2021-11-03   338     
دوای شەش ساڵ لە رێککەوتنی 195 وڵاتی جیهان بۆ رێگریکردن لە کاریگەرییە وێرانکارییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا لەسەر مرۆڤایەتی کە ناسراوە بە رێککەوتنی پاریس، رۆژی 2ی تشرینی یەکەم حکومەتی عێراقیش بەفەرمی چوەناو رێککەوتنەکە.
ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی عێراق (واع) بڵاویکردەوە، بەئامانجی کەمکردنەوە و سنوردارکردنی پلەی گەرمی بەڕێژەی 2 پلەی سیلیزی و دوای پێداچونەوە بەئامانجەکانی رێککەوتنی پاریس، حکومەتی عێراقیش بەفەرمی بڕیاریدا ببێتە ئەندام لەرێککەوتنە، هەروەها لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە رێککەوتنە دەکەوێتەبواری جێبەجێکردنەوە.
1ی ئەم مانگەش سه‌رۆك به‌رهه‌م سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌وتارێكدا له رۆژنامه‌ی فاینه‌نشه‌ڵ تایمز باس له بارودۆخی كه‌شوهه‌وای عێراق و كێشه‌ی كه‌مئاوی و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی گرنگ کرد و رایگەیاند، عێراق ده‌توانێت وڵاته‌كانی دیكه له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كۆبكاته‌وه، چونکە "ئێمه روبه‌ڕوی كارێكی سه‌خت ده‌بینه‌وه و نابێت كات له ده‌ستبده‌ین، به‌ڵام كاركردن له‌سه‌ر گۆڕانی كه‌شوهه‌وا هه‌لێك ده‌داته عێراق و ناوچه‌كه بۆئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر دابنێن كه عێراق و ناوچه‌كه بخه‌نه دۆخێكی به‌هێزتر له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی كه له ده‌یه‌كانی داهاتو روبه‌ڕومان ده‌بنه‌وه".
لە ساڵی 2015 نزیکەی 200 وڵات رێککەوتنێکیان بۆ رێگەگرتن لە گۆڕانکاری کارەساتاوی ژینگە واژۆکرد. زانایانیش دەڵێن، دەبێت هەتا ساڵی 2030 دەرهاویشتە گازییەکانی جیهان بە ڕێژەی 50% کەمبکرێتەوە بۆ رێگریکردن لە کاریگەرییە وێرانکارییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.