی" توندڕەو دەزانرێت.
هەرچەندە تا ئێستا پۆلیس سەبارەت بەهۆکارو پاڵنەرەکانی بۆ ئەم کردەوەیە پرسیاری لەتۆمەتبار نەکردوە، وەک پارێزەرەکەی دەڵێت.
پارێزەرەکەی بەکەناڵی NTBی نەرویجی ڕاگەیاندوە کە پێشبینی دەکات دۆخی دەرونیو تەندروستی ئەو پیاوە تەمەن ٤٢ ساڵە لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا هەڵبسەنگێندرێتو دەڵێت "زانیار پێشتر بەو تۆمەتانە سزا دراوە کە پێیاندەڵێن بابەتی بچوک".
زانیار مەتاپور لەساڵی 1999 یەکەم سزای خۆی وەرگرتوە، کە لەدادگای شاری ئۆسلۆ سزای دە مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا بەهۆی ئەوەی دەستی هەبووە لەچەقۆکێشان لەیانەیەکی شەوانەدا، لەو کاتەدا زانیار خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی بوەو لەبەر کەمی تەمەنی تەنها 30 ڕۆژ زیندانی کراوە.
مەتاپور لەساڵی ٢٠١٩ بەتۆمەتی هەوڵی کوشتنو هەڵگرتنی چەکی ئاگرین بەنایاساییو هەڵگرتنی چەقۆ لەشوێنێکی گشتی دەستگیرکراوە، بەڵام دواتر ئازاد کراوە، لەساڵی ٢٠٢٠یش بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ غەرامە کراوە.
پۆلیس ئاماژە بەوە دەکات کە گریمانەی ئەوە دەکات ئەم کردەوەیە "تاوانێکی ڕق" بێت بەرامبەر هاوڕەگەزخوازان، چونکە یەکێک لەو دو مەیخانەیەی لەناوەڕاستی ئۆسلۆدا تەقەی لێکردون، یانەیەکی شەوانەی ناوداری هاوڕەگەزخوازانە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە چەند رۆژێکە ئۆسلۆو شارەکانی دیکەی نەرویج بەئاڵای پەڵکەزێڕینەی هاوڕەگەزخوازان رازێنراونەتەوەو وا بڕیار بو رۆژی شەممە ٢٥ی حوزەیران ئاهەنگو فیستیڤاڵی ساڵانەی (Pride)ی تایبەت بەهاوڕەگەزخوازان دەستپێبکات، بەڵام بەهۆی ئەم روداوەوە سازکردنی فیستیڤاڵەکە هەڵوەشایەوەو زانیار شایی لێکردن بەشین.
زانیار لەکاتی دەستگیرکردنیدا لەلایەن پۆلیسەوە