ئا: ئاوێنە
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور ئامارێکى تایبه‌ت بهدهستگیركراوانی تۆمه‌تبار بهكێشانو بازرگانیكردن به‌ماده هۆشبه‌رو كارتێكه‌ره عه‌قڵیه‌كان ئاشكرادهكاتو ده‌ڵێت:"له‌مساڵدا 85 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردوه".
لهڕاگهیهنراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زور ئاشكرایكردوه، "له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو 23ى 12ى 2021 85 تۆمه‌تباریان به‌ماده‌كانی (30و 26) له‌یاسای ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركردوه".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته 98 دۆسیه‌یان كردوه‌ته‌وه‌و سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوانیش بڕیاری پێشوهخهتی دادوه‌رییان هه‌بوه، سوپاسی هاوڵاتیانیش ده‌كه‌ین كه به‌رده‌وام پشتیوانی هیزهكانمان بون‌و داوای به‌رده‌وامی ئه‌و پشتیوانیه ده‌كه‌ینه‌وه".
لەهەرێمی کوردستانیش هەفتە نییە یەکێک لەبەڕێوەبەرێتیەکانی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان هەواڵی دەستبەسەرداگرتنی باندو گروپی تایبەتو ژمارەیەکی زۆر لەمادە هۆشبەرەکان بڵاونەکاتەوە، ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە هەرێمی کوردستان زیاد لەهەموکات لەبەردەم هەڕەشەی مەترسیداردایەو لایەنە پەیوەندیدارەکانیش تاڕادەی بێباکیی کەمتەرخەمن لەچارەسەرکردنو کۆنترۆڵکردنی ئەم مەترسییە.