سات محەمەد
چوار ده‌یه‌ی پڕاوپڕ له‌شه‌ڕو
كوشتار، چی بۆ وڵاتێك به‌جێده‌هێڵێت، جگه لهكهلاوهی وێران‌و كێڵگه‌ی هێرۆینو
كردنی به‌سه‌رزه‌مینی جیهادو تفه‌نگ له‌شان؟ ئێستا زۆربه‌ی پیاوانی ئه‌فغانستان
به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك خویان به‌توندوتیژییه‌وه گرتووه، کە بێ شه‌ڕو كوشتار هه‌ڵناكه‌ن.
چل ساڵه ئه‌فغانییه‌كان رۆژێك له‌ژیانیان شك نابه‌ن، به‌بێ ته‌قینه‌وه‌و به‌بێ
پێكههڵپژانو خوێنڕشتن تێپه‌ڕی بێت. ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی تاڵیبانیش، ئه‌فغانستانی
نیگهرانو هەراسان كردووه.
پاشایه‌ك
له‌ئه‌فغانستاندا پاشایه‌ك
هه‌بوو ناوی «محه‌مه‌د زاهیر شا»و پهشتونی بو. ئه‌و ساڵه‌ی كه جه‌نگی یه‌كه‌می
جیهانی تیا هه‌ڵگیرسا، ئه‌م له‌كابول له‌دایكبو، كه ته‌مه‌نی پانزه ساڵان بو،
سوپاسالار "محه‌مه‌د نادرخان"ی بابی له 1929دا، كوده‌تای له‌میری ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ی ئه‌فغانستان "حه‌بیبوڵای كلكانی" كرد‌و خۆی بووه شا. به‌ڵام
هێشتا چوار ساڵ به‌سه‌ر هاتنه سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تیدا تێنه‌په‌ڕی بوو، كه له‌ڕێوره‌سمی
دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر یاریزانانی فوتبۆڵدا، خوێندكارێك ته‌قه‌ی لێكرد‌و
كوشتی. ئیتر تهختو تاراجی پاشایه‌تی، بۆ كوڕه نۆزده ساڵه‌كه‌ی به‌جێهێشت،
كه «زاهیر شا» بوو.
له‌و رۆژه‌وه‌ی كه زاهیر
شا هاته سه‌ر ته‌خت، تا ئه‌و رۆژه‌ی هاوینی 1973 كه به‌مه‌به‌ستی نه‌شته‌رگه‌ری
چاو گه‌یشته ئیتاڵیا، ئه‌فغانستان شه‌ڕو نائارامی به‌خۆیه‌وه نه‌دی. به‌دبه‌ختییه‌كه
ئه‌وكاته ده‌ستیپێكرد كه زاهیر شا له‌رۆما بوو، محه‌مه‌د داودخانی ئامۆزای، كه
سه‌رۆك وه‌زیر بوو، لهكودهتایهكی سپی‌دا كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی سیسته‌می
پاشایه‌تی هێناو سیسته‌می كۆماری له‌و وڵاته‌دا راگه‌یاند. ئیتر زاهیر شا دوای
40ساڵ له‌پاشایه‌تی، كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی هاتو له‌وه‌به‌دوا 29 ساڵی ته‌مه‌نی
پیرێتی له‌باكوری ئیتاڵیادا گوزه‌راند. تا رۆژێكیان، دوای تێپه‌ڕینی زنجیره‌یه‌ك
روداوی دڵته‌زێن به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا، ئه‌مه‌ریكییه‌كان گه‌یشتنه كابولو ئه‌میش
یه‌كێك له‌خه‌ونه دێرینه‌كانی ژیانی به‌دیهات کە گه‌ڕانه‌وه بو بۆ نیشتمان.
زاهیر شا گه‌ڕایه‌وه ئهفغانستانو
سهرلهئێوارهیهكی هاوینی 2007یش له‌ته‌مه‌نی 93ساڵیدا، له‌كابول به‌یه‌كجاری
چاوی لێكنا.
سه‌رۆك كۆمارێك
محه‌مه‌د داودخان، كه
دامه‌زرێنه‌ری سیسته‌می كۆماری‌و یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان بوو (له1973ه‌وه
تا 1978)، ئه‌وكاته‌ی كوده‌تای كرد، ته‌مه‌نی 64 ساڵ بو، پێشتر چه‌ند جارێك
پۆسته حكومییه باڵاكانی پێ‌سپێردرا بوو، به‌ڵام ئه‌م وه‌ك زۆرێك لهخوێندهوارانی
رۆژگاری خۆی، كه‌م تا زۆر له‌ژێر كاریگه‌ری بیری چه‌پدا بوو. ئه‌و سه‌رده‌مه،
رۆژگاری هه‌ڵكشانی چهپو وڵاته‌كه‌شی له‌په‌نا ده‌ستی یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا
بوو. ئه‌م هه‌میشه بیرۆكه‌ی ریفۆرم‌و ئه‌كتیڤكردنی رێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
پیشه‌ییه‌كانی له‌مێشكدا بوو، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه چه‌په‌كانی سه‌ر به"حیزبی
دیموكراتیكی خه‌لقی" له‌خۆی نزیك كرده‌وه‌و پۆسته ههستیارو گرنگه‌كانیشی
پێسپاردن. دواتر كه هه‌ستیكرد ئه‌وان خهونو پلانێكی دیكه‌یان له‌سه‌ردایه،
ویستی تێكیانبشكێنێت، به‌ڵام كات دره‌نگ بوو، كۆمۆنیسته‌كان ده‌مێك بوو خۆیان
ساز‌و ئاماده كردبوو، له‌شه‌وێكی به‌هاری 1978و لهكودهتایهكی خوێناویدا،
داودخانو 39 ئه‌ندامی خێزان‌و كه‌سه نزیكه‌كانیان له‌كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیدا قه‌تڵوعام
كرد.
دوای بیست ساڵ حكومه‌تی
ئه‌فغانستان هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی ئێسك‌و پروسكی داودخانو 39 كه‌سوكاری ئه‌ویان
له‌دوو گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی نزیك كابولی پایته‌ختدا راگه‌یاند، كه خۆی‌و ژن‌و كوڕ‌و
دوو كچ‌و خوشك‌و نه‌وه‌كانی، دوای به‌كۆمه‌ڵ كوشتن‌یان پێكه‌وه خرابوونه ئه‌و
دوو گۆڕه‌وه.
كۆمۆنیسته‌كان
"حیزبی
دیموكراتیكی خه‌لقی ئه‌فغانستان"، ئه‌و حیزبه ماركسییه‌ی كه له1978دا
كوده‌تا خوێناوییه‌كه‌ی ئه‌نجامدا، ساڵی 1965 دامه‌زرا بو، به‌ڵام دوای دو ساڵ
دابه‌ش ببون به‌سه‌ر دو باڵی "خه‌لق"و "په‌رچه‌م"دا. ئه‌مانیش
وه‌ك زۆرێك له‌حیزبه ماركسییه‌كانی ئه‌و رۆژگاره، حیزبێكی نزیك لهمۆسكۆو
خوازیاری بنیاتنانی ئه‌فغانستانێكی سۆسیالیستی‌و مۆدێرن بون.
ئه‌وان له‌و وڵاته
دواكه‌وتووه‌دا، هه‌موو هه‌وڵی خۆیان بۆ تێكشكاندنی ده‌سه‌ڵاتی پیاوانی ئایینی‌و
ته‌فروتوناكردنی دەرەبەگو فیوداڵه‌كان خسته‌گه‌ڕ. به‌ڵام ئه‌وان، به‌رله‌وه‌ی
رووبه‌ڕووی به‌رهه‌ڵستیی هێزه ئیسلامی‌و كۆنه‌پارێزه‌كانی ئه‌فغانستان ببنه‌وه،
له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات درز‌و ته‌قه كه‌وته ناوخۆیان.
دوای دامه‌زراندنی
كۆماری "دیموكراتیكی خه‌لقی ئه‌فغانستان"، "نور محه‌مه‌د تهرهكی"
كرا به‌رابه‌ر، كه شاعیرێكی ناودار بو. ئه‌و دو جێگری هه‌بو كه "بابراك
كارمل"ی سه‌ر بەباڵی پهرچهمو "حه‌فیزوڵا ئه‌مین"ی سه‌ر به‌باڵی
خه‌لق بون. ساڵێكی نه‌خایاند حه‌فیزوڵا ئه‌مین لهكودهتایهكدا، تهرهكی كوشت‌و
خۆی هاته سه‌ركار، بابراك كارملیشی دوورخسته‌وه بۆ پراگ.
چه‌ند مانگێكی نه‌خایاند
كارملیش به‌پشتیوانی 12هه‌زار سه‌ربازی سۆڤیه‌ت، لهتاجیكستانهوه گه‌ڕایه‌وه
كابولو حهفیزوڵای به‌هه‌مان چاره‌نووسی تهرهكی گه‌یاند.
به‌ده‌ر له‌م ناكۆكییه‌ی
یه‌خه‌ی به‌و حیزبه ماركسییه گرتبوو، له‌دیدی زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌فغانستانه‌وه،
كه خه‌ڵكێكی ئیماندار‌و خێڵگه‌رایی ره‌گوڕیشه‌یه‌كی قوڵی داكوتی بوو له‌نێویاندا،
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به «كافر» داده‌نراو هه‌رزوو چه‌ندین حیزبی ئیسلامی به‌پشتیوانی
ئهمهریكاو پاكستان‌و سعودیه، جیهادیان له‌دژی ده‌وڵه‌تی ئهفغانستانو هێزه‌كانی
سۆڤیه‌ت راگه‌یاند. ئه‌و وڵاتانه‌ش به‌ملیۆنه‌ها دۆلار‌و به‌نوێترین چه‌كی سهربازییو
به‌هه‌زاران جه‌نگاوه‌ری عه‌ره‌ب، كۆمهكو باربوویان كردن.
له‌ناوه‌ڕاستی ده‌یه‌ی
هه‌شتای سه‌ده‌ی رابردودا، روداوێك لهمۆسكۆدا هه‌موو جیهانی راچڵه‌كاند:
پیرسترۆیكا. ئه‌م سیاسه‌ته‌ی گورباچۆڤ كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی كرده سه‌ر ره‌وشی
سیاسی ئه‌فغانستان، كه دوای ئه‌و زیانه گه‌ورانه‌ی به‌ر هێزه‌كانی سۆڤیه‌ت
كه‌وت له‌و وڵاته‌دا، ئاماده‌كاری بۆ پاشه‌كشه‌پێكردنیان ده‌ستیپێكرد، هاوكات
گۆڕانكاریشی له‌هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فغانستاندا كرد. به‌فه‌رمانی مۆسكۆ،
بابراك كارمل له 1986دا ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌و محه‌مه‌د نه‌جیبوڵا بووه
جێنشینی.
كه نه‌جیبوڵا هات، یه‌كه‌م
شت ناوی حیزبی دیموكراتیكی گۆڕی به‌حیزبی "وه‌ته‌ن"و خوازیاری به‌دیهێنانی
ئاشتی نیشتمانی‌و كۆتاییهێنان به‌جه‌نگی ناوخۆ بو. به‌ڵام ئیداره‌ی ریگان له‌و
سه‌رده‌مه‌دا، نه‌یده‌ویست ره‌وتی روداوه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا بڕۆن، ئه‌وان
خوازیاری ئه‌وه بون تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌یان له‌ڤێتنام، لهروسهكان بكه‌نه‌وه له‌ئه‌فغانستاندا.
سه‌ره‌نجام له1989دا، هێزه‌كانی سۆڤیه‌ت، له‌خاكی ئه‌فغانستان چونهدهرو نهجیبوڵایان
به‌ته‌نها به‌جێهێشت. سێ ساڵ به‌دوای ئه‌وه‌شدا، كابول كه‌وته ده‌ست موجاهیدهكانهوهو
نهجیبوڵاش په‌نای برده به‌ر نوسینه‌گه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌كابول، كه
تا ده‌ستگرتنی تاڵیبان به‌سه‌ر كابولدا له‌وێدا مایه‌وه. به‌ڵام هه‌ر به‌ره‌به‌یانی
ئه‌و رۆژه‌ی كه تاڵیبان گه‌یشتنه كابول، نهجیبوڵاو براكه‌یان لهنوسینگهكه
ده‌رهێناو دوای گوللله‌باران كردنیان، كردنیان بهپهتاو له‌چوارڕیانی سه‌ره‌كی
كابولدا هه‌ڵیانواسین. دواتریش ئه‌وان ته‌رمی بابراك كارملیشیان له‌گۆڕ هێنایه‌ده‌رو
له‌شوێنێكی گشتی باكوری ئه‌فغانستاندا كردیان به‌دارا.
موجاهیده‌كان
دوای كۆتایهاتنی ده‌سه‌ڵاتی
كۆمۆنیسته‌كان، ئه‌و هێزه ئیسلامیانه هاتنه سه‌ركار، كه زیاتر له‌ده ساڵ به‌رانبه‌ر
به‌هێزه‌كانی سۆڤیه‌ت جهنگابون. ئه‌گه‌رچی بورهانه‌دینی ره‌بانی بوە یه‌كه‌م
سه‌رۆك كۆماری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان"و گوڵبه‌دین حیكمهتیاریش
پۆستی سه‌رۆك وه‌زیری پێ‌سپێردرا، به‌ڵام هه‌رزوو له‌جه‌نگێكی ترسناكی ناوخۆدا
تێوه‌گلان. شه‌ڕی ئه‌وان كابولی به‌ته‌واوی وێران كرد.
ساڵانی 1992 تا 1996 كه
ره‌بانی سه‌رۆك كۆمار بو، سه‌رتاسه‌ری ئه‌فغانستان له‌شه‌ڕی حیزب‌و نه‌ته‌وه‌و
تائیفه جیاوازه‌كان‌و پاشاگه‌ردانیدا نغرۆ بوو. هێزه‌كانی حیكمهتیاری سه‌رۆك
وه‌زیرو ئه‌حمه‌د شا مه‌سعودی وه‌زیری به‌رگری له‌شه‌ڕدا بون، هێزه‌كانی عه‌بدولره‌سول
سه‌یاف له‌گه‌ڵ عه‌بدولره‌شید دۆستهمی ئۆزبه‌ك، هێزه‌كانی عه‌لی مزاریو سهبغوڵای
موجهددیو كه‌ریمی خهلیلیو ئیسماعیل خان له‌جه‌نگێكی بێ پسانه‌وه‌ی دژ به‌یه‌كدا
بون، كه ئه‌م شه‌ڕانه نزیكه‌ی ملیۆنێك كوژراو‌و بریندار‌و كه‌مئه‌ندامی لێكهوتهوه.
به‌بێ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئاوڕێك لهئازارو تراژیدیاكانیان بداته‌وه.
ئه‌وكات سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بتروس غالی رایگه‌یاند كه "ئه‌فغانستان
بووه به‌یه‌كێك له‌كێشه فه‌رامۆشكراوه‌كانی دونیا".
ئـه‌م شه‌ڕو گهندهڵیو
پاشاگه‌ردانییه‌ی نێـوان موجـاهـیدینهکـــانی ئه‌فغانستان، دوو ئه‌نجامی مهترســیداری
لێكهوتهوه: له‌لایه‌كه‌وه رێگه‌ی بۆ كۆچكردنی به‌لێشاوی خوێندهوارهكـــانی
ئه‌و وڵاته به‌ره‌و ده‌ره‌وه خۆشكــردو ئەفغانستانی بەتاڵ کردەوە لەخەڵکی
روناکبیر. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌رچی زیاتر رێگه‌ی له‌به‌رده‌م گه‌یشتنه
ده‌سه‌ڵاتی توندڕه‌وه‌كانی تاڵیباندا هه‌مواركرد.
تاڵیبان
تاڵیبان، كه به
«قوتابی» قوتابخانه ئاینییه‌كان ده‌وترێت له‌زمانی پهشتوندا، له‌سنووره‌كانی
پاكستانه‌وه رویان كرده ئهفغانستانو به‌چه‌ند قۆناغێك، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ده‌ستیانگرت
به‌سه‌ر هه‌موو سه‌نگه‌رو قه‌ڵای رابه‌ره‌كانی موجاهیدین‌و میره‌كانی جه‌نگی
ئه‌فغانستاندا.
له‌پایزی 1996دا چونه
كابولهوهو دواتریش 90%ی خاكی ئه‌فغانستانیان خسته بنده‌ستی خۆیان. مه‌لا
محه‌مه‌د عومه‌ری سه‌ركرده‌ی تاڵیبان، كه له 1994دا نازناوی ئه‌میری
پێ‌سپێردرا بوو، له 1996دا له‌كابول وه‌ك «ئه‌میری موئمنین» ده‌ستنیشانكرا. ئه‌و
كه له جه‌نگی دژ بهروسهكاندا چاوێكی له‌ده‌ستدابو، بهدڵڕهقیو خوگرتنی
به‌توندوتیژییه‌وه دهناسرێتو سه‌رسه‌ختانه دژی ئازادی بیروڕاو ئازادی ژن‌و
بیروباوه‌ڕی شیعه‌كان بو.
تاڵیبان چه‌ند زاده‌ی
هه‌لومه‌رجی ناوخۆ‌و ده‌ره‌نجامی پلان‌و پشتیوانی رێكخراوی قاعیده بوون،
هێنده‌ش زاده‌ی پێویستی ستراتیجی سعودیه‌و پاكستان‌و ئه‌مه‌ریكا بون. برێجنسكی
راوێژكاری كارته‌ر، له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایا ئێوه په‌شیمان نین له‌وه‌ی
پشتیوانی‌تان لهتوندڕهوه ئیسلامییه‌كان كرد له‌دژی سوپای سۆڤیهتو كۆمه‌كتان
به‌وانه كرد، كه ئێستا له‌دیدی ئێوه‌وه تیرۆریستن؟ ده‌ڵێت "كامیان به‌لای
مێژووی جیهانه‌وه به‌بایه‌خ‌و گرنگترن: تاڵیبان یان هه‌ره‌سهێنانی ئیمپراتۆریه‌تی
سۆڤیه‌ت؟ هه‌راوزه‌نای ژماره‌یه‌ك موسڵمانی توندڕه‌و یان ئازادی ئه‌وروپاو
كۆتایهێنان به‌جه‌نگی سارد؟".
سه‌ره‌نجام به‌دوای
یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ردا، ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبانیش هێناو له‌كۆتایی
2001دا، هێزه‌كانی «ئیئتیلافی شمال» چونه كابوله‌وه. به‌دوای ئه‌وه‌شدا حامید
كارزای بووه سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ههوڵو كۆششی به‌رده‌وامی
هێزه‌كانی ناتۆ له‌پێناو سه‌قامگیركردنی ئاسایش‌و ئارامی له‌و وڵاته‌دا، تا دەهات
گرژی‌و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌فغانستان لـــــــهزیادبووندا بون.
ئەشرەف غەنی‌و دیسان تاڵیبان
هەرچەندە ئەشرەف غەنی بە بەڵێنی چکسازییو بەهێزکردنی ئەفغانستان بو بەسەرۆک کۆمار، بەڵام لەسایەی ئەم سەرۆکەدا حکومەتی ئەفغانستان
نەیتوانی خۆی‌و هێزەکانی لەبەرامبەر تاڵیباندا رێکبخاتەوەو هەرزو گەندەڵی سەرتاپای وڵاتی داخوراند.
تاڵیبان بەگوڕو تینێکی زیاترەوە دژ بەدەوڵەتی ئەفغانستان وەستایەوەو ئەمەریکاشی ناچار بەدانوستان کرد. سەرەنجام پاش چەند مانگێک
لەگفتوگۆ، ئەمەریکییەکانو بزوتنەوەی
تاڵیبان لەدۆحەی پایتەختی قەتەر رێککەوتنێکیان واژۆ کرد، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا
بۆ ئەفغانستان، زاڵمای خەلیلزاد وەک نوێنەری ئەمەریکاو مەلا عەبدولغەنی برادەر وەک
نوێنەری تاڵیبان واژۆیان لەسەر رێککەوتنەکە کرد. بەپێی ئەم رێککەوتنە کە ئامانجی کۆتاییهێنانە بەشەڕی ناوخۆی
ئەفغانستان، ئەمریکا تەواوی هێزەکانی لە ئەفغانستان دەکێشنەوە.
هاوکات
لەگەڵ راگەیاندنی ئەم رێککەوتنەدا ریتمی پێشڕەویی هێزەکانی تاَڵیبان لەسەرتاسەری ئەفغانستاندا
خێراتر بو، بەئاسانی سارەکانی ئەو وڵاتە یەک لەدوای یەک کەوتە دەستیانەوەو بەر
لەکشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمەریکا لەئەفغانستان، ئێوارەی رۆژی ١٥ی ئاب چەكدارانی
بزوتنەوەی تاڵیبان چونە نێو كۆشكی سەرۆكایەتی كۆمار لە كابوڵی پایتەختو ئەشرەف
غەنیش سەرۆكی وڵاتیش بەرەو تاجیكستان هەڵات.
ئەمە لەکاتێکدایە کە سەرەتای ئەم
مانگە، جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمەریكا پێشتر رایگەیاند بو ئەفغانستان
لەبەردەم هەڕەشەی تالیباندا نییەو 75 هەزار چەكداری تاڵیبان توانای روبەڕوبونەوەی
لەگەل 300 هەزار چەكداری هێزەكانی حكومەتی ئەو وڵاتەدا نییە، بەڵام بایدن لەدوا
لێدوانی‌دا سەبارەت بەکۆنترۆڵ کردنی کابول لەلایەن تاڵیبانەوە دەڵێت "کە
سەرکردەکانی ئەفغانستان هەڵبێنو سوپاکەیان گەندەڵ بێ‌و سەربازەکانیان نەیانەوێ
بەرگری بکەن کە ئەمەریکا موچەشی دەدانێ، ئیتر ئێمە سەربازی خۆمان بۆچی بەکوشت
بدەین؟".
دەشڵێت "ئامانجی ئێمە لەئەفغانستاندا
وڵاتسازیی نەبو، ئەرکو ئامانجی ئێمە سەرکوت کردنی تیرۆر بو، بەم ئامانجە گەیشتینو
ئیتر کارمان بەئەفغانستان نەما، هیچ هێزێکی سەربازیی ناتوانێت ئاسایش‌و سەقامگیریی
لەئەفغانستاندا دابین بکات، ئێمە لەجەنگی ناوخۆی وڵاتێکی دیکەدا بەشدار نابین‌و
هەڵەی ڤێتنام دوبارە ناکەینەوە".
هاوکات،
ئەحمەد مەسعودی کوڕی ئەحمەد شا مەسعودی سەرکردەی ناوداری بەرگری ئەفغانستان‌و دژ بەقاعیدەو
تاڵیبان، داوای لەخەڵکی وڵاتەکەی دەکات کە روبکەنە ولایەتی پێنجشیرو لەدژی تاڵیبان
تێ‌بکۆشن.
ئەفغانستان
وڵاتێكی ئاسیای ناوهڕاستو بهوشكایی ده‌وره دراوه، دانیشتوانه‌كه‌ی 24ملیۆنه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی نزیكه‌ی پێنج ملیۆنیان هێشتا لهپاكستانو ئێران‌و وڵاتانی دیكه‌ی جیهاندا، به‌هۆی شه‌ڕه‌وه ئاواره‌ن. پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی دانیشتوانی بریتین له: پهشتونو تاجیكو هه‌زاره‌و ئۆزبهكو توركمان‌و نورستانییهكان. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دانیشتوانه‌كه‌ی موسڵمانی سوننه‌و كه‌مینه‌یه‌كیشیان شیعه مه‌زهه‌بن. ئه‌م پێكهاته‌یه به‌درێژایی سی ساڵی رابردوو له‌ناكۆكییه‌كی به‌رده‌وامدا بوون.
ئه‌فغانستان كه وڵاتێكی هه‌ژاری دونیایه، به‌گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری هێرۆین داده‌نرێت له‌جیهاندا، كه ساڵانه حه‌وت هه‌زار ته‌ن هێرۆینی تیا به‌رهه‌مده‌هێنرێت، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی سوودو قازانجه‌كه‌شی ده‌چێته گیرفانی مافیا نێودهوڵهتییهكانو میره‌كانی جه‌نگی ئه‌و وڵاته‌وه، به‌ڵام بژێوی ژیانی به‌شێكی فراوانی گوندنشینه‌كانی ئه‌فغانستانیشی له‌سه‌ره.
لەسایەی گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ حوکمدارییو ئەو دۆخە مێژوییەی ئەفغانستان بەخۆیەوە بینیوە، تروسكاییه‌ك بۆ رزگاربوون لهبهدبهختیو شه‌ڕو
كوشتار له‌ئاسۆی ئەو ولاتەدا به‌دیناكرێ.