ئا: كاوە ڕەش
ڕۆژنامەی تێلگرافی بەریتانی ئاشكرایكردووە، كەژمارەیەك پارلەمانتاری پارتی كاری بەریتانیی بڕی ٤٠٠هەزار پاوەندیان وەك بەخشی لەنەوتی كوردستان دەست كەوتووە.
ڕۆژنامەكە دەڵێ, بەپێی بەڵگەنامە دەست كەوتوەكان، تەنانەت یەكێك لەپارلەمانتارەكان بەناوی (گاری كێنت) لەساڵی ٢٠١٥وە تا ساڵی ڕابردوو موچەی ٥٧ هەزار پاوەندی هەبووە لەژمارەیەك كۆمپانیای نەوتی هەرێم لەنێویاندا كۆمپانیای كاری سەربە بنەماڵەی بارزانی.
بەپێی راپۆرتەکان، گروپی کۆمپانیاكانی كار، كەتایبەتە بەبواری پیشەسازی نەوت و غازی کوردستان، پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەكاربەدەستانی هەرێمەوە هەیە، هەروەها میدیاکانی ناوخۆش دەڵێن، کە باز کەریم، سەرۆکی کۆمپانیاکە و سەرۆکی جێبەجێکار، ڕاوێژکارێکی باوەڕپێکراوی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانە.
ڕۆژنامەی تێلگراف” دەڵێ، پەیوەندی ئەو گروپەی پارلەمانتارانی بەریتانیا، لەگەڵ دەسەڵتدارانی هەرێم لەكاتێكدایە، كە ساڵی ڕابردوو ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندوە، دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان، دەستیان هەبووە لەتوندوتیژیی دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانان و خۆپیشاندەران و، پێشەلی مافی ئازادی ڕادەربڕینیان كردوە و لەوانەش، بەدەستگیركردن، یاخود بێ سەروشوێن كردنی دەنگە نەیارەكانی دەسەڵات.
ئەلیستەیر گراهام، سەرۆکی پێشووی لیژنەی هەڵسەنگاندن گشتی ژیاری، لەلایەن ڕۆژنامەكەوە پرسیاری ئەوەی لێكراوە، ئایا گونجاوە بۆ کۆمپانیا بیانیەکان، بەپێدانی مووچە بەئەندام پەرلەمان "زۆر نامۆیە"
گراهام بە تێلگرافی گوتوە: "ئەمە کارێکی زۆر نامۆیە، بۆیە دەبێ ئەو پرسیارەش ئاڕاستەی پەرلەمانتاران، یان حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بكرێت؟
بەگوتەی ئەلیستەریر گراهام، ئەوە وەرگرتنی پارەیە لەدەرگای پشتەوە، بەناوی لۆبیی كردنەوە، من وەك خۆم بەتوندی دژی ئەم جۆرە سەودایەم، چونکە هیچ لێپرسینەوەو بەدواداچونی تێدانیە.
گاری کێنت، پارلەمانتاری پارتی كاری بەریتانی، كەلەلایەن کۆمپانیا نزیكەكانی بەرهەم هێنانی نەوتی و کوردستانەوە پارەی پێدراوە، دەڵێ،خۆیی و چەند پەرلەمانتارێكی دیكە، كاریانكردوە بۆ بەرەو پێشبردن و بەرزکردنەوەی بەرژەوەندیی هەرێم ،لەپەرلەمانی بەریتانیا.
گاری كێنت، كەخۆی سەرۆكی گروپێكە، لەهەموو پارلەمانتارانی حیزبەكانە لەپارلەمان، كەبۆ هەرێم و عێڕاق، پێك هاتووە، وە یاریدەدەرەكەشی ماری گلیندۆن، دەڵێ، هێشتا بەردەوامن وكار لەگەڵ هەرێم دەكەن, لەپارلەمانی بەریتانیا، بەڵام ئێستا بەشێوەیەكی خۆبەخشانە.
ئەو ئاماژەی بەوەداوە، کەگروپەكەی یارمەتی دەربووە بۆ دیاریکردنی ڕاپۆرتی کۆمیتە و قسەکانی پەرلەمانتاران، لەناو پارلەمانداو هەروەها چۆنیەتی ڕێكخستنی پەیوەندی نێوان بازرگانەكان و هەردوو حکومەتی هەرێم بەریتانیا.
گاری کێنت،باس لەوەش دەكات,کەچۆن گروپەکەی لەماوەی دەساڵی ڕابردودا، گەشتی زیاتر لە 50 پەرلەمانتاری بەریتانیای ڕێكخستوە بۆ هەرێمی كوردستان.
خانمە ماری گلیندۆن، بەرگری لەکارەکانی گروپی پشتیوانی هەرێم و عێڕاقی پارلەمانتاران دەكات و دەڵێ، گروپەكەمان كاری زۆری کردووە بۆ دروستکردنی پەیوەندی دوولایەنە، لەگەڵ هاوپەیمانێکی گرنگمان لەناوچەكە، وەهەموو هاوكارییەكانیش كەوەرمان گرتوە’ لەهەرێم و كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكان، لەچوارچێوەی یاساکانی پەرلەماندا بوون.
دۆسییەی نەوتی هەرێم, لەناوخۆو دەرەوە, بەبەردەوامی بۆتە پرسێكی ئاڵۆزو ناشەفاف و قەیراناوی، بۆیەشە ناوبەناو لەڕاگەیاندنە بیانیەكانەوە، ڕاپۆرت و بەدواداچونی لەسەر دەكرێ، لەمەڕ بەكارهێنانی داهاتەكەی بۆ بەرژەوەندی شەخسی و بەرپرسانی نزیك لەدەسەڵاتدارانی دوو حیزبە فەرمانڕەواكەی هەرێمی كوردستانی عێڕاق.
بەخشینەوەی داهاتی نەوتی هەرێم، بەكەسانی بیانی، لەچەندساڵی ڕابردوودا، بۆتە باسێكی گەرمی ڕۆژنامەكانی بەریتانیا. لەماوەی ڕابردوش ئاشكراكردنی دەستكەوتنی پارەیەكی زۆر، لەلایەن پارلەمانتارێكی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، نەدیم زەهاوی، كەبەڕەچەڵەك كوردەو ئێستا وەزیری پەروەردەیە، دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، نەدیم زەهاوی، لانی كەم یەك ملیۆن و پێنج سەدهەزار پاوەندی لەنەوتی هەرێم دەست كەوتوە بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەكانی بەریتانیا.
هەروەها ئەوبەهاوڕێیەكی دێرینی ئاشتی هەورامی، وەزیری پێشوتری سامەنە سروشتیەكان ناسراوە، كەئەویش كەسی نزیك و متمانە پێكراوی سەرۆك وەزیرانی پێشوی هەرێم بووە.
لەلەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا پارلەمانی بەریتانیا، سەرقاڵی بەدواداچون و تیشكە خستنە سەر كەیسی چەندین لەپارلەمانتارەكانی بووە، كەلەووڵاتان و كۆمپانیا بیانیەكان، پارەیان وەرگرتوە، لەژێر ناوی كاری لۆبی كردنەوە، ئەمەش بۆتە جێگای نیگەرانی دەستەی سەرۆكایەتی پارلەمان، كەچۆن دەبێت پیشەی پارلەمانتاری وەك كارێكی بازرگانی لێبێت و حوكمەتە بیانیەكان دەست وەربدەنە نەخشەی سیاسەتی بەریتانیاوە، لەڕێگای گروپەكانی لۆبی كردنەوە.
لیندسی هۆیل، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمۆنز، ئاماژەیی بەوەداوە کەئەو هەموو گروپەكانی لۆبی بیانی لەپەرلەماندا ڕادەگرێت.
بەگوتەی ئەو، گروپە پەرلەمانییەگشتیەکان، لەلایەن پەرلەمانتارانەوە دانراون بۆ بەدواداچوونی ناخۆیی و بەرژەوەندیە دیاریکراوەکان، بەڵام زۆرجار ئەو گروپانە لەلایەن دەرەوە دەرماڵەو داهاتیان وەرگرتوە، كەئەمەش جێگای پرسیارو مشت و مڕە، لەبارەی ڕۆڵەکانیان لەپەرلەماندا كەدیاری كراوە.
ڕۆژنامەی تێلگراف، بۆی دەرکەوتووە کەدەیان ئەندام پەرلەمان مووچەیان لە لایەن لایەنێكی دەرەكیەوە بۆدابین کراوە، كەهەندێک، وەك ڕێكخراوە بەخشەرەكان بووە، یان بەشێكی دیكە کۆمپانیای بوون.
گاری کێنت، دەڵێ، ئێمە یارمەتی دەربوین بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان، لەسەر نەخشەی جیهان پێشان بدەین، بەوەی توانیمان بەرنامەی (تۆپ گێڕ) ڕازی بكەین، بۆ وێنەگرتنی ئاڵقەیەكی لەکوردستان، ئەوە بوو، بینەرەكانی گەیشتە ملیۆنان کەس.
بەپێی بەڵگەنامەكانی ڕۆژنامەی تێلگراف، گاری کێنت، لەئێستادا وەک بەڕێوەبەری سیاسەتی زانکۆی کوردستان لەهەولێر دەست نیشانکراوە.
ئەو زانكۆیەی كەساڵی ڕابردوو، بیل ڕامێلی، ئەندام پارلەمانی پئشووی پارتی كاری بەریتانیی و بەرپرسی پێشووتری هەردوو نوسینگەی وەزارەتی دەرەوەو پەروەردە بە سەرۆکی نوێی خۆی دیاریكرد.