كاندیده‌كانی‌ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق کێن؟
  2022-02-22       2347       

ئا: ئاوێنە

 

په‌رله‌مانی‌ عێراق ناوی كاندیده‌كانی‌ پۆستی سه‌رۆك كۆماری راگه‌یاند كه‌ ژماره‌یان 33 كاندیده‌.

 

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌پشتبه‌ستن به‌حوكمه‌كانی مادده‌ی (4) له‌یاسای كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكی كۆماری عێراق ژماره‌ (8)ی ساڵی (2012) ناوی پاڵێوراوانی راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی په‌رله‌مان (59) كه‌س خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندید كردوه‌و (26) كه‌سیان دوورخراونه‌ته‌وه‌ له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك له‌وانه‌: چوار كه‌سیان خۆیان پاشه‌كشه‌یان كردووه‌. (14) كه‌سیان مه‌رجی خۆكاندیدكردنیان تێدا نه‌بووه‌. (2) كه‌سیان بڕوانامه‌ی زانكۆییان نه‌بووه‌و شاره‌زایی سیاسییان نه‌بووه‌‌. (3) كه‌سیان بڕوانامه‌یان نه‌بووه‌. یه‌كێكیان یاسای لێپرسینه‌وه‌و دادوه‌ری ده‌یگرته‌وه‌و یه‌كێكیشیان مه‌رجی ته‌مه‌نی نه‌بووه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌م 33 ناوه‌ له‌كێبڕكێدان بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌:

1- فه‌یسه‌ڵ موحسن صه‌یاد ئه‌لكلابی.

2- عه‌بدول له‌تیف محه‌مه‌د جه‌مال ره‌شید شێخ محه‌مه‌د.

3- رزگار محه‌مه‌د ئه‌مین حه‌مه‌ سه‌عید ره‌مه‌زان.

4- ره‌عد خضیر دفاك صایل ئه‌لجه‌نابی.

5- خالد صدیق عه‌زیز محه‌مه‌د.

6- ئه‌حمه‌د موح عمران شبین ئه‌لڕوبه‌یعی.

7- شه‌هاب ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا عه‌لی ئه‌لنعێمی.

8- خدیجه‌ خودابه‌خش ئه‌سه‌د قلاوس.

9- حه‌یده‌ر ره‌شید عه‌بدولڕه‌زاق كعید ئه‌لگائی.

10- كه‌مال عه‌زیز محه‌مه‌د ره‌حیم قیتولی.

11- حسین محسن علوان حسین ئه‌لحه‌سه‌نی.

12- جه‌مال كبسون حه‌مید عه‌باس.

13- ئه‌حمه‌د خه‌لیل خچیر خه‌لیل كاخوری.

14- ئیقبال عه‌بدوڵڵا ئه‌مین حه‌سه‌ن حیلاوی.

15- به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ئه‌حمه‌د.

16- لوئه‌ی عه‌بدولساجێب عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د.

17- كازم خضیر عه‌باس حه‌سه‌ن داوغنه‌.

18- جه‌بار حه‌سه‌ن جاسم عه‌بود.

19- رێبوار ئه‌وڕه‌حمان وه‌ستا ساڵح عارف.

20- ئومێد عه‌بدولسه‌لام قادر ته‌ها پاڵانی.

21- هادی عه‌بدولحسێن سه‌دام محه‌مه‌د ئه‌لفریجی.

22- عومه‌ر سادق مسته‌فا مه‌جید ئه‌لعه‌بدلی.

23- حه‌مزه‌ بریسم پجیل مصحب ئه‌لمعموری.

24- ثائر غانم محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لعوپمان.

25- ئه‌حمه‌د یه‌حیا جاسم جوید ئه‌لساعدی.

26- رێبه‌ر ئه‌حمه‌د خالید زوبێر بارزانی.

27- حسێن ئه‌حمه‌د هاشم وداعه‌ ئه‌لسافی.

28- ظافر عه‌بدولئه‌میر جه‌بار عه‌بود ئه‌لقوڕه‌یشی.

29- ئه‌حمه‌د ساجت هاشم حه‌سه‌ن ئه‌لعامری.

30- محه‌مه‌د عوبێد جدوع عه‌بدوڵڵا.

31- عه‌لی عه‌بد حه‌مه‌د داود ئه‌لگائی.

32- عومه‌ر ئه‌حمه‌د كه‌ریم حه‌سه‌ن به‌رزنجی.

33- فائیزه‌ جه‌بار محه‌مه‌د باباخان.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×