زیاتر لە بیست قاچاخچی دەستگیركران و عیراقییان تێدایە
  2022-01-20       2251       

ئا: ئاوێنە

 

پۆلیسی ئیتاڵیا و ئەلبانیا، زیاتر لە بیست كەس بە تۆمەتی خەرجكردنی سەدان ملیۆن یورۆ بۆ بەقاچاخبردنی سەدان كۆچبەر بۆ یەكێتی ئەوروپا لە توركیاوە لەڕێی یەخت و كەشتی و گەشتی گەشتوگوزارییەوە، دەستگیردەكەن.

 

دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا و ئەلبانیا ڕایانگەیاند، لەنێوان دەستگیركراوەكاندا دوو عیراقی هەن كە تۆمەتبارن بە دروستكردنی باندێكی قاچاخچێتی بۆ بەقاچاخبردنی ئەو كۆچبەرانەی لە عیراق و سوریاوە هاتوون، دوو كەسەكەش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن پۆلیسی ئیتاڵیاوە لە نزیك ڤێنسیا دەستگیركران.

ئاژانسی پۆلیسی ئەوروپی (یورۆپوڵ) دەڵێت، ئەو دوو كەسە بران و بەشێكن لە تۆڕێكی فراوانتر كە 80 كەس لەخۆدەگرێت و لانی كەم 30 كاروانی كۆچبەرانیان لە توركیاوە لەڕێی بەلەمەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەقاچاخ دەركردووە كە لانی كەم لە 1100 كەس دەبوون.

سەرۆك باندێكی تر، عیراقییەكی تری بە یارمەتیدانی قاچاخچییەكان تۆمەتباركردووە بۆ هەڵاتن لە چاودێری لە ئیتاڵیا و گەڕانەوە بۆ توركیا لەڕێی یۆنانەوە، ئەمەش لەلایەن ئاژانسی “ئەسۆشێتد پرێس”ەوە ئاماژەی پێكراوە.

دەسەڵاتداران ئەو سودە ناشیاوەی لەڕێی قاچاخچێتیی بە مرۆڤەوە لەلایەن قاچاخچییەكانەوە دەستەبەردەكرێت، بە سەدان ملیۆن یورۆ مەزەندە دەكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×