ئا: كاوە ڕەش
بۆیەكەم جارە پۆلیسی سنورپارێزی كەنارەئاوییەكانی باكوری فەڕەنسا، چەك بۆ ڕێگری لەپەڕینەوەی كۆچبەری نایاسایی بۆ بەریتانیا، بەكاردەهێنێت.
بەپێی بڵاوبونەوەی وێنەو ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ دەردەكەوێ ،تەقەکردنەکە لە تاریکی شەودا لەنزیك شارۆچكەی دانكیغ ی سەر سنوری فەڕەنسا ڕوویداوە، لەکاتێکدا هەشت کوردیی ڕۆژهەڵاتی كوردستان (ئێرانی) ویستویانە بەلەمێكی چوب ئامادەبكەن بۆ پاڕاندنەوەی ٤٠ كۆچبەری نایاسایی بەبەندەری ئینگلیزیدا بەرەو بەریتانیا.
پۆلیس بۆ وەستاندنی بەلەمەكە، تەقەی لەكۆچبەرەكان كردوەو دوو كورد بریندار بوون كەدواتر ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون بۆ چارەسەری پزیشكی.
هاوكات دەسەڵاتدارانی لۆكاڵی ناوچەكە دەڵێن، لێكۆڵینەوە دەكەن لەیەكەم حالەتی بەكارهێنانی چەك بۆ ڕێگریی كردن لەپەڕینەوەی كۆچبەری نایاسایی بۆ بەریتانیا.
هەرەوەها پۆلیس دەڵێت، ئەوانەی برینداربوون بەگوللەی پلاستیكی پێكراون. ئەو دوو کوردەی کەگوللەیان لێداوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی ناوەندی دانكیغ، یەکێکیان قاچێكی بریندارەو ئەوی تریان دەستێکی برینداربوەو شكاوە، ئەوانەی ویستویانە بەبەلەمەكە بپەڕنەوە دەڵێن; كاتێك كۆمەڵیك پۆلیسی فەڕەنسی بەچەكەوە تەقەیان لێكردون دوو كەسیان لێ برینداركردون، پۆلیسەكان پێان پێكەنیون كەبریندارەكان كەوتونە سەرزەوی.
یەکێکلەوکۆچبەرانەیتەقەیلێكراوە،بەناویجوانرۆڕەسولیتەمەن 24 ساڵ،ئەولەشەویڕابردووە،هێشتالەنەخۆشخانەیناوەندییدانکیغ،ماوەتەوەوقاچیچەپیشکاوەوەوبەباندێکپێچراوە.
ئەولەترسی لێكۆڵینەوەی پۆلیس،نەیویستوە قسە لەسەر ڕووداوەكە بۆ ڕاگەیاندنەكان بكات.
بریندارەكەی دیكەش كەكوردەو دەستی بریندارە ئەویش لەهەمان نەخۆشخانە چارەسەری پزیشكی وەردەگرێ.
ئەو تەقە كردنە دوای زۆربون و ئێشكگرتنی زیاتری پۆلیسە، لەكەنارە ئاوییەكانی فەڕەنسادا، بۆ ڕێگریكردن لەپەڕینەوەی كۆچبەران بۆ بەریتانیا.
ئەو کەسانەی کە ڕووداوەکەیان بەسەردا هاتووە، لەلایەن ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵەوە، پرسیاری ئەوەیان لێکراوە، کە ئایا ئەوان خەڵکی قاچاغچین و بازرگانی بەكۆچبەرانەوە دەكەن بۆ پارە؟
بەڵام ئەوان ڕەتیانکردۆتەوەو جەختیان لەوە کردوە، کە ئەوان پەناخوازن و هیواخوازن بگەنە بەریتانیا.
وەزێری ناوخۆی بەریتانیا، پریتی پاتێڵ، هەڕەشەی کردووە کە 54 ملیۆن پاوەند، لەو پارەیەی بەریتانیا بڕیاڕە بیدا بەحکومەتی فەرەنسا بۆ چاودێری کەناردەریاکان، لەباکوری فەرەنسا، ڕابگرێت ئەگەر بەرپرسانی فەڕەنسا، ڕێڕەوی بەلەمی کۆچبەران کەم نەکەنەوە بۆ بووڵاتەكەی.
ئەوەش دوای ئەوەی تەنها ئەمساڵ زیاتر لە 17,000 کۆچبەری فرە نەتەوە، گەیشتوونەتە بەریتانیا، دوای بڕینی بەندەری ئینگلیزیی كەدرێژی دەگاتە 21 میل.
فیشەكی پلاستیکی بەشێوەیەکی نهێنی کوشندەیەو تائێستا بووەتە هۆی نابینایی و کەمئەندامی هەمیشەیی لەو کەسانەی کە لە ڕابردوودا بەریانكەوتوە. بەشێوەیەکی ئاسایی، لەدروسكردنیدا کرۆکی کانزایی تێدس بەكار هاتوەو بەڕووپۆشی پلاستیکی داپۆشراوە. لەووڵاتی فەڕەنسا زۆرجار پۆلیس بۆکۆنتڕۆڵیكردنی ئاژاوەو خۆپیشاندانە توندەكان بەكاری دەهێنێ.
هەرچەندە زۆرجار گولەکانی زۆر مەترسیدارن. تائەم ساتەش لەووڵاتی بەریتانیا، ئەو جۆرە چەك و فیشەكە لەلایەن پۆلیسەوە بەكار نایەت و قەدەغەیە.