سامانە سروشتییەكان لەدابینكردنی نەوتدا جیاوازی لەنێوان پارێزگاكاندا كردوە
  2022-01-20       1894       

ئا: ئاوێنە

 

بەپێی ئەو ئامارەی لەلایەن وەزیری سامانە سروشتییەكانەوە خراوەتەڕوو بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر خێزانەكاندا، سلێمانی و هەڵەبجە بەراورد بە هەولێر و دهۆك بڕێكی كەمی بۆ دابینكراوە.

 

ئاوێنە: كەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەكان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا پرسی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا خستەڕوو و ڕایگەیاند، وەزارەتەکەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان به‌رده‌وامن‌ له‌ دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م هاوڵاتیاندا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیران كەمال ئەتروشی ئامارێكی لەبارەی بڕی نەوتی دابەشكراوەوە خستووەتەڕوو و ڕایگەیاند، تائێستا نزیكەی 67 ملیۆن و 248 هەزار و 980 لیتر دابینكراوە.

لەو بڕە تا 16ی ئەم مانگە دابەشكردن و دابینكردنی نەوت بەسەر پارێزگاكاندا بەمجۆرە بووە:
28.232.126 ملیۆن لیتر بۆ هەولێر.
18.253.096 ملیۆن لیتر بۆ سلێمانی و هەڵەبجە.
19.248.780 ملیۆن لیتر بۆ دهۆك.

بەپێی ژمارەكان دەردەكەوێت لەكاتێكدا تەنها سلێمانی ژمارەی دانیشتووانەكەی زیاترە لە پارێزگای هەولێر بە پارێزگای هەڵەبجەشەوە نزیكەی 10 ملیۆن لیتر نەوتی كەمتر لە هەولێر بۆ دابینكراوە.

هەروەها پارێزگای دهۆك نزیكەی یەك ملیۆن لیتر نەوتی لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە پێكەوە بۆ دابینكراوە.

لە كۆی 67 ملیۆن لیترە دابینكراوەكە، سلێمانی و هەڵەبجە كەمتر لە یەك لەسەر سێی نەوتە دابینكراوەكەیان بەركەوتووە، لە بەرامبەردا هەولێر و دهۆك زیاتر لە دوو لەسەر سێیان پێدراوە.

بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەر خێزانێك 200 لیتری بە نرخی 55 هەزار دینار پێدەدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×