دەستگرتنی یەکێتی بەسەر بارەگایەکی پارتی لەسەرەتای شەڕی ناوخۆدا - فۆتۆ: فایەق حەمەساڵح
ئا: ئاوێنە
رۆژی یەکشەممە 1ی مایس، 28 ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆی پارتی‌و یەکێتی-دا تێده‌په‌ڕێ، شەڕێک کە هه‌زاران كوژراو‌و بریندار‌ی لێکەوتەوەو خەم ئازاری بۆ هەزاران دایک‌و باوکی جەرگ سوتاوو بێوەژن‌و منداڵی هەتیوکەوتو بەجێهێشت‌و سەرەنجامیش میرەکانی جەنگ بەدەم نوکتەو پێکەنینەوە دەستیان کردە ملی یەک‌و ئاشت بونەوە.
ئێره ئه‌و ریزه دوكانه‌یه، كه له‌به‌هاری 1994دا یه‌كه‌م پریشكی ئاگری شه‌ڕی ناوخۆی له‌سه‌ر هه‌ڵگیرسا، دوای تێپه‌ڕینی ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ش، هێشتا ناڵه‌یه‌كی نادیار له‌م شوێنه‌وه دێت كه خه‌ڵكی قه‌ڵادزێ به‌ڕیزه دوكانه "شومه‌كه" ناوی ده‌به‌ن، ناڵه‌یه‌ك كه له‌نوزه‌ی مرۆڤێك ده‌چێ له‌واده‌ی گیان كێشاندا، مام عه‌لی مردووشۆر كه له‌هه‌موو كه‌سێك باشتر ده‌زانێت ئه‌و رۆژه‌ی ناوه‌ڕاستی به‌هار چ كاره‌ساتێك له‌م شاره‌دا روویدا، زۆر باش له‌سه‌رچاوه‌ی ئه‌م نوزه‌یه تێده‌گات كه وه‌ك تارماییه‌كی ترسناك به‌سه‌ر سه‌رمانه‌وه دێت‌و ده‌چێت: تارمایی شه‌ڕی ناوخۆ.
مام عه‌لی كه توانای ده‌بڕین‌و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و دیمه‌نه خه‌مهێنه‌رانه‌ی ئه‌و رۆژه‌ی نییه كه له‌كۆتایی ئه‌م ریزه دوكانه‌دا بوو كاتێك له‌ناكاو ته‌ق‌و تۆق ده‌ستیپێكرد‌و خه‌ڵكی به‌دڵه‌ڕاوێكه‌وه به‌یه‌كتریان ده‌ووت فڵان‌و فیسار كوژراوه، ئیتر خێرا دوكان‌و بازاڕ داخرا‌و شار به‌ته‌واوی چۆڵ بوو.
مام عه‌لی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له‌بیره كه ئه‌و گوللانه‌ی ئه‌وڕۆژه له1ی مایسی 1994دا، له‌نێوان چه‌كداره‌كانی یه‌كێتی‌و پارتیدا له‌سه‌ر ئه‌م ریزه دوكانه ته‌قێنران، شه‌ڕێكی خوێناوییان له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا هه‌ڵگیرساند.
مام عه‌لی كه ته‌رمی هه‌موو ئه‌وانه‌ی شتووه كه له‌و رۆژه ناخۆشه‌دا لەقەڵادزێ لەسەر ئەم ریزە دوکانە كوژران، نایه‌وێ ئه‌و رۆژه خه‌مناكه‌ی بیر بێته‌وه، كاتێك "ئاوێنە" سه‌باره‌ت به‌و ئێواره خه‌مناكه‌لێیپرسی كه چووه سه‌ر ته‌رمه خوێناوییه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه، چاو ئه‌نێته سه‌ر یه‌ك‌و ده‌ستی پاڕانه‌وه به‌ره‌و ئاسمان به‌رز کردەوەو وتی "بەخودای هەرچییەک بڵێم بێسوودەو دڵتەنگرتم دەکات، لەبەرئەوە هیچ ناڵێم! خوا تۆڵەی هەمو ئەوانە بسەنێت کە لەسەر هیچ بەکوشت دران".
مام عەلی هەر ئەوەندە دەزانێ کە له‌و ڕۆژه‌وه به‌دواوە، ئیتر بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ كوردستان پڕ كرا له‌شه‌ڕ‌و له‌نه‌هامه‌تی‌و ماڵوێرانی‌و خوێنڕژان، چه‌كداره‌كان دڵڕه‌قانه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر یه‌ك‌و هیچ نرخێكیان بۆ رۆحی یه‌كتر دانه‌نا‌و تا توانیان له‌م شار‌و له‌و گردو كه‌پك‌و دۆڵانه‌دا كوشت‌و كوشتاریان له‌یه‌ك كرد، تەنانەت ئه‌وان سڵیان له‌هێنانی ده‌بابه‌ی ئه‌م وڵات یان سوپای ئه‌و وڵات بۆ سه‌ر یه‌كتر نه‌كرده‌وه.
هه‌رچه‌نده شه‌ڕی ناوخۆ له‌سه‌ر ریزه دوكانێك له‌شارۆچكه‌یه‌كی دووره‌ده‌ستی ئه‌م كوردستانه هه‌ڵگیرسا، به‌ڵام سه‌ره‌نجام به‌دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات‌و هه‌موو دوكان‌و بازاڕ‌و مۆڵه‌كانی كوردستان له‌به‌ینی میره‌كانی شه‌ڕدا كۆتایی هات، ئنجا ئه‌و میرانه‌ی كه به‌رپرس بون له‌ئازارو نه‌هامه‌تی هه‌زاران كه‌س، هاتن‌و "داوای لێبوردنیان له‌قوربانییه‌كان كرد"! به‌ڵام چ لێبوردنێك ده‌توانێ ئه‌و هه‌موو ئێش‌و ئازار‌و ئه‌و هه‌موو خوێن‌و فرمێسكه بسڕێته‌وه كه له‌و چوار ساڵه‌ی مێژووی کوردستان ده‌چۆڕێ؟!
مام عه‌لی مردووشۆر كه رۆژگار به‌ره‌و ته‌مه‌نی پیریی ده‌یبا‌و ئێستا هه‌لومه‌رجێكی هه‌ستیار باڵی به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا كێشاوه، وه‌ك هه‌موو هاوڵاتییه‌كی ئه‌م هه‌رێمه نایه‌وێ جارێكی‌تر كوردستان 1ی مایسێكی دیكه‌ی كاره‌ساتباری وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌هاری 1994 به‌خۆیه‌وه ببینێت، ناشیه‌وێ ئه‌و ساته‌وه‌خته ناخۆشانه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی بیركه‌وێته‌وه، كه هێشتا وه‌ك تارماییه‌ك به‌سه‌ر كوردستانه‌وه‌یه.
پێده‌چێت زۆرێك له‌میره‌كانی جه‌نگ‌و به‌رپرسه‌كانی كوردستانیش، وه‌ك مام عه‌لی مردووشۆر نه‌یانه‌وێ ئه‌م ئه‌زمونه تاڵه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیان بیركه‌وێته‌وه كه خوێنڕژان‌و ماڵوێرانی‌و ده‌ربه‌ده‌ری هه‌زاران هاوڵاتی لێكه‌وته‌وه‌و پرۆسه‌ی گه‌شه‌ی سیاسی‌و ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ساڵانێكی زۆر له‌كوردستان دواخست.
ترسان‌و فه‌رامۆشكردنی ئه‌م یاده مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌خۆده‌گرێت، مه‌ترسییه‌ك كه وه‌ك تارماییه‌ك هه‌میشه به‌سه‌ر سه‌رمانه‌وه‌یه، یادکردنه‌وه‌ی په‌یامێكه بۆ ئەوەی لەهیچ هەلومەرجێکدا جارێکی‌تر دوبارە نەبێتەوە.
گردی حوسنی، ئەو شوێنەی کوشتاری سەرەتای شەڕی ناوخۆی تیا کرا