ئا: ئاوێنە
پەکەکەو سەرکردەکانی، تا ئێستا هیچ لێدوان‌و بەیاننامەیەکی ناڕەزاییان بەرامبەر بەهێرشی موشەکی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر دەرنەبڕیوە، تەنانەت میدیاکانی سەر بەپەکەکەش بایەخێکی ئەوتۆیان بەم روداوە نەداوە.
هێرشی موشەکی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر، کە بۆ ماوەیەکی کاتی تیشکی راگەیاندنەکانی ئەم ناوچەیەی لەسەر جەنگی ئۆکرانیاوە گواستەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان‌و بەلای زۆربەی کوردەوە بە"دەستدرێژکاریی" دادەنرێت، لەمیدیاکانی پەکەکەدا رەنگدانەوەو کاردانەوەیەکی ئەوتۆو شایستە بەم روداوەی نەبوە، میدیاکانی پەکەکە بەجۆرێک روماڵی ئەم روداوە دەکەن کە زیاتر گەورەکردنی ئەو هەواڵانەن دەچنە خانەی دژایەتی پارتی‌و تەنانەت بەرژەوەندی ئێرانیشەوە، وەک ئەوەی "نیورک تایمز: ئیسرائیل لەھەرێمی کوردستانەوە ھێرشیکردووەتە سه‌ر ئێران"و "بزوتنەوەی نوجەبا: چەندین ساڵە تورکیا عێراق بۆردومان دەکات‌و هەڵوێست نییە"و لەزاری "سەرۆکی بزووتنەوەی نوجەباوە دەڵێت: لەبۆردومانەکەی هەولێر ئەوە پشتڕاستکراوەتەوە کە کەسانی سەر بەمۆساد کوژراون".
ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر پەکەکەو رێکخراوەکانی سەر بە پەکەکە لەم جۆرە روداوانەدا هەمیشە هەڵوێستی راشکاوانەی خۆیان هەبوەو خۆیان بەخاوەنی پرسە نیشتیمانی‌و نەتەوەییەکانی کورد زانیوە.
ئەم بۆردومانەی هەولێر کە هاوکات بو لەگەڵ سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنقەرەو پێشتریش سەردانی سەرۆکی ئيسرائئيل "ئيسحاق هیرتزوغ" بۆ ئەنقەرە، هەم جێی نارەزایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران‌و هەم جێی نیگەرانی پەکەکەش بون.
لێکنزیكبونه‌وه‌ی نێوان ئه‌نقه‌ره‌و ئورشه‌لیم دوای زیاتر لە ١٠ ساڵ له‌یه‌كتر دابڕان، به‌یه‌كێك له‌گۆڕانكارییه گه‌وره‌و گرنگه‌كانی ئێستای ناوچه‌كه داده‌نرێت، توركیا‌و ئیسرائیل دو هێزی كارا‌و گه‌وره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن كه كاریگه‌ریی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ره‌وتی روداوه‌كان هه‌یه، لێكنزیبونه‌وه‌و هاوكاری ئه‌م دو وڵاته یان دابڕان‌و لێكدوركه‌وتنه‌وه‌یان له‌یه‌كتر، لێكه‌وته‌ی له‌سه‌ر دۆخی سیاسی ناوچه‌كه (بەکوردستانیشەوە) به‌جێده‌هێڵێت.
سوپای توركیا لەساڵانی رابردودا بەهاوکاری پڕۆژه سه‌ربازییەکانی ئیسرائیل، توانیویەتی توانای هێزی ئاسمانی توركیا‌و تەکنیکی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانیەکانی بەئەندازەیەک پێشبخات کە کاریگەری لەسەر هاوکێشە سەربازیی‌و ئەمنی‌و سیاسیەکانی ناوچەکە بەگشتی‌و پەکەکە بەتایبەتی هەبوە.
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌و ئۆرشه‌لیم بۆ دۆخی ئاسایی‌و هاوکاری ئەمنی‌و سەربازیی، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر شه‌ڕی توركیا له‌دژی په‌كه‌كه‌و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری سه‌باره‌ت به‌رۆژئاوای كوردستان ده‌بێت، كه ئیسرائیل له‌سوریادا باڵاده‌سته، به‌تایبه‌تی لەهه‌نارده‌كردنی ئه‌و فڕۆكانه‌ی بۆ سیخوڕی‌و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی بەکاریدەهێنێت.
ئیسرائیل‌و توركیا پێشتر هاوكارییه‌كی زۆر نزیكی سه‌ربازی‌و ئه‌منییان له‌نێواندا هه‌بوه، ئێران لەم کاتەدا لەنزیکبونەوەیان ناڕازییەو پەکەکەش نیگەرانە، بەسەرنجدان لەوەی یه‌كه‌مین چالاكی سه‌ربازی په‌كه‌كه پێش تورکیا له‌دژی ئیسرئیل ئه‌نجامدراوه، كه له‌كاتی هێرشی سه‌ربازی ئیسرئیلدا بۆ سه‌ر بەیروتی پایتەختی لوبنان ساڵی 1982، سه‌رسه‌ختانه به‌رگرییان له‌به‌یروت‌و باشوری ئه‌و وڵاته كرد‌و چه‌ند هه‌ڤاڵێكیان لەلا‌یه‌ن هێزەکانی ئیسرائیله‌وه لێكوژرا، له‌كاتێكدا هێزه فه‌له‌ستینییه‌كان خۆڕاگرییان نه‌كردو له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی ئیسرائیل‌دا هه‌ڵاتن.
بۆیە ده‌كرێت لەدیدی ئێران‌و پەکەکەشەوە نزیكبونه‌وه‌ی ئەنقەرەو ئورشەلیم لەم کاتەدا، له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتی لێكبدرێته‌وه، کە هەرسێکیان بەنیازی جێبەجێکردنی پڕۆژەی هەناردەکردنی غازی سروشتین بۆ تورکیا‌و ئەوروپا.
پەکەکەو ئیسرائیل چوار دەیەی پڕ لەناکۆکی لەدوای خۆیانەوە بەجێدەهێڵن، په‌كه‌كه دڵنیایە لەوەی ساڵی١٩٩٩، ده‌زگای موسادی ئیسرائیلی رۆڵی هه‌ره ئه‌كتیڤی هه‌بووه له‌گه‌له‌كۆمه‌كی‌و پیلانی ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی سه‌ركرده‌یاندا، ته‌نانه‌ت له‌و خۆپیشاندانانه‌شدا كه به‌دوای ئه‌م رووداوه‌دا ئه‌وكات سازكران‌و به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئیسرائیلیان له‌ئه‌ڵمانیادا گرته‌وه، ئه‌وان له‌وه نه‌سڵه‌مینه‌وه كه له‌ناو باڵوێزخانه‌كه‌وه ته‌قه له‌خۆپیشانده‌ران بكه‌ن‌و سێ هاوڵاتی كورد بكوژن.
لەساڵانی دوای ئەو روداوەشدا "موراد قه‌ره‌یلان"ی سەرکردەی دیاری پەکەکە ئیسرائیلی به‌وه تاوانبار كرد كه ده‌ستی هه‌یه له‌ڕشتنی خوێنی رۆڵه‌كانی كورددا به‌هۆی كۆمه‌ك كردنی سه‌ربازییه‌وه به‌رژێمی توركیا، ئەو وتی "فڕۆكه‌ی سیخوڕیی هیرۆنی ئیسرائیلی رۆڵی گرنگی لەشه‌ڕ‌ی تورکیا دژ بەگەریلادا بینیوه، ئیسرائیل خوازیاری ئه‌وه‌یه لـــــه‌ڕووی ته‌كنیكی سه‌ربازییه‌وه توركـــیا به‌هێزتر بكات، چه‌ك‌و تفاق‌و ته‌كنیكێكی نوێی سه‌ربازیی ده‌دات به‌توركیا، كه سه‌ره‌نجــــام هه‌موو ئه‌وانه له‌دژی كورد به‌كـــــارده‌هێنرێن‌و رۆڵه‌ی كوردیان پێده‌كوژرێت، ئه‌م هاوكاریی كردنه‌ی ئیسرائیل به‌توركیا بۆ ئێمه مه‌سه‌له‌ی مه‌رگ‌و ژیانه. له‌سایه‌ی دۆخێكی وادا‌و ئێمه له‌م كێشمه‌كێشه خوێناوییه‌دا ناتوانین ئیسرائیل به‌بێلایه‌ن بزانین".
هاوکات پێشتریش باڵوێزی ئیسرائیل له‌ئه‌نقه‌ره راشكاوانه رایگەیاندبو کە "ئێمه توركیا به‌كورد ناگۆڕینه‌وه".
ئەم بێدەنگییەی ئێستای پەکەکە بەرامبەر بەهێرشی موشەکی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر بەبیانوی هەبونی بنکەی موسادی ئیسرائیلی، وێرای ئەوەی لەساتەوەختێکدایە کە پەکەکەو سەرکردەکانی پەیەدەش لەرۆژئاوای کوردستان لەوپەڕی ناکۆکیدان لەگەڵ پارتی‌و رەخنەی توند ئاڕاستەی سەرکردەکانی پارتی دەکەن بەهۆی نزیککەوتنەوەیان لەتورکیاو بەگومانێکی زۆرەوە لەسەردانەکانی نێچیرڤان بارزانی بۆ لای ئەردۆغان‌و کاربەدەستانی تورک دەڕوانن، لەهەمانکاتیشدا ئەوەی جێی سەرنجە چەند ساڵێکە وا دەردەکەوێ "پژاک" جموجۆڵی بەرامبەر بەکۆماری ئیسلامی راگرتوە، وەک ئەوەی جۆرێک لەرێککەوتن یاخود لێکتێگەیشتن‌و هاوکاری لەنێوان پەکەکەو کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا لەئارادا بێت.