ئا: كاوە ڕەش، بەریتانیا
دەسەڵاتدارانی فەرنسا بڵاویانكردتۆتەوە، ئەمڕۆ كاتژمێڕ ٢ی دوای نیوڕۆ لەلایەن ماسیگرێكەوە زەنگی ئاگاداركردنەوە بەپۆلیس و تیمی فریاگوزاری گەیەندراوە، لەژێر ئاوكەوتنی بەلەمێكی كۆچبەران لەبەندەری ئینگلیزیدا. بەگوتەی دەسەڵاتدارانی ناوچەكە تا ئێستا ٣١ كۆچبەر خنكاون لەو ڕووداوەدا. بەپێی لێدوانی کوردێکیش هەمو کۆچبەرەکان کوردن.
ئەوكۆچبەرانە بەبەلەمی بچوكی چوب ویستویانە لەفەرەنساوە بپەڕنەوە بۆ بەریتانیا.
هاوكات سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا، لەسەر ئەوڕەوشە كۆبونەوەی فریاگوزاری ناسراو بە(كۆبرا) ئەنجامدەدات لەبینای ژمارە ١٠ی داونینگی سەرۆكوەزیران، لەگەڵ تیمی كابینەكەی بۆ تاوتوێكردنی ڕوداوەكە.
هەربەپێی ڕاپۆرتی مێدیاكانی فەڕەنسا، ئەو بەلەمە ٤٠ كۆچبەری تێدا بووەو تائێستا گیان لەدەستدانی ٣١ كەسیان پشت ڕاستكردۆتەوە.
گێڕالد دارمانین وەزیری ناوخۆی فەرەنسا، لەتویتەر دووپاتی کردەوە کە بەلەمەکە بەچەندین كۆچبەرەوە لەکەناڵەکەدس نوقم بووەو دەڵێ کە ئەو لەڕێگادایە بۆ شوێنی ڕووداوەکە.
لەبارەی ئەو مەرگەساتەش، وەزیر ناوخۆی فەڕەنسا خەمباری قوڵی خۆی بۆ قوربانیەكان دەربڕیوە.
وەزیر دەڵێ، .ئێمە هەرگیز ناتوانین كاری تاونبارانی قاچاغچیەتی كردن بەگیانی كۆچبەرانەوە بەسروشتی بزانین كەلەو مەرزانە ڕێکدەخرێت، بەهەموو توانایەكمانەوە هەوڵی ڕاگرتنی دەدەین.
هەرلەسەر ئەو مەرگەساتەی كۆچبەران سەرۆكوەزیرانی فەڕەنسا، جین کاستێکس، دەڵێ، ژێرئاوكەتنی ئەوبەلەمە تراژیدیا.
وتیشی: لەناخەوە هاوبەشی خەمی قوربانیەكانم دڵم لای ئەوانەشە كەزیانیان پێگەیشتوەو بریندارن یان بێ سەروشوێنن، قوربانییانی دەستی قاچاخچییە تاوانبارەکانن لەتەنگانەدا ڕەوشی كۆچبەران دەقۆزنەوەو گوێ نادەنە گیانی كۆچبەران بەڵكو تانها ئامانجیان كۆكردنەوەی پارەیە.
دەسەڵاتدارانی فەرنساو دەزگاكانی تەندروستی و مێدیا تا ئێستا ناسنامەو شوێنی لەدایك بونی كۆچبەرە خنكاوەكانیان بڵاونەكردۆتەوە، بەڵام بەپێی لێدوانی کوردێک بۆ میدیاکان هەمو کۆچبەرەکان کوردن.
زۆربەی ئەوكۆچبەرانەی لەڕێگایەوە هەوڵی پەڕینەوە دەدەن پێك دێك لەخەڵكی وڵاتانی عێڕاق و سوریاو ئێران و ئەفغانستان.